دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  جابیرى كوڕى طاریق(رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕى طاریقى كوڕى ئەبووطاریقى ئەحمەسی بەجلیە، ئیبن حیببان هەریەك لە جابیرى كوڕى طاریقی ئەحمەسى و جابیرى كوڕى عەوفى ئەحمەسى بەجیا دادەنێت، بەڵام ئیبن حەجەر پێی وایە ئەو دوو كەسە هەر یەك كەسایەتیە، چونكە جار هەیە جابیر بە ناوى باپیرە گەورەیەوە ناودەبرێ (جابیرى كوڕى عەوف) یان بە جابیری كوڕی ئەبووطاریق ناوی دێت،[1] كونیەكەى ئەبووحەكیمە.[2]

كوڕێكى هەبوو بە ناوى حەكیم كە فەرموودەى لە باوكى و لە هاوەڵانى تریشەوە گێڕاوەتەوە،[3]كەنیزەیەكیشى هەبوو كە جارێك ناردى بۆ لاى حەسەنى كوڕی عەلى، كەنیزەكە كە گەیشتە ئەوێ سەیری كرد حەسەنى كوڕی عەلى دەستنوێژی دەگرت.[4]

جابیر یەكێك بوو لە بەشداربوانى قادسیە،[5] لە كووفە نیشتەجێ دەبوو[6] و بۆ ریشیشی رەنگى خەنەیی بەكاردەهێنا.[7]

جابیر دەڵێت جارێك كابرایەكى دەشتەكى هات و كەوتە پیاهەڵدانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا لادەمى كەفى كرد، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (عليكم بقلة الكلام ولا يستهوينّكم الشيطان فإن تشقيق الكلام من شقائق الشيطان[8] (قسەی كەم بكەن و شەیتان بەلارێتان نەبات، چونكە زۆر قسەكردن و لەسەر رۆیشتنى براى شەیتانە).

ئەلبانى حوكمى لاوازى داوە بەسەر ئەم گێڕانەوەدا.



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 432.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص 375.

[3] - سنن ابن ماجة، الرقم 3301، السنن الصغرى للنسائي، الرقم 4515.

[4] - مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 1557.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 432.

[6] - أسد الغابة، ج1، ص 375.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 432.

[8] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1427، أسد الغابة، ج1، ص 376، ضعفه الألباني في ضعيف الجامع الصغير و زيادته، الرقم 3788.

 2197
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.