دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (جابیر) بووە

جابیرى كوڕى صەخر (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕى صەخرى كوڕى ئومەییەیە، لە پشتیوانانە، برایەكى هەبوو بە ناوى جەببار.[1]

ژنەكەى ناوى قوبەیسەى كچی صەیفی بوو، كچێكی لێ بوو بە ناوى عائیشە.[2]

جابیر لە بەیعەتى عەقەبەدا بەشدار بوو، بەڵام لە غەزاى بەدردا بەشدارى نەكرد،[3] دواتر لە غەزاى ئوحود و[4] غەزاكانى تریشدا بەشدارى كرد.[5]

جابیرى كوڕى نوعمان (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی نوعمانى كوڕی عومەیری كوڕی مالیكی بەلویە، هاوپەیمانى پشتیوانان بوو.[6]

جابیرى كوڕی حابیس(رضي الله عنه)

ناوى جابیری كوڕی حابیسی یەمامیە،[7] فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (من قال علي ما لم أقل فليتبوأ مقعده من النار)،[8] (هەركەس قسەیەك بەناوى منەوە بڵێت كە من نەموتووە با شوێنی خۆی لە دۆزەخدا دیارى بكات).

ئیبن حەجەر سەبارەت بەم فەرموودەیە دەڵێت سەنەدەكەى مەجهوولە.[9]

جابیرى كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی حارثى عەبدیە، یەكێكە لە ئەندامانى ئەو وەفدەى كە لەگەڵ ئەشجەعدا هاتنە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوون.[10]

جابیرى كوڕی خالید(رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی خالیدی كوڕی مەسعوودى كوڕی عەبدولئەشهەلە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان لە بەنى نەججار،[11] ژنەكەى ناوى عومەیرەى كچی سەلیمە، كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەبدورەحمان، بەڵام نەوەى جێنەهێشت.[12]

لە غەزاى بەدر[13] و ئوحودیشدا بەشدارى كرد.[14]

جابیر دواى خۆى نەوەى جێنەهێشت.[15]

 

 

 

جابیرى كوڕی سوفیان (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی سوفیانى ئەنصارى زورقیە، سوفیانى باوكى لەگەڵ مەعمەرى كوڕی حەبیبدا لە مەككە هاوپەیمانى هەبوو، بۆیە لە مەككە نیشتەجێ بوو.[16]

جابیر برایەكى ترى هەبوو بە ناوى جەنادە كە دایك و باوكیشیان یەك بوو، هەروەها برایەكى تریشی هەبوو بە ناوى شورەحبیل كە لە سەری دایكەوە براى ئەو دوانە بوو، چونكە سوفیان كاتێك لە مەككە بوو دایكی شورەحبیلى بەهاوسەرگرت.[17]

دایكیان ناوى حەسەنە بوو كە ئافرەتێكی عەدوى بوو، شورەحبیلى كوڕی هەر بە ناوى ئەوەوە بانگ دەكرا و بە شورەحبیلی كوڕی حەسەنە ناسرابوو.[18]

سوفیان كە لە مەككە بوو لەوێ موسڵمان بوو و كۆچی كرد بۆ حەبەشە، دواتر جابیر و جەنادەو سوفیانى باوكیان هەرسێیان پێكەوە لە خاكى حەبەشەوە لە دوو بەلەمى جیادا گەڕانەوە.[19]

لە ساڵی سێیەمى خیلافەتى عومەرى كوڕى خەتتابدا جابیر كۆچی دوایی كرد،[20] جەنادەى برایشی هەر لە سەردەمى عومەرى كوڕی خەططابدا كۆچی دوایی كرد.[21]

 

جابیرى كوڕی ظالیم (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕى ظالیمى كوڕى حارثهى كوڕى عیتابى بەحتەرى طائیە، وەك وەفد هاتوەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) نامەیەكى بۆ نووسی.[22]

جابیرى كوڕی عومەیر (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی عومەیرەو لە پشتیوانانە، لە هاوەڵانى دانیشتووى مەدینەیە.[23]

نەسائی گێڕانەوەیەكى هێناوە لە عەطائى كوڕی ئەبی رەباحەوە دەڵێت: هەریەك لە جابیرى كوڕی عەبدوڵا و جابیرى كوڕی عومەیرم بینی كە هەردووكیان لە پشتیوانانن، پێكەوە رمهاوێژییان دەكرد، پاش ماوەیەك یەكێكیان دانیشت، ئەوی تریان پێی وت ئەرێ تەواو، ماندوو بوویت؟ وتى بەڵێ، یەكێكیان بەوى تریانى وت ئایا نەتبیستووە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (كل شيء ليس من ذكر الله فهو لعب لا يكون أربعة: ملاعبة الرجل امرأته، وتأديب الرجل فرسه، ومشي الرجل بين الغرضين، وتعلم الرجل السباحة[24] (هەر شتێك كە لە یادى خوادا نەبێت ئەوە گەمەو رابواردنە جگە لە چوار شت: رابواردن و گەمەى پیاو لەگەڵ ژنەكەى، راهێنانى ئەسپ لەلایەن خاوەنەكەیەوە، كێبڕكێی راكردن (چوونى خێرا)، كەسێك خۆی فێری مەلەوانى بكات).

جابیرى كوڕی یاسر (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی یاسرى كوڕی عوەیصە، هیچ فەرموودەیەكى لێوە نەگێردراوەتەوە، یەكێك بوو لە بەشداربوانى فەتحى میصر.[25]

جابیرى كوڕی ئەرزەق(رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی ئەرزەقی غاضریە،[26] نیشتەجێی یەمەن بوو،[27] دواى وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ناوچەی حیمص نیشتەجێ بوو.[28]

جابیرى كوڕى ئەرزەق دەڵێت بە سوارێك و بڕێ شمەكەوە چووم بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، بەردەوام لەگەڵیدا رێم دەكرد، ئینجا چوویە ناو قوبەیەكى لە چەرم درووستكراو، كە چوویەژوورەوە زیاد لە سی كەس لەگەڵی بوون كە قامچییان پێ بوو و لەبەردەرگاكەى وەستابوون، منیش نزیك بوومەوە، ئەوەبوو كەسێك رێی پێگرتم، منیش پێم وت ئەگەر رێم نەدەیت بەرامبەرت دەوەستمەوە و لێشم بدەیت لێت دەدەمەوە، كابرا وتى بەراستى كابرایەكى خراپیت، منیش وتم بەخوا تۆ لە من خراپتریت، وتى چۆن؟ وتم من لە ناوچەكانى یەمەنەوە هاتوم تا بڕۆم گوێ لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بگرم و تێبگەم، ئینجا بگەڕێمەوەو ئەو بیستنەم بگەیەنمە ئەوانەى نەهاتون، كەچی تۆ رێم لێ دەگریت؟ ئەویش وتى بەخوا راست دەكەیت من لە تۆ خراپترم، ئینجا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەركەوتەوە، خەڵكى لە عەقەبە لە میناوە لە دەورى بوون تا خەڵكى پرسیارى زۆریان لێدەكرد، لەبەر زۆرییان كەسیان نەدەگەیشتن بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، كابرایەك هات كە قژی خۆی كورت كردبوویەوە، وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) صەلەواتم لەسەر بدە، ئەویش فەرمووى (صلى الله على المحلقین)، (صەلەواتى خوا بۆ ئەوانەى قژیان دەتاشن-هەموو قژیان-) كابرا دووبارە ئەوەى وتەوەو پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) هەمان وەڵامى دایەوە تا سێ جار، ئینجا چوو سەرى تاشی، ئیتر چی پیاو لەوێ بوون هەموو سەریان تاشی.[29]

سەبارەت بە حوكمى فەرموودەكە ئیبن موندە دەڵێت ئەم فەرموودەیە غەریبە و تەنها بەم سەنەدە زانراوە.

جابیرى كوڕی ئوسامە (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی ئوسامەی جیهەنیە،[30] كونیەكەى ئەبووسوعادە،[31] لە هاوەڵە حیجازیەكاندا ئەژمار كراوە،[32] ئیبن حەجەر دەڵێت دواتر چووەتە میصر و لەوێ نیشتەجێ بووەو هەر لەوێیش مردووە.[33]

جابیرى كوڕی ئوسامە دەڵێت رۆژێك لە بازاڕ گەیشتم بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە هەندێ لە هاوەڵانى لەگەڵدا بوو، پرسیارم كرد –لە یەكێك لە هاوەڵان- ئەرێ بەرەو كوێ دەچن؟ (وە لە گێڕانەوەكەى طهبەریدا هاتووە: پرسیارم كرد لە هاوەڵان پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ كوێ دەڕوات، لە گێڕانەوەكەى ئیبن شببەشدا هاتووە: پرسیارم كرد لە هاوەڵان ئێوەو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ كوێ دەچن؟) وتیان دەچین تا خەت دارێژین بۆ مزگەوتێك بۆ هۆزەكەى تۆ، منیش دواتر كە گەڕامەوە بینیم هۆزەكەم كۆبوونەتەوە، وتم ئەرێ ئەوە چیتانە؟ وتیان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خەتى مزگەوتێكی بۆ داڕشتین و لە رووى قیبلەشەوە دارێكی بۆ داچەقاندین.[34]

ئەمە بەڵگەى ئەوەیە جابیر تا ئیشەكەى خۆی تەواو نەكردووە لە بازاڕ نەگەڕاوەتەوە بۆ ناوچەكەى خۆی، بۆیە كاتێك دەچێتەوە بۆ ناو هۆزەكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە خەتكێشانى مزگەوتەكە تەواو بووەو گەڕاوەتەوە.

جابیری كوڕی شەیبان (رضي الله عنه)

ناوى جابیری كوڕی شەیبانى كوڕی عەجلانى ثهقەفیە، یەكێك بووە لە بەشداربوانى بەیعەتى ريضوان.[35]

جابیری كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی عەبدوڵایەو جیایە لەو سێ جابیرەى تر كە ئەوانیش ناوى باوكیان عەبدوڵایە، چونكە جابیرى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی عەمر نیە بەو بەڵگەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم هاوەڵەی لەگەڵ چەند هاوەڵێكى تر لە غەزاى ئوحود گەڕاندەوەو نەیهێشت لەبەر كەمى تەمەنیان بەشدارى بكەن،[36] بەڵام ئەوكات تەمەنى جابیرى كوڕی عەبدوڵاى كوڕى عەمر لە سەروو بیست ساڵیەوە دەبوو و باوكیشی نەیهێشت بەشدارى بكات لەبەرئەوەى نۆ خوشكی هەبوو و دەبوو ئاگاداریان بێت.

ئیبن  حەجەر سەبارەت بە هەریەك لەو دوو جابیرەكەى تریش كە عەبدى و راسی-یان راسیبی- بوون دەڵێت لە باسیاندا نەهاتووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لە غەزاى ئوحوددا ئەوانى گەڕاندبێتەوە.[37]

 

جابیری كوڕی عەبدوڵاى راسى (رضي الله عنه)

ناوى جابیری كوڕی عەبدوڵایە، هەندێ بە راسیبی دادەنێن،[38] بەڵام ئەبوونوعەیم دەڵێت راست ئەوەیە لە پشتیوانانە، دواتر چوو لە بەصرە نیشتەجێ بوو،[39] ئیبن ئەثير دەڵێت ئەبوونوعەیم كە دەڵێت وادەزانم هەر لە پشتیوانانەو سولەمیە، ئەوا دوو جابیر هەبوون پشتیوانى و سولەمى بن، یەكێكیان جابیری كوڕی عەبدوڵاى كوڕى ریئاب، دووەمیش جابیری كوڕی عەبدوڵاى كوڕى عەمر، هەردووكیشیان لە مەككە نیشتەجێ بون و نەچون لە بەصرە نیشتەجێ بن،[40] بۆیە ئەم هاوەڵەش جیایە لەو دوو جابیرەى تر كە ئەوانیش ناوی باوكیان عەبدوڵایە.

فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (من عفا عن قاتلە دخل الجنة[41] (هەركەس لە بكوژەكەى خۆش بێت دەچێتە بەهەشتەوە).

جابیری كوڕی عەتیكى سولەمى (رضي الله عنه)

ناوى جابیری كوڕى عەتیكى كوڕی قەیسی كوڕى ئەسوەدە، ئەم هاوەڵە جیایە لە جابیری كوڕى عەتیكى كوڕی قەیسی ئەوسی، چونكە ئەمەیان لە پشتیوانانە لە سولەمیەكان واتە خەزرەجیە.[42]

 

جابیری كوڕی عەتیكى كوڕی نوعمان (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕى عەتیكی كوڕی نوعمانى كوڕی عەتیكە، لە پشتیوانانە، كونیەكەی ئەبوعەبدوڵایە، كوڕێكی هەبوو بە ناوى سوفیان كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[43]

جابیری كوڕی ئەبی صەعصەعە (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی ئەبی صەعصەعە (عەمر)ى كوڕی زەیدى كوڕی عەوفە، لە پشتیوانانە لە مازنیەكان،[44] دایكی ناوى شەیبەى كچی عاصمى كوڕی عەمرە.[45]

كوڕانى ئەبی صەعصەعە چوار برا بوون: قەیس و ئەبوكیلاب و جابیر و حارث.[46]

قەیسی كوڕی ئەبی صەعەصەعەى براى بەشدارى هەریەك لە عەقەبە و بەدرى كرد.[47]

حارثى كوڕی ئەبی صەعصەعەش لە رۆژی یەمامەدا كوژرا.[48]

ئەبووكیلابی برایشی لە غەزاى موئتەدا كوژرا.[49]

جابیر لە غەزاى ئوحود و غەزاكانى دواتریشدا بەشدار بوو،[50] دواجاریش لە غەزاى موئتەدا شەهید بوو.[51]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 432.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 398.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 432.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 374.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 432.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 440.

[7] - أسد الغابة، ج1، ص 371.

[8] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1445، أسد الغابة، ج1، ص 371.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 430.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 430.

[11] - أسد الغابة، ج1، ص 371.

[12] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 520.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 430.

[14] - أسد الغابة، ج1، ص 371.

[15] - أسد الغابة، ج1، ص 371.

[16] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 221، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 431.

[17] - أسد الغابة، ج1، ص 372.

[18] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 127.

[19] - أسد الغابة، ج1، ص 372، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 431.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 431.

[21] - أسد الغابة، ج1، ص 372.

[22] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 433.

[23] - أسد الغابة، ج1، ص 380.

[24] - السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8663 و قال ابن حجر في الإصابة: صحيح الإسناد، السسن الكبرى للبيهقي، الرقم 18356، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 1762، صححه الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب، الرقم 1282.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 440.

[26] - أسد الغابة، ج1، ص 370، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 429.

[27] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1440.

[28] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 429.

[29] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1440، أسد الغابة، ج1، ص 370.

[30] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص 138.

[31] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 429.

[32] - أسد الغابة، ج1، ص 370.

[33] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 429.

[34] - الآحاد و المثانى لابن أبي عاصم، الرقم 2254 و اللفظ له، المعجم الكبيرللطبراني، الرقم 2043، تأريخ المدينة لابن شبة، الرقم 178، حسنه الألباني في سلسلة الأحاديث الضعيفة، الرقم 449 و قال إسناده حسن أو قريب من الحسن.

[35] - أسد الغابة، ج1، ص 374.

[36] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 437.

[37] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 437.

[38] - أسد الغابة، ج1، ص 376.

[39] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 436.

[40] - أسد الغابة، ج1، ص 377.

[41] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 436.

[42] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 439.

[43] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 438.

[44] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 439.

[45] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 517.

[46] - أسد الغابة، ج1، ص 375.

[47] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 439.

[48] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 517.

[49] - أسد الغابة، ج6، ص 277.

[50] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 439.

[51] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج4، ص 1739.

 2049
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.