دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوذەینەى عەبدى (رضي الله عنه)

هەریەك لە بوخارى و ئیبن عەبدولبەر و ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر و ئیبن قانع و ئەبوونوعەیمى ئەصبەهانى ناویان هێناوە.[1]

سەبارەت بە ناوى باوكى و رەچەڵەكى راجیایی هەیە، رایەك دەڵێت ناوى ئوذەینەى كوڕی حارثي كوڕی یەعمەرى كوڕی عەوفى كوڕی كەعبی كوڕی مالیكی كوڕی لەيثى كوڕی بەكرى كوڕی عەبدمەناتى كوڕی كینانەیە.[2]

رایەكى تر دەڵێت، ناوى ئوذەینەى كوڕی سەلەمەى كوڕی حارثى كوڕی خالیدی كوڕی عائیدی كوڕی سەعدى كوڕی ثهعلەبەى كوڕی غەنەمى كوڕی مالیكی عەبدیە.[3]

ئیبن ئەثير دەڵێت من پێم وایە ئەوەى دەڵێت عەبدیە راستترە.[4]

ئوذەینە فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (من حلف على يمين فرأى غيرها خيراً منها فليأت الذي هو خير وليكفِّر عن يمينه[5] (هەركەس سوێندی لەسەر شتێ خوارد و دواتر شتێكی باشترى لەوەى بەدیكرد كە سوێندى لەسەر خواردبوو، با باشترەكە بكات و كەفارەتى سوێندەكەى بدات). هاوشێوەى ئەم فەرموودەیە لە كتێبەكانى فەرموودەدا بە گێڕانەوەى ئەبووهورەیرە هاتووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (من حلف على يمين فرأى غيرها خيرا منها فليكفر عن يمينه وليفعل).[6]

شەیخولئیسلام ئیبن تیمیە لەم بارەیەوە دەڵێت:(هەموو سوێندێ دەگرێتەوە با سوێندەكە هەرچۆنێ بێت، ئەگەر بینی شتێك بەدەر لەوەى سوێندى لەسەر خواردووە باشترە لەوەى سوێندى لەسەر خواردووە پێویستە لەسەری واز لەو سوێندەى بهێنێ بۆ چاكەیەك كە ئەنجامدانى بە باشتر بزانێ لە ئەنجام نەدانى، یان ئەنجامدانى خراپەیەك بێت كە نەكردنى باشتر بزانێ لە كردنى). [7]

ئوذەینە لە سەردەمى خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففاندا گەورەى عەبدولقەیس بوو، لە جەنگى جەمەلیشدا بەشدارى كرد، دواتر تا سەردەمانى دەوڵەتى ئومەوى مایەوە تا لە سەردەمى حەجاجدا ماوەیەك دادوەرى بەصرە بوو.[8]



[1] - التأريخ الكبير للبخاري، ج2، ص60، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص136، أسد الغابة، ج1، ص91، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص40، معجم الصحابة لإبن قانع، ج1، ص52، معرفة الصحابةلأبي نعيم الأصبهاني، الرقم1031.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص91.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص40.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص91.

[5] - معجم الصحابة لإبن قانع، ج1، ص52، معرفة الصحابةلأبي نعيم الأصبهاني، الرقم1031، أسد الغابة، ج1، ص91، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص40، صححه الألباني في إرواء الغليل، الرقم 2040.

[6] - صحيح مسلم3199 و 3200، الرقم، صحيح ابن حبان4413، الرقم، سنن الترمذى1490، السنن الكبرى للنسائي4587، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم17528 و 18462.

[7] - إقامة الدليل على إبطال التحليل، ج3، ص322.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص91.

 1977
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.