دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حەرامى كوڕی میلحان (رضي الله عنه)

ناوى حەرامى كوڕی میلحانە، میلحانیش ناوى مالیكى كوڕی خالید بوو، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە بەنى نەججار، حەرام خاڵۆى ئەنەسى كوڕی مالیكە،[1]دایكى ناوى ملیكەى كچی مالیكە،[2]خوشكەكەى حەرام ناوى ئوممو سولەیمى كچی ملحان بوو كە ئەویش باوەڕدار بوو و هاوەڵێكى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو،[3] خوشكێكی تریشی هەبوو بە ناوى ئومموحەرام.[4]

حەرام لە غەزاى بەدر و ئوحودیشدا بەشدار بوو، لە بیئر مەعوونەشدا بەشدار بوو و لەو غەزایەشدا شەهید بوو.[5]

حەرام لەگەڵ دەستەیەكى تری هاوەڵان شەوانە لە مزگەوتى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) قورئانیان دەخوێند و بە رۆژیش دەچوون ئاویان دەهێنا و لە مزگەوت دایاندەنا و بە دەستكەوتى ئەو ئاوە خواردنیان دەكڕی بۆ هەژارانى ئەهلى صوففە.[6]

كاتێك بەنى سولەیم ناپاكیەكەیان كرد، حەرام چوو بۆ لایان و سەبارەت بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) قسەی دەكرد بۆیان، ئەوەبوو ئیشارەتیان كرد بۆ كەسێك و ئەویش بە ناپاكى لێیدا، حەرامیش هاوارى كرد و وتى الله أكبر سوێند بە خواى كەعبە بردمەوە، ئینجا بەنى سولەیم كەوتنە كوشتنى هاوەڵانى تر، دواتر جیبریل هەواڵی دا بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە ئەوانە گەیشتون بە خواى گەورە و خواش لێیان رازیە و ئەوانیش لە خوا رازین،[7] پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بە هاوەڵانى فەرموو (إن إخوانكم قد قتلوا، وإنهم قالوا: اللهم بلغ عنا نبينا أنا قد لقيناك فرضينا عنك، ورضيت عنا)، (براكانتان كوژران و ئەوەشیان دەوت خوایە لە زارى ئێمەوە بە پێغەمبەرەكەمان بگەیەنە كە پێت گەیشتوین و لێت رازین و تۆیش لێمان رازیت).[8]

لە پشتەوە خەنجەرێ درا لە حەرام و خەنجەرەكە لە سەرسنگیەوە دەرچوو، ئەویش هاوارى دەكرد سوێند بە خواى كەعبە بردمەوە.[9]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص 579.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص 17.

[3] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص109.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 189.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 514.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 514.

[7] - صحيح البخاري، الرقم 2666.

[8] - صحيح مسلم، الرقم 3613.

[9] - سير أعلام النبلاء، ج2، ص 307.

 1862
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.