دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  خوبەیبى كوڕی ئیساف(رضي الله عنه)

ناوى خوبەیبی كوڕی ئیسافى كوڕی عینەبەیە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان،[1]دایكی ناوى سەلماى كچی مەسعوودە.[2]

خوبەیب ژنێكی هەبوو بە ناوى جەمیلەى كچی عەبدوڵا كە لەم ژنەى كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەبدوڵا، كوڕێكی تریشی هەبوو لە كەنیزەیەكى بە ناوى عەبدورەحمان، ژنێكی تری ناوى زەینەبی كچی قەیس بوو كە دایكی ئەنیسە بوو.[3]

كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاتە مەدینە خوبەیب هێشتا موسڵمان نەبووبوو، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەرەو غەزاى بەدر چوو، خوبەیبیش چوو بە دواى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) و لە رێدا پێی گەیشت و لەوێ موسڵمان بوو، یەكسەریش چووە ناو غەزاكەو بەشدارى غەزاى بەدری كرد.[4]

خوبەیب دەڵێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ غەزایەك، من و كەسێكی تریش هێشتا موسڵمان نەبووبووین چووین بۆ لاى، وتمان شەرم دەكەین هۆزەكەمان لە جەنگدا بێت و ئێمە لە ماڵ بین، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى:  ئایا موسڵمان بون؟ وتمان نا، فەرمووى: (دەى ئێمە دژ بە بێباوەڕان پشت بە بێباوەڕان نابەستین)، ئێمەش موسڵمان بووین و لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) بەشدارى غەزاكە بووین.[5]

دواتریش لە هەموو غەزاكانى تردا بەشدارى كرد تا ئەو كاتەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد.[6]

لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابدا خەلیفە ئەركێكی پێ سپارد و ناردى بۆ بەرپرسیارێتیەك.[7]

خوبەیب لە سەردەمى خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففاندا كۆچی دوایی كرد.[8]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 261.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 534.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 534.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 261.

[5] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 2497، مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 32505، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 16617، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 4078.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 261.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 261.

[8] - أسد الغابة، ج2، ص 146.

 1282
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.