دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (ئونەیف) بووە

ئونەیفی كوڕی جوشەم (رضي الله عنه):

ناوى ئونەیفی كوڕی جوشەمى كوڕی عەوذولآهى قوضاعیە، هاوپەیمانى پشتیوانانە، بەشدار بوو لە غەزاى بەدردا، بەڵام هیچ فەرموودەیەكى لێوە نەگێردراوەتەوە.[1]

ئونەیفی كوڕی حەبیب(رضي الله عنه):

ئونەیف لە جەنگى خەیبەردا بەشدارى كردو تیایدا شەهید بوو.[2]

ئونەیفی كوڕی مەللە (رضي الله عنه):

ناوى ئونەیفی كوڕی مەللەى یەمامیە،[3] یان دەوترێت جوذامیە،[4] براكەى ناوى حەییان بوو كە ئەویش هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو،[5] لەگەڵ براكەى و چواردە كەسی تردا وەك وەفد هاتنە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، دواتر گەڕانەوە بۆ لاى هۆزەكەیان، خەڵكەكە پرسیاریان كرد ئەى ئونەیف پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى چی پێ كردن؟ وتى فەرمانى پێ كردین تا كاتێ ئاژەڵ سەردەبڕین بەلاى چەپیدا بیخەین و دواتر سەری ببڕین و خوێنى بڕژین و بیخۆین، دواتر سوپاسی خوا بكەین.[6]

لەوانەیە وەفدی ئەو هۆزە یەكەم جارى نەبووبێت چووبێتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، چونكە دەبینین پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە مەسەلە فیقهیەكان زانیارى پێ بەخشیون كە ئەمەش بە دڵنیاییەوە پاش بیروباوەڕ دێت، هەروەها كاتێ ئەوان دەچنەوە دەپرسن پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) چی پێ وتن بەو واتایەى موسڵمان بووبن و داواى رێنمایی زیاتریان كردبێت، هەروەها ئاماژەیە بەوەى ئونەیف پێشڕەو بووبێت لەبەرئەوەى لە نێو هەموویاندا پرسیاریان لە ئونەیف كرد.

ئونەیفی كوڕی مەللە لە ناوچەی رەملە نیشتەجێ بوو و دواتر چوو بۆ ناوچەی بەیت جبرین لە فەلەستین و لەوێ كۆچی دوایی كرد.[7]

 

ئونەیفی كوڕی واثله(رضي الله عنه):

سەبارەت بە ناوى باوكى دوو را هەیە، هەندێ بە وایلە هێناویانە، هەندێكیش بە واثله هێناویانە،[8] یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى خەیبەر و تیایدا شەهید بوو.[9]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص205.

[2] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص115.

[3]-  أسد الغابة، ج1، ص205.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 140.

[5] - التاريخ الكبير للبخاري، ج3، ص53.

[6] - أسد الغابة، ج1، ص205.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 140.

[8] -  أسد الغابة، ج1، ص205.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 140.

 1966
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.