دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  تەلیبی كوڕی ثهعلەبە (رضي الله عنه)

ناوى تەلیبی كوڕی ثهعلەبەى كوڕی رەبیعەی تەمیمی عەنبەریە،[1] ئیبن عەبدولبەر بە ثهلیب ناوى دەهێنێت،[2] بەڵام ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر بە تەلیب ناویان هێناوە،[3] ئیبن سەعد بە ناوى تەلیبی كوڕی زەیدی كوڕی عەبدوڵا ناوى هێناوە،[4] رایەكیش هەیە دەڵێت تەلیب برای زەینەبی كچی ثهعلەبەیە.[5]

ئەم هاوەڵە لە نزیكی پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) بوو و چەندین فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[6]

تەلیب كوڕێكی هەبوو ناوى هیلقام-یان میلقام- بوو كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[7]

تەلیب دەگێڕێتەوە جارێك چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و داواى كردووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داواى لێخۆشبوونى بۆ بكات، ئەویش لاى خوا داواى لێخۆشبوونی بۆ كردووە.[8]

تەلیب فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (الضيافة ثلاثة أيام فما زاد فهو صدقة)،[9] (میواندارى تا سێ رۆژە، لەوە زیاتر بوو ئەوە صەدەقەیە).

تەلیب دەڵێت چوومە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)و وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لاى خوا داواى لێخۆشبوونم بۆ بكە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی تا مۆڵەتت بۆ بدرێت، ماوەیەك تێپەڕ بوو، تا جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تەلیبی بانگ كرد و دەستى هێنا بەسەر دەموچاویدا و فەرمووى (خوایە لە تەلیب خۆش بە و رەحمى پێ بكە)، سێ جار ئەوەى فەرموو.[10]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص 315، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 366.

[2] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 197.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص 315، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 366.

[4] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص 42.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 366.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 366.

[7] - أسد الغابة، ج1، ص 315.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص 315.

[9] - المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 2654، مسند الروياني، الرقم 1448، قال الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب، الرقم 2593 (صحيح لغيره).

[10] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 1285، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1234، الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص 42.

 2268
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.