دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حوجەیر(رضي الله عنه)

حوجەیری كوڕی ئەبی ئیهاب

ناوى حوجەیری كوڕی ئەبی ئیهابی كوڕی عەزیزى تەمیمیە،[1] لە رۆژی فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو و هاودەمى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) كرد.[2]

كاتێك لە رۆژی رەجیعدا ژمارەیەك لە هاوەڵانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ناپاكییان بەرامبەر كرا، یەكێك لەو هاوەڵانە خوبەیبی كوڕی عەددى بوو كە برایە مەككە تا بفرۆشرێت، ئەوەبوو حوجەیر خوبەیبی كڕی بۆ بەنى حارث تا خوبەیب لەبری باوكیان بكوژنەوە.[3]

حوجەیری كوڕی ئەبی حوجەیر(رضي الله عنه)

ناوى حوجەیری كوڕی ئەبی حوجەیری هیلالی یان حەنەفیە،[4] لە حەجى ماڵئاواییدا بەشدار بووەو فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە (رضي الله عنه) گێڕاوەتەوە كە دەڵێت لە حەجى ماڵئاواییدا دەیفەرموو (يا أيها الناس أي بلد هذا؟، قالوا بلد حرام، قال فأي شهر هذا؟ قالوا شهر حرام، قال فأي يوم هذا؟ قالوا يوم حرام، قال :ألا إن دماءكم وأموالكم وأعراضكم عليكم حرام كحرمة يومكم هذا كشهركم هذا كحرمة بلدكم هذا، فليبلغ شاهدكم غائبكم لا ترجعوا بعدي كفارا يضرب بعضكم رقاب بعض)،[5] (ئەى خەڵكینە ئەمە كوێیە؟ وتیان شارى حەرامە (كوشتار تیایدا حەرامە)، فەرمووى ئەى ئەمە چ مانگێكە؟ وتیان مانگى حەرامە، فەرمووى ئەی ئەمڕۆ چ رۆژێكە؟ وتیان رۆژی حەرامە، فەرمووى دەى بزانن خوێن و ماڵ و سامان و نامووستان لەیەكدی حەرامەوە وەك حەرامى ئەمڕۆتان و ئەم مانگەتان و ئەم شوێنەتان، با ئەوەى لە ئێوە ئامادەیە ئەمە بگەیەنێت بەوەتان كە ئامادە نیە، دواى من بێباوەڕ مەبنەوەو نەكەن بدەن لە گەردنى یەكدی).



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 40.

[2] - الجزء المتمم لطبقات ابن سعد، ج1، ص 104.

[3] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص 440.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 40.

[5] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3487، المستدرك على الصحيحين، الرقم 5979، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2100، مسند الحارث، الرقم 381،

 1955
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.