دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان بە پیتی (أ) دەست پێ دەكات و زانیاری لەسەریان كەمە

ئەثبه جى عەبدى (رضي الله عنه):

ئەم هاوەڵە تەنها لاى ئیبن حەجەر ناوى هاتووە، ئیبن حەجەر بێ هیچ گومانێك لەسەر هاوەڵبوونى هێناویەتى، هەروەها دەڵێت ماوەردى لەناو هاوەڵاندا باسی كردووە، گێڕانەوەیەك لە موسنەدى ئەبووداودى طهیالسیدا دێنێ كە زارع (كە یەكێك بووە لەوانەى بە وەفد چووە بۆ لاى پێغەمبەر) برازایەكى خۆی بردووە لەگەڵ خۆیدا، ئەو برازاشى پێی دەوترا ئەثبهج.[1]

ئەثوەبی كوڕی عوتبە (رضي الله عنه):

هەریەك لە ئیبن قانع و ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر ناویان هێناوە،[2] بەڵام ئیبن مندە و ئیبن عەبدولبەر و ئەبوونوعەیمی ئەصبەهانى ناویان نەهێناوە.

فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە لە پێغەمبەرەوە (رضي الله عنه) كە دەفەرموێت (الديك الابيض صديقي)،[3] بەڵام دارەقوطنى ئەو سەنەدە بە راست نازانێت.[4]

لە گێڕانەوەى فەرموودەكەدا ئەو سەنەدانەى كە هاتون لەڕێى ئەم هاوەڵانەوەیە (عائیشە، ئەنەسی كوڕی مالیك، عەبدوڵاى كوڕی عومەر، ئەبان، ئەبوو زەیدى ئەنصارى، جابرى كوڕی عەبدوڵا، عوبەیدەى یەزینی)، تەنها لاى ئیبن قانع سەنەدەكە بە ئەثوەب هاتووە، فەرموودەكەش لاوازە.

 

ئەجمەدى كوڕی عەجیان (رضي الله عنه):

ناوى ئەجمەدى كوڕی عەجیان یان عوجیانە،[5] وەك وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)،[6] سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن نەخشەو پلانى ئەجمەد لە جیزەى میصردا دیارو بەرچاو بووە.[7]

 

ئەحوەصى كوڕی مەسعوود(رضي الله عنه):

ناوى ئەحوەصی كوڕی مەسعوودى[8] كوڕى كەعبی كوڕی عامرى كوڕی عەدى كوڕى مجدعەى كوڕی حارثهى كوڕی حارثى كوڕی خەزرەجى كوڕی عەمرى كوڕی مالیكی كوڕی ئەوسە،[9] یەكێكە لە هاوەڵە پشتیوانیەكان، براى محیصە و حەوەیصەیە،[10]بەشدارى غەزاى ئوحود و غەزاكانى تری دواى ئوحودیشی كردووە.[11]

ئەخرەمى هوجەیمی(رضي الله عنه):

ئەم هاوەڵە لاى هەریەك لە بوخارى و ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر باس كراوە،[12] ئیبن ئەثير پێش ئەمە ئەخرەمێكى تر دێنێ كە دواتر دەڵێت وابزانم ئەم دوانە هەر یەك كەس بن،[13] لەناو ئەو هاوەڵانەدا ناوى هاتووە كە دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوون ،[14] فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە رۆژی ذى قار دەفەرموێت:( اليوم أول يوم انتصفت فيه العرب من العجم وبي نصروا[15] (ئەمڕۆ یەكەم رۆژە تیایدا عەرەب تۆڵەى خۆی كردبێتەوە لە عەجەم، لەبەر منیش سەرخران).

ئەخنەسی سولەمى (رضي الله عنه):

ئەخنەسی كوڕی حەبیبی یان دەوترێ كوڕی خەبابی[16] كوڕی جوررەى كوڕی زیعبی كوڕی مالیكی كوڕی خفافی سولەمیە.[17] خۆی و كورەكەى و كوڕەزاكەشی هاوەڵى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بون،[18]هەرسێكیشیان بەشدارى غەزاى بەدریان كردووە،[19] تەنها ئەم كەسە هەیە خۆی و كوڕو نەوەشی پێكەوە هاوەڵ بووبن و بەشداربن لە بەدردا.[20]

ناوى كوڕەكەى بریتیە لە یەزید و كوڕەزاكەشی ناوى مەعنى كوڕى یەزیدە.[21]

ى ئوبەى كوڕی شەریقە و بە ئەخنەس ناسراوە.

ئەدرەع ئەبووجەعد(رضي الله عنه):

ئەم هاوەڵەش ناوى ئەدرەعە بەڵام زیاتر بە كونیەكەى ناسراوە كە ئەبووجەعدە،[22] ئیبن ئەثير بە ناوى عەمرى كوڕی بەكر ناوى دەهێنێ،[23] ئەدرەع لە ضهمریە، دەشوترێ بەڵكو ناوى عەمرە،[24] لەناو بەنى ضهمرە لە مەدینە خانوویەكى هەبووە، واتە لە مەدینە نیشتەجێ بووە.[25]

فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (من ترك الجمعة ثلاثاً من غير عذر طبع الله على قلبه)،[26] (هەركەس بێ بیانوو سێ هەینی نەچێت بۆ نوێژی هەینی خوا مۆر دەدات بەسەر دڵیدا).

ئەدهەمى كوڕی حەظرەى راشیدی(رضي الله عنه):

ئەدهەم  سەر بە بەنى راشیدە، ئیبن ماكولا دەڵێت هاوەڵە، ئیبن حەجەر وەك هاوەڵ ناوى هێناوە،[27]بەڵام هەریەك لە ئیبن مندە و ئیبن قانع و ئەبوو نوعەیمی ئەصبەهانى و ئین ئەثير و ئیبن عەبدولبەر ناویان نەهێناوە.

ئەدیەمی تەغلەبی(رضي الله عنه):

ناوى ئەدیەمەو لە بەنى تەغلەبە.[28] هەریەك لەئیبن ئەثير و ئەبوو نوعەیمی ئەصبەهانى  و ئیبن قانع وەك هاوەڵ ناویان هێناوە،[29]هەریەك لە ئیبن قانع و ئەبوونوعەیم بە ئەدیم ناوى دێنن،[30] بەڵام ئیبن ئەثير بە ئەدیەم ناوى دێنێ.[31]

صەبی كوڕی مەعبەد باس لەوە دەكات كاتێ تازە موسڵمان بووە ویستوویەتى حەج بكات، دەڵێت پرسیارم كرد لە كەسێكى ناو هۆزەكەم كە ناوى ئەدیم بوو، ئەویش فەرمانى پێكردم پێكەوە حەج و عومرەش بكەم و پێی وتم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)  پێكەوە حەج و عومرەى دەكرد.[32]

 

ئەرقەمى كوڕی جوفەینە (رضي الله عنه):

ناوى ئەرقەمى كوڕی جوفەینەى توجەیبیە، لە بەنى نەصری كوڕی موعاویەیە،[33]بەشدارى فەتحى میصری كردووە.[34]

ئەرقەم لەگەڵ باوكیدا كێشەیەكى هەبوو، كێشەكەیان بردە لاى عومەرى كوڕی خەطاب.[35]

ئەسقەع(رضي الله عنه):

ناوى ئەسقەعى كوڕی شورەیحی كوڕی صەریمی كوڕی عەمرى كوڕی ریاحى جرمیە،[36] لاى ئیبن حەجەر بە ئەسفەع هاتووە.[37]

وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو.[38]

ئەسمەرى كوڕی موضهریس(رضي الله عنه):

ناوى ئەسمەرى كوڕی موضهریسە، دەوترێ ناوى ئەسمەرى كوڕی ئەبیەضى كوڕی موضهریسە، براى عوروەى كوڕی موضهریسە، لە ئەعرابیەكانى بەصرە بووە، كچێكى هەبوو بە ناوى عەقیلە كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[39]

چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە، ئەو فەرموودەشی لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (من سبق إلى ماء لم یسبق إلیە مسلم فهو لە)[40] (هەركەس پێشتر بگات بە ئاوێ كە پێشتر موسڵمانێكى تر پێی نەگەیشتبێت ئەوە هى ئەوە).[41]

ئەشەجى عەبدى (رضي الله عنه):

ئەشەجى كوڕی عەبدشەمس یان ئەشەجى بەنى عومەر، بەڵام زیاتر ناسراوە بە ئەشەجى عەبدى، ناوى مونذیری كوڕی عەمر یان مونذیری كوڕی حارثه.[42]

ئەشرەسی كوڕی غاضرە (رضي الله عنه):

ناوى ئەشرەسی كوڕی غاضيرەى كندیە ویەكێكە لە هاوەڵانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئیسحاقی كوڕی حارثى قورەیشی دەگێڕێتەوە هەر یەك لە عومەیرى كوڕی جابر و ئەشرەسی كوڕی غاضيرەى دیوە و هەردووكیان هاوەڵی پێغەمبەرن (صلى الله عليه وسلم)، ئەو دوو هاوەڵە خەنەو  (الكتم) یان بەكاردەهێنا.[43]

كەتەم جۆرە گیایەكە لە یەمەن كە رەنگێكى لێ بەرهەم دێ مەیلەو رەشە، خەنەش سووررەنگە، كاتێ هەردووكیان بەكاردێن رەنگێكى سوورو رەش تێكەڵ دەبێت.

سەبارەت بە بەكارهێنانى خەنەو كەتەم لەلایەن پیاوانەوە بۆ كەسانى پیر سوننەتەو پێغەمبەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) لە چەندین فەرموودەدەا فەرمانى پێكردووە، وەك دەفەرموێت (إنَّ اليهود والنصارى لا يصبغون فخالفوهم)،[44] (جوولەكەو مەسیحیەكان رەنگى موویان ناگۆڕن، دەى ئێوە پێچەوانەى ئەوان بكەن)، بەڵام رەنگى ڕەش نابێت و بە حەرام دانراوە، بەڵكو ئەوەى هەیە بەكارهێنانى خەنەو كەتەم حەلآڵە، بە داخەوە ئەمڕۆ لەلایەن گەنجانى موسڵمانەوە بۆیەى رەش تەنانەت بۆ تۆخكردنى رەشی ڕیش و سەریش بەكاردێت بێ گوێدانە ئەوەى ئایا حەلآڵە یان نا.

ئەصبەغی كوڕی غیاث(رضي الله عنه):

ناوى ئەصبەغى كوڕی غیاث یان كوڕی عتابە، فەرمودەیەكى گێڕاوەتەوە.[45]

ئەصەمى عامری(رضي الله عنه):

وەفدێكى بەنیلبوكا هاتن بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە گەورەكەیان موعاویەى كوڕی ثهور بوو و لەو كاتەدا تەمەنى سەد ساڵ بوو، یەكێك لەوانەش لەو وەفدەدا بوو ئەصەم بوو، هەموویان لە خزمەت پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) موسڵمان بوون و چەند رۆژێ بە میوانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مانەوە.[46]

ئەعرەج(رضي الله عنه):

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئیسحاقە، هاودەمى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) كردووە، جارێك لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو كە پێی بریندار بوو، ئیتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (أعرج)، بۆیە بەو ناوەوە ناسراوە،[47] ئەعرەج كوڕێكى هەبوو ناوى ئەبان بوو.[48]

ئەعرەسی كوڕی عەمر (رضي الله عنه):

ئەعرەسی كوڕی عەمری یەشكوری لە بەنى یەشكورە، لە هاوەڵە بەصریەكان ئەژمار ئەكرێت،[49] وەك نوێنەرى یەشكریەكان صەدەقەى هۆزەكەى هێناوە بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پرسیارى لێكرد تۆ كێیت؟وتى من ئەعرەسی كوڕی عەمرم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى بەڵكو تۆ عەبدوڵایت، واتە ناوى نا عەبدوڵا.[50]

لە گێڕانەوەیەكى تردا هاتووە كە ئەعرەس دەڵێت دیاریەكم برد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەویش لێی وەرگرتم و نزاى بۆ لەوەڕگاكانمان كرد.[51]

ئەفطهس(رضي الله عنه):

هیچ زانیاریەك لەسەر ژیانى نەهاتووە، تەنها هێندە نەبێت كە ئیبراهیمی كوڕی ئەبی عەبلە دەڵێت گەیشتم بە یەكێك لە هاوەڵانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە پێی دەوترا ئەفطهس.[52]

ئەقعەسی كوڕی سەلەمە (رضي الله عنه):

ئەقعەسی كوڕی سەلەمە یان دەوترێ ئوقەیصری كوڕی سەلەمە[53] یان دەوترێ مەسلەمەى حەنەفی، ئەم هاوەڵەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە خەڵكى یەمامە ناوى هاتووە، لەگەڵ چەند كەسێكى تردا وەك وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[54]

ئەقمەر (رضي الله عنه):

ئەقمەر ئەبوو عەلی، خەڵكى كووفەیە، دەوترێ ناوی عەمرى كوڕی حارثه، كوڕێكى هەبووە بە ناوى عەلى كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە،[55] هەروەها كچێكى هەبوو ناوى كلثووم بوو.[56]

 

 

ئەكالى كوڕی نوعمان (رضي الله عنه):

ئەكالى كوڕی نوعمانى ئەنصارى مازنى لە پشتیوانانە، لە جەنگى یەمامەدا شەهید بوو،[57] ئیبن عەبدولبەر و ئیبن ئەثير ناوى ئەم هاوەڵەیان نەهێناوە، بەڵام ئیبن حەجەر ناوى هێناوە.

ئەكبەرى حارثى (رضي الله عنه):

ناوى ئەكبەر بوو بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی بۆ بەشیر.[58]

ئەكتەلى كوڕی شەمماخ(رضي الله عنه):

ئەكتەلى كوڕی شەمماخى كوڕی یەزیدی كوڕی شەددادى كوڕی صەخری عوكی، خەلیفەى باوەڕداران عەلى كوڕی ئەبووطالیب زۆر پێی سەرسام بوو، لە جەنگى جسردا بەشدارى كرد، لەو جەنگەى هاودەم بە باوكى موختارى ثهقەفی بەشدارى كرد توانى فەرخان شا بگرێت و بدات لە گەردنى، هەروەها بەشدارى قادسیەى كردو تیایدا رۆڵێكى زۆر گرنگ و بەرچاوى بینی.[59]

ئەكوەعى ئەسلەمى (صلى الله عليه وسلم):

ناوى سیننانى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی قوشەیرە، بەڵام بە ئەكوەع ناسراوە، سەبارەت بە كونیەكەى چەند رایەك هەیە، لەوانە (ئەبوو موسلیم، ئەبوو عامر،  ئەبوو ئیاس) بەڵام زیاتر بە ئەبوو ئیاس ناسراوە، كوڕێكى هەبوو بە ناوى ئیاس،[60] هەر لە زووەوە موسڵمان بوو و هاودەمى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو، كوڕێكى تری هەبوو بە ناوى عامر.[61]

عامرى كوڕی منداڵێكى هەبوو بە ناوى سەلەمە، هەندێ پێیان وایە هەم عامر و هەم سەلەمەش هاوەڵ بون، واتە كوڕ و باوك و باپیر هەرسێ پێكەوە هاوەڵ بون،[62] بەڵام ئیبن حەجەر بە دوورى دەزانێت سەلەمەش (كە كوڕەزاى ئەكوەع دەكات) هاوەڵ بووبێت.[63]

ئەهوەدى كوڕی عیاض(رضي الله عنه):

ناوى ئەهوەدى كوڕی عیاضهو لە ئەزدیەكانە، كەسێكى زۆر خواپەرست بوو، هەواڵى مەرگى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) برد بۆ حیمیەریەكان، بەڵام ئەوان لەتاو زۆر خەفەت خواردنیان بۆ ئەو هەواڵە ئەهوەدیان لەناو خۆیاندا دەركرد و نەچوون بە لایدا، كاتێ ئەهوەد هەواڵەكەى پێ دان وتیان خوا پارچەپارچەت بكات بۆ خۆت و هەواڵێك هێنات، درۆ دەكەیت نەمردووە، ئەویش وتى با سوێند بەو خوایەى ئەوی بە حەق نارد مردووە سوێند بە خوا منیش لە ئێوە دڵگرانترم، ئەگەر لە ئێوە دڵنەرم تریش ببینم ئەو هەواڵەى پێدەدەم، ئەوانیش دەریان كرد، ئەویش وتى خوایە من هەواڵی مەرگى پێغەمبەرەكەتم پێ دان تا دواى ئەو لەخشتەنەبرێن و دڵنەوایی منیش بكەن لەو دڵگرانیەدا، دواتر كە دڵنیا بوونەوە لە وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هێنایانەوە.[64]

 

ئەییوبی كوڕی موكرز(رضي الله عنه)

هیچ زانیاریەك لەسەر ژیانى نەهاتووە، تەنها ئەوە هەیە هاوەڵ بووەو ناوى لە كتێبەكانى تایبەت بە ژیانى هاوەڵاندا هاتووە.[65]

ئیبن ئەبجەر (رضي الله عنه):

سەبارەت بە ناوى ئەم هاوەڵە راجیایی هەیە، هەندێ پێیان وایە ناوى ئەبجەرى كورى غالبە،[66] هەندێكى تر پێیان وایە ئیبن ئەبجەرەو ناوى غالبی كوڕی ئەبجەرە،[67] راى دووەمیش راستترە، چونكە لە زۆربەى سەرچاوەكاندا واهاتووە، هەریەك لە ئیبن مندەو ئیبن حەجەرو ئیبن ئەثير و ئیبن عەبدولبەرو ئیبن قانع راى دووەم بە راستتر دەزانن،[68] لە سەنەدى ئەو فەرموودەشدا كە پەیوەستە بەم هاوەڵەوە و دواتر دەیهێنین هەر بە ئیبن ئەبجەر (غالبی كورى ئەبجەر هاتووە)، ئیبن ئەبجەر گەورەی موزەنیەكان بوو.[69]

ئەو فەرموودەى ئیبن ئەبجەر گێڕاویەتیەوە تایبەتە بە مەسەلەى حەرام و حەلآڵی گۆشتی كەرەكێوى و تیایدا بە حەلآڵ زانراوەو فەرموودەكەش سەنەدى لاوازە.[70]

 



[1] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1،ص30.

[2] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص59، أسد الغابة، ج1، ص 82، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص30.

[3] - مسند الحارث، الرقم 866 و 867، المطالب العالية لابن حجر العسقلانى، الرقم 296 و2392، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 688، مسند الشاميين للطبرانى، الرقم 8 و 1398، العظمة لأبي الشيخ الأصبهانى، الرقم 1217 و 1218، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم 4959، جاء النص بإسناد أخر لكن ضعفه الألباني في الجامع الصغير و زيادته، الرقم6770.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 82، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص30.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص31.

[6] - أسد الغابة، ج1، ص82، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص31، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1ص144.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص31، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1ص144، أسد الغابة، ج1، ص82.

[8] - أسدالغابة، ج1، ص88، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص34.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص143.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص34.

[11] - أسدالغابة، ج1، ص88.

[12] - أسد الغابة، ج1، ص89، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص37.

[13] - أسد الغابة، ج1، ص89.

[14] - التأريخ الكبير للبخاري، ج2ص63.

[15] -  التأريخ الكبير للبخاري، الرقم 389 و 41، المعجم الكبير للطبراني، 1224، أسد الغابة، ج1، ص89، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص37.

[16] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص38.

[17] -  أسدالغابة، ج1، ص251.

[18] -  معجم الصحابة لابن قانع، ج3، ص92، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص38.

[19] -  أسدالغابة، ج1، ص251.

[20] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص38.

[21] - أسدالغابة، ج1، ص251.

[22] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص73، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص39.

[23] - أسدالغابة، ج4، ص212.

[24] - أسدالغابة، ج1، ص90.

[25] - أسدالغابة، ج4، ص212.

[26] - صحيح ابن خزيمة، الرقم 1740 و اللفظ له، صحيح ابن حبان، الرقم 2833، المستدرك على الصحيحين، الرقم 6661، سنن أبي داود، الرقم 901، سنن ابن ماجة، الرقم 1121 و قد جاء (تهاونا بها).

[27] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص40

[28] - معجم الصحابة، ج1، ص57.

[29] - أسدالغابة، ج1، ص90، معرفة الصحابة، الرقم 1032، معجم الصحابة، ج1، ص57.

[30] - معجم الصحابة، ج1، ص57، معرفةالصحابة، الرقم 1032.

[31] - أسدالغابة، ج1، ص90.

[32] - معجم الصحابة، ج1، ص57، أسدالغابة، ج1، ص90، معرفةالصحابة، الرقم 1032،

[33] - أسدالغابة، ج 1، ص96، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص45.

[34] - أسدالغابة، ج 1، ص96.

[35] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص45.

[36] - أسد الغابة، ج1، ص115.

[37] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[38] - أسد الغابة، ج1، ص115.

[39] - أسدالغابة، ج1، ص125.

[40] - سنن أبوداود، الرقم 2685، السنن الصغير للبيهقي، الرقم 1673، ضعفه الألباني في مختصر إرواءالغليل، الرقم 1555.

[41] - بە ریوایەتێكى تر لە برى ماء تەنها ما هاتووە (من سبق إلى ما لم يسبق إليه مسلم فهو له)، بروانە: المعجم الكبير للطبراني، الرقم 813، معرفة الصحابة لأبي نعيم، الرقم 998، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص67.

[42] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 87.

[43] -  أسد الغابة، ج1، ص 149-150، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص87.

[44] -  صحيح البخاري، الرقم 3293 و 5566، صحيح مسلم، الرقم 4019، سنن أبي داود، الرقم 3689، سنن ابن ماجة، الرقم 3618، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 9048، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 13847، صحيح ابن حبان، الرقم 5548، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 7092 و 7875 و 9002، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 5820.

[45] - أسد الغابة، ج1، ص153، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1038.

[46] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص91.

[47] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص5.

[48] - أسدالغابة، ج3، ص173.

[49] - معرفة الصحابة لابن مندة، ج1، ص208.

[50] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص94.

[51] - أسدالغابة، ج1، ص157،  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص94.

[52] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 99.

[53] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص105.

[54] - أسد الغابة، ج1، ص 169.

[55] - أسد الغابة، ج1، ص 169.

[56] - الإصابة  في تمييز الصحابة، ج1، ص 106.

[57] - الإصابة  في تمييز الصحابة، ج1، ص 106.

[58] - الإصابة  في تمييز الصحابة، ج1، ص 106.

[59] - أسد الغابة، ج1، 169.

[60] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص639، أسد الغابة، ج2، ص 494.

[61] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3،  ص188.

[62] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص639، أسد الغابة، ج2، ص 494.

[63] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3،  ص188.

[64] - الإصابة في تمييز الصحاب، ج1، ص142.

[65] - أسد الغابة، ج1، ص244.

[66] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص225، معرفة الصحابة، الرقم 1029.

[67] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج3ص1252، أسد الغابة، ج1ص61، معرفة الصحابة لابن منده، ص209.

[68] - معرفة الصحابة لابن منده، ص209، معجم الصحابة، ج2ص318، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص225، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج3ص1252، أسد الغابة، ج1ص61.

[69] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص225.

[70] - مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 23843، الطبراني في المعجم الكبير، الرقم 14579، معرفة الصحابة لأبي نعيم، الرقم 3900، شێخى ئەلبانى لە تەحقیقی سنن أبوداود بە ژمارە 3809 ئەم فەرموودەى بە لاواز داناوەو دەڵێت (ضعيف الإسناد مضطرب).

 2742
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.