دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  زانایانێك كە تایبەت بە هاوەڵان نووسینیان هەیە 6- ئیبن حەجەری عەسقەلانی

ئیبن حەجەری عەسقەلانی


ناوی ئەحمەدی كوڕی عەلی كوڕی موحەممەدی كوڕی عەلی كوڕی ئەحمەدە، ناسراوە بە ئیبن حەجەر، ئەمەش لەبەر بنەماڵەكەی كە بەوە ناسراو بوون و لە عەسقەلان نیشتەجێ ببوون. (1)
لە دوانزەی شەعبانی ساڵی حەوت سەد و حەفتاو سێی كۆچی لەدایك بووە، هەر لە سەرەتاكانی تەمەنیەوە باوكی كۆچی دوایی كردووە، بۆیە كەسانی نزیكی باوكی سەرپەرشتییان كردووەو ئەركی بەخێوكردنیان گرتوەتە ئەستۆ. (2)
بەرەبەر كە گەورە دەبوو كەوتە لەبەركردنی قورئانی پیرۆز و لە تەمەنی نۆ ساڵیدا هەموو قورئانی لەبەركرد، زۆر شەیدای شیعر بوو و زۆربەی كاتی خۆی پێوە سەرقاڵ دەكرد، تا ئەوەی خوای گەورە فەرموودەكانی پێغەمبەری خوای (صلى الله عليه وسلم) لەلا شیرینتر كرد و بە تەواوەتی خووی دایە ئەو بوارەو لای مامۆستایانی تایبەتی فەرموودە فەرموودەی بیست، لەو پێناوەشدا زۆر گەڕا و چوو بۆ لای مامۆستایانی شوێنە جیاجیاكان. (3)
ئیبن حەجەر سەر بە مەزهەبی ئیمامی شافیعی بووەو ماوەیەكیش وەك دادوەری شافیعی لە میصر دادوەری كردووە. (4)
لە مامۆستاكانی:
السراج البلقینی
ابن الملقن
العراقی
البرهان اڵابناسی
نور الدین الهیثمی
صدر الدین اڵابشیطی
أحمد بن محمد الخلیلی
أحمد بن محمد اڵایكی
صالح بن خلیل بن سالم
شمس الدین القلقشندی
بدر الدین بن مكی
محمد المنبجی
محمد بن عمر بن موسی
بدر الدین بن قوام البالسی
فاطمة بنت المنجا التنوخیة
فاطمة بنت عبد الهادی
عائشە بنت عبد الهادی
زین الدین أبی بكر بن الحسین
ئیبن حەجەر بۆ دەستخستنی زانست و وەرگرتنی فەرموودە زۆر ناوچەی دەكرد و دەگەڕا، لەوانە (قاهیرە، سریاقووس، غەززە، رەملە، بەیتولمەقدیس، دیمەشق، منا، مەككە، یەمەن). (5)
ئیتر بوو بە زانایەكی هەڵكەوتەی نموونەیی و لە هەموو جیهانی ئیسلامیدا ناسراوو دیار بوو، ببووە زیندووكەرەوەی سوننەو نەیاری سەرسەختی بیدعەكاران.
زانایانی میصر و زانایانی ناوچەكانی تری جیهانی ئیسلامی دەهاتن و زانستیان لێ وەردەگرت، (6) نزیكەی بیست ساڵ لە خانەقای سوڵتان بیبرس مایەوە، دوای ئەوەی لە پۆستەكەی لابرا چوویە دارولحەدیپی كامیلی و ماوەیەكی زۆر لەوێ مایەوە، دواتر دەسەڵاتداری سەردەمی ئیبن حەجەر كە مەلیك برسبای بوو و یەكێك بوو لە سەركردەكانی مەمالیكەكان لە میصر پۆستی دادوەری مەزهەبی شافیعی دایە دەست ئیبن حەجەر، بەو بارەوە مایەوە تا دواجار خۆی وازی هێنا لەو پۆستەو لە ماڵەوە خۆی یەكلا كردەوە بۆ وانەوتنەوەو نووسین. (7)
ماوەی دادوەری ئیبن حەجەر لە ساڵی 827 كۆچی بۆ 852 كۆچ بوو، لەو ساڵەدا خۆی وازی لێهێنا، چونكە سەرەتاش پاش چەند جار داواكاری لێی ئینجا رازی بوو.
لە نووسینەكانی:
تعليق التعليق   
فتح الباري شرح صحيح البخاري  
فوائد الاحتفال في بيان أحوال الرجال المذكورين في البخاري
زيادة على تهذيب الكمال
تجريد التفسير من صحيح البخاري على ترتيب السور
تقريب الغريب
اتحاف المهرة بأطراف العشرة
أطراف المسند المعتلى بأطراف المسند الحنبلي
أطراف الصحيحين
أطراف المختارة للضياء
تهذيب تهذيب الكمال للحافظ المزي
مختصره تقريب التهذيب
تعجيل المنفعة برواية رجال الأئمة الأربعة
الإصابة في تمييز الصحابة
لسان الميزان
تحرير الميزان
تبصير المنتبه بتحرير المشتبه
طبقات الحفاظ
الدرر الكامنة في المائة الثامنة
أنباء الغمر بأبناء العمر
قضاة مصر
الكاف الشاف في تحرير أحاديث الكشاف
التمييز في تخريج أحاديث الوجي
الدراية في منتخب تخريج أحاديث الهداية
الإعجاب ببيان الأسباب
الأحكام لبيان ما في القرآن من الابهام
الزهر المطول في بيان الحديث المعدل
شفاء الغلل في بيان العلل
تقريب النهج بترتيب الدرج
الأفنان في رواية القرآن
المقترب في بيان المضطرب
التعريج على التدريج
نزهة القلوب في معرفة المبدل من المقلوب
مزيد النفع بما رجح فيه الوقف على الرفع وبيان الفصل
تقويم السناد بمدرج الإسناد
الإيناس بمناقب العباس
توالى التأسيس بمعالى ابن إدريس
المرجة الغيثية عن الترجمة الليثية
الاستدراك على الحافظ العراقي في تخريج أحاديث الأحياء
تخريج أحاديث مختصر ابن الحاجب الأصلي
تحفة الظراف بأوهام الأطراف
المطالب العالية من رواية المسانيد الثمانية
التعريف الأوحد بأوهام من جمع رجال المسند
تعريف أولى التقديس بمراتب الموصوفين بالتدليس
الأعلام بمن ولي مصر في الإسلام
تعريف الفئة بمن عاش مائة من هذه الأمة
القصد الأحمد فيمن كنيته أبو الفضل واسمه أحمد
إقامة الدلائل على معرفة الأوائل
الخصال المكفرة للذنوب المقدمة والمؤخرة
الشمس المنيرة في معرفة الكبيرة
الاتقان في فضائل القرآن
الأنوار بخصائص المختار
الآيات النيرات للخوارق المعجزات
النبأ الأنبه في بناء الكعبة
القول المسدد في الذب عن المسند
بلوغ المرام بأدلة الأحكام
بذل الماعون بفضل الطاعون والمنحة
الأجوبة المشرقة على الأسئلة المفرقة
منسك الحج
شرح مناسك المنهاج
تصحيح الروضة
نخبة الفكر في مصطلح أهل الأثر وشرحها
نزهة النظر بتوضيح نخبة الفكر
الانتفاع بترتيب الدارقطني على الأنواع
مختصر البداية والنهاية لابن كثير
تخريج الأربعين النووية بالأسانيد العلية
الأربعين المتباينة
شرح الأربعين النووية وترجمة النووي
دیوانێكی شیعریشی نووسیوە. (8)
لە ساڵی 833 كۆچیدا شاهروخی كوڕی تەیموور نامەیەكی نارد بۆ سەركردەی مەملووكیەكان سوڵتان ئەشرەف برسبای، یەكێك لە داواكاریەكانی ئەوەبوو كتێبی فتح الباری بشرح صحیح البخاری بۆ بنێرێ كە ئیبن حەجەر نووسیبووی، ئیبن حەجەریش سێ بەرگی ئەو كتێبەی بۆ نارد چونكە هێشتا هەمووی تەواو نەبووبوو، دواتر لە ساڵی 839 هەمان داوای ناردەوەو ئەویش دووبارە بڕێ بەرگی تری بۆ نارد چونكە هەمووی تەواو نەبووبوو، دواتر لە سەردەمی تاهیر جومقدا نوسخەیەكی تەواو ئامادەكرا و نێردرا بۆی، چونكە نووسینی ئەو كتێبەی لە  ساڵی 817 دەست پێكرد و لە ساڵی 842 دا تەواوی كرد، كاتێكیش نووسینەكەی بە تەواوەتی كۆتایی هات ئاهەنگێكی گەورە بۆ ئەو نووسینەی گێڕدرا و پارەیەكی زۆر بەخشرایەوەو شیعری تێدا خوێنرایەوە، خودی ئیبن حەجەریش شیعری خوێندەوە. (9)
هەروەها سوڵتان عەبدولعەزیزی حەفصیش نامەی بۆ نووسی، ئەویش نوسخەیەكی ئەو كتێبەی بۆ نارد.
ئیبنولعیمادی حەنبەلی بەمجۆرە ناوی دێنێ(شیخ الإسلام علم اڵاعلام أمیر المۆمنین فی الحدیث حافظ العصر شهاب الدین أبو الفضل). (10)
ریشێكی سپی و جەستەیەكی لەڕ و زمانێكی پاراو و دەنگێكی زاڵی هەبوو، نوێژ و رۆژووی سوننەتی زۆر بوو، لە پەرستشی خوادا زۆر پێشڕەو بوو، تەواو پەیوەست بوو بە مەنهەجی سەلەفی صاڵح، كاتی تایبەتی دانابوو بۆ خوێندكارەكانی، كاتی هەبوو بۆ فەتوادان سەبارەت بەو پرسیارو كێشانەی دەبرانە بەردەمی، كاتی تایبەتیشی دانابوو بۆ نووسین. (11)
لە شەوی شەممە هەژدەی مانگی ژیلحیجەی ساڵی (852) كۆچی وەفاتی كرد و لە رومەیلە ئەسپەردە كرا، مەراسیمی نوێژ لەسەركردن و ئەسپەردەكردنەكەی زۆر قەرەباڵغ بوو، (12)  ئەمیری باوەڕداران وسوڵتان هاودەم بە ژمارەیەكی زۆری زانایان و خەڵك تیایدا ئامادە بوون، خەلیفەش هات بۆ نوێژ كردن لە سەری. (١٣)
...............................


پەراوێز:
  - الشوكانى: البدر الطالع، دار المعرفة، بيروت، بلا سنة الطبع، ج1، ص88.
٢ - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص270.
٣- الشوكانى: البدر الطالع، ج1، ص88.
٤- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص271.
٥- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص271.
٦ - الشوكانى: البدر الطالع، ج1، ص89.
٧- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص271.
٨- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص272-273.
٩- الشوكانى: البدر الطالع، ج1، ص88 -89.
١٠- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص270.
١١- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص273.
١٢- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص273.
١٣- الشوكانى: البدر الطالع، ج1، ص89.


 3309
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.