دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (جولاس) بووە

جولاسی كوڕی صولەیت (رضي الله عنه)

ناوى جولاسی كوڕی صولەیتى یەربووعیە، كچێكی هەبوو كە ناسرابوو بە ئوممومونقيذ فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە،[1]كوڕان و نەوەكانى جولاس خزمەتێكی گەورەیان پێشكەش بە ئیسلام كرد.[2]

جولاس چوەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و سەبارەت بە دەستنوێژ پرسیارى لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كرد.[3]

جولاسی كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى جولاسی كوڕی عەمری كیندیە، جولاس دەڵێت لەگەڵ دەستەیەك لە هۆزەكەم لە كیندە هاتین بۆ خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، كاتێك ویستمان بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی خۆمان پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگارى كردین (إن لكل ساع غایە و غایە ابن آدم الموت)،[4] (هەموو هەوڵدەرێك پێگەیشتنێكی هەیە، پێگەیشتنى ئادەمیزادیش مەرگە).

ئیبن حەجەر دەڵێت سەنەدى فەرموودەكە لاوازە.[5]

جولاس فەرموودەى لە ئەبووهورەیرەوە گێڕاوەتەوە.[6]

جولاس دەڵێت عومەرى كوڕی خەططاب رۆژی هەینی دەستنوێژی گرت و لەسەر گوێرەوى و نەعلەكانى مەسحى كرد.[7]

جوللاسی كوڕی سوەید(رضي الله عنه)

ناوى جوللاسی كوڕی سوەیدی كوڕی صامیتى كوڕی خالیدەو لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان،[8] سەرەتا لە دوورووەكان بوو و پاشان تەوبەیەكى دروست و تەواوەتى كرد.[9]

جولاس لە جەنگى تەبووكدا[10] دەیوت ئەگەر ئەوەى موحەممەد دەیڵێت حەق بێت ئەوە ئێمە لە گوێدرێژ خراپترین، عومەیر كە لەوێ بوو وتى سوێند بەخوا ئەوەى ئەو دەیفەرموێت حەقەو ئێوەش لە كەر كەمترن، ئینجا ئەو مەسەلەى بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باس كرد، جولاس هات بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و حاشای كرد لەو قسەو سوێندى خوارد واى نەوتووە، خواى گەورە ئایەتى لەو بارەوە دابەزاند(يحلفون بالله ما قالوا و لقد قالوا كلمة الكفر و كفروا بعد إسلامهم)، ئینجا جولاس وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەو راست دەكات و من ئەوەم وت، خواى گەورە تەوبەو گەڕانەوەى بۆ خستوومەتەڕوو، من لەوەى وتم لاى خوا تەوبە دەكەم.[11]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 494.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 494.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص 428.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 428.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 495.

[6] - مسند الشاميين للطبراني، الرقم 889.

[7] - مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 1957.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص 427.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 493.

[10] - مصنف عبدالرزاق الصنعاني، الرقم 17641.

[11] - تأريخ المدينة لابن أبي شبة، الرقم 652.

 2165
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.