دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئیمائی كوڕی رەحەضه(رضي الله عنه)

ناوى ئیمائی كوڕی رەحەضهی كوڕی خوربەی كوڕی خیلافە، لە غیفاریەكانە.[1]  كوڕێكی هەبوو بە ناوى خوفاف كە زۆر زوو موسڵمان بوو.[2]

ئیماء گەورە و پیاوماقووڵی ناو هۆزى غیفار بوو،[3] غیفاریەكان ئەویان وەك وەفدى خۆیان دەنارد بۆ شوێنان.[4]

سەبارەت بە كاتى موسڵمانبوونى ئیماء راجیایی هەیە، بەپێی ئەو فەرموودەى صەحیحی موسلیم بێت كە باسی موسڵمانبوونى غیفاریەكان دەكات دەڵێت ئیماء بەرنوێژی دەكرد بۆیان،[5] بەڵام لە موسنەدەكەى ئەحمەدى كوڕی حەنبەلدا واهاتووە كە خوفافی كوڕی بەرنوێژی كردووە بۆیان و ئەوكاتیش گەورەى ئەو كۆمەڵەی غیفاریەكان خوفاف بوو.[6]

ئیماء پێشتر لە ناوچەی غەیقە نیشتەجێ بووو زوو زوو هاتوچۆی مەدینەى دەكرد.[7]

ئیماء لە جەنگى بەدردا لە سوپاى بێباوەڕاندا بەشدار بوو،[8] بەڵام ماوەیەك پێش صولحى حودەیبیە موسڵمان بوو  و ماڵیشی هێنایە مەدینە.[9]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص240، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص135.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص240.

[3] - صحيح مسلم، الرقم 4624، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 3118.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص240.

[5] - صحيح مسلم، الرقم 4624، مسند الطيالسي، الرقم 454، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 3118، دلائل النبوة لأبي نعيم الأصبهانى، الرقم 193.

[6] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20968.

[7] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص135،

[8] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص135، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 169.

[9] - أسد الغابة، ج1، ص240.

 3043
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.