دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  خورەیمى كوڕى ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى خورەیمى كوڕی ئەوسی كوڕی حارثهیە، كونیەكەى ئەبوو لەجەئە.[1]

پاش جەنگى تەبووك موسڵمان بوو، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە تەبووكەوە گەڕایەوە خورەیم چوویە خزمەتى، دەڵێت: لەوێ موسڵمان بووم، ئینجا لەوێ بووم كە عەبباسى كوری عەبدولموطهلیب وتى ئەى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەمەوێت وەسفت بكەم و شیعرت پێدا هەڵبدەم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتى دا و ئەویش شیعرێكى بەسەر پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) هۆنیەوە.[2]

خورەیم دەڵێت لە جەنگى دژ بە موسەیلەمەدا بەشداریمان كرد، كە لەوە بووینەوە ئینجا بەرەو رووى هورمز بووینەوەو خالید داوى لە هورمز كرد جەنگى رووبەڕوو بكەن، ئەوەبوو خالید هورمزى كوشت.[3]

خورەیم دەڵێت: دواى ئەوە چووین تا گەیشتینە ناوچەى حیرە و چووینە ناوى، جا من پێشتر لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیستبوو كە دەیفەرموو: (وا حیرەم لەبەرچاوەو شەیمائى كچی بوقەیلەشم لەبەرچاوە كە لەچكێكی رەشی داوە بەسەریدا) منیش وتم ئەى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) جا ئەگەر رۆژ بوو چووینە ناو حیرەو ئەو ئافرەتم بینی بۆ من بێت؟ فەرمووى:  بەڵێ، بۆیە كە چووینە ناو حیرە یەكەم كەس بینیمان شەیمائى كچی بوقەیلەى ئەزدى بوو لەسەر هێسترێك بوو، هەمان نیشانەكانى تێدا بوو، منیش گرتم و وتم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم ئافرەتەى دا بە من، خالید داواى بەڵگەى لێكردم، منیش بەڵگەم خستە بەردەست، خالیدیش ئافرەتەكەى پێدام، ئینجا ئەو ئافرەتە برایەكیشی هەبوو ناوى عەبدولمەسیح بوو، هات بۆ لام و وتى خوشكەكەمم پێ بفرۆشە، منیش وتم بەخوا لە سەد درهەمێ كەمتر نایدەم، ئەویش هەزار درهەمى پێدام و وتى بتوتایە هەزار درهەمیش پێمدەدایت، منیش وتم وامدەزانى لە سەد درهەم پارەى زیاتر بوونى نیە و ئەوە ئەوپەڕی داواكاری و دەوڵەمەندیە.[4]



[1] - أسد الغابة، ج2، ص 159.

[2] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 5390.

[3] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 11963، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3709.

[4] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 4055، دلائل النبوة لأبي نعيم الأصبهانى، الرقم 452.

 1304
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.