دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  خالیدى كوڕی رەباح(رضي الله عنه)

ناوى خالیدی كوڕی رەباحى حەبەشیە،[1] برای بیلال كوڕی رەباحی بانگبێژی پێغەمبەرى خوایە، كونیەكەى ئەبوو روەیحەیە،[2] رایەك دەڵێت براى حەق و دایكیەتى، رایەكیش دەڵێت بەڵكو براى ئایینی بووە،[3] بەڵام راى یەكەم راستترە، چونكە ئەگەر مەبەست برایەتى كۆچەران و پشتیوانان بێت ئەوا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بیلال و ئەبووعوبەیدەى كوڕی جەراحى كرد بە براى یەكتر، یان وەك گێڕانەوەیەكى تر بیلالى لەگەڵ ئەبووروەیحە كرد بە برای یەكتر، ئەگەریش برایەتى گشتى ئایینی بێت ئەوا هەموو هاوەڵان برای ئایینی بیلال بوون.

هەروەك لە گێڕانەوەیەكیشدا هاتووە بیلال داواى ژنى كرد بۆ خالیدی برای، بە خاوەن ماڵەكەى وت ئێمە دوو براى كۆیلە بووین خوا ئازادى كردین، هەژار بووین خوا دەوڵەمەندى كردین، گومڕا بووین خوا رێنموونى كردین، ئەگەر كچمان بدەنێ سوپاس بۆ خوا، ئەگەریش جوابمان بكەن ئەوا دەڵێین (لا إلە إلا الله)، ئەوەبوو كچەكەیان پێدا.[4]

بەڵام ئیبن حەجەر راى وایە براى ئایینی بیلال بووە بە بەڵگەى ئەوەى بیلال بە عومەرى وتووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان من و ئەبوو روەیحەوە.[5]



[1] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص 436.

[2] - معرفة الصحابة لابن مندة، ص 465.

[3] - أسد الغابة، ج2، ص 115.

[4] - أسد الغابة، ج2، ص 115.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 233.

 2243
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.