دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوشەیم (رضي الله عنه)

ئوشەیمی ضيبانى لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بە هەڵە كوژرا.[1]

ضهحاكى كوڕی سوفیان دەڵێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نامەى بۆ نووسیم تا لە خوێن بایی ئوشەیمی ضيبابی میرات بدەم بە ژنەكەى ئوشەیم... پێشتر ئوشەیم بە هەڵە كوژرابوو.[2]

ئەم فەرموودەیە لەگەڵ فەرموودەیەكى تردا كە لە سونەنى ئەبووداووددا هاتووە بەڵگەن لەسەر ئەوەى خوێن بایی كەسێك وەك میراتى دابەش دەكرێت بەسەر ئەوانەدا كە میراتى دەیانگرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك بە رووداوى هاتووچۆ كوژرا، دواتر خوێن بایی لەبری وەرگیرا، ئەوكات ئەم هەنگاوانە دەگیرێتەبەر: چی قەرزى هەیە دەدرێتەوە، چی لێ مایەوە بەشی وەسیەتى شەرعی كەسە كوژراوەكە جیا دەكرێتەوە، پاشان ئەوەى مایەوە وەك دابەشكردنى میراتى دابەش دەكرێت بەسەر ئەو كەسانەدا كە پشكى میراتییان بەردەكەوێت.[3]

ئوشەیم (رضي الله عنه):

تەنها زانیاریەك كە لەسەری هاتووە ئەوەیە كە ئیبن حەجەر هێناویەتى عومەرى كورى خەتتاب لەگەڵ چەند كەسێكى تردا لە وادیلقورا بەشی بۆ بڕیەوە.[4]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص152.

[2] - سنن أبي داود، الرقم 2553، سنن الترمذي، الرقم 2087، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15441، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 8019، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 14956،  سنن ابن ماجة، الرقم 2638، مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 26995، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6173، سنن الدارقطنى، الرقم 3584، موطأ مالك، الرقم 1575، مسند الشافعي، الرقم 915، صححه الألبانى في صحيح وضعيف سن أبي داود، الرقم 2927.

[3] - بۆ وەرگرتنى فەتوا لەم بارەیەوە دەتوانیت بڕوانیت بۆ (فتاوى اللجنة الدائمة، (16/435).

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص90.

 2044
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.