دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (خالید) بووە -3-

خالیدی كوڕی وەلیدی ئەنصاری (رضي الله عنه)

ناوى خالیدی كوڕی وەلیدە، لە پشتیوانانە، لە سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبوو طالیبدا یەكێك بوو لە بەشداربوانى جەنگى صفین.[1]

 

خالیدی كوڕی ئەبی خالید(رضي الله عنه)

ناوى خالیدی كوڕی ئەبی خالیدە، لە پشتیوانانە، دواى وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبوو طالیبدا لە ناو سوپاى عەلیدا لە جەنگى صفیندا بەشدارى كرد.[2]

 

 

خالیدی كوڕی ئەبی دوجانە(رضي الله عنه)

ناوى خالیدی كوڕی ئەبی دوجانەیە، لە پشتیوانانە، لە سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبوو طالیبدا لە ناو سوپاى عەلیدا لە جەنگى صفیندا بەشدارى كرد.[3]

خالیدی كوڕی ئیساف(رضي الله عنه)

ناوى خالیدی كوڕی ئیسافى جوهەنیە،[4] برایەكى هەبوو بە ناوى كولەیب،[5] برایەكى تریشى ناوى خوبەیب بوو[6] كە هاوەڵێكی ناسراوى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، ئەم هاوەڵە یەكێك بووە لە بەشدار بوانى غەزاى ئوحود، دواتریش بەشدارى غەزاكانى كرد،[7] لە فەتحى مەككەشدا بەشدار بووە، دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیاو لە فتووحاتدا بەشدارى كرد، سەبارەت بە كاتى مردنەكەى رایەك دەڵێت: لە جەنگى قادسیەدا كوژراوە، رایەكیش دەڵێت: بەڵكو لە جەنگى جسر ئەبی عوبەیددا كوژراوە.[8]

خالیدی ئەحدەب(رضي الله عنه)

ناوى خالیدە، ناوى لەناو هاوەڵاندا هاتووەو فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[9]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 256.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 232.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 232.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 225.

[5] - أسد الغابة، ج4، ص 524.

[6] - أسد الغابة، ج2، ص 109.

[7] - أسد الغابة، ج2، ص 110.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 225.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 257.

 1351
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.