دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  خولەیسەى كچى قەیس(رضي الله عنها)

ناوى خولەیسەى كچى قەیسى ئەشجەعیە، بەیعەتى دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[1]

خولەیسە ژنى بەررائی كوڕی مەعروور بوو، مندڵێكى لێی هەبوو بە ناوى بیشر كە پێشتر باسی ژیانیمان كردووە.[2]

جارێك پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) سەردانى ماڵی خولەیسەى كرد و خولەیسەش خواردنێكی ئامادە كرد بۆی، ئینجا كاتى نوێژى نیوەڕۆ هات و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ نوێژ.[3]

كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە كۆتا نەخۆشیدا بوو، خولەیسە چوو بۆ لاى، كە حاڵی پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) بینی، وتى ئەى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) تاى وەك ئەمەى تۆم بە كەسەوە نەدیوە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (ئازارمان بۆ دوو بەرامبەرە وەك چۆن پاداشتیشمان بۆ دوو بەرامبەرە، خەڵكەكە چی دەڵێن؟)، خولەیسە وتى خەڵكى ئەڵێن ژانەسكى هەیە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: (ما كان الله ليسلطها على رسوله، إنها همزة من الشيطان، ولكنها من الأكلة التي أكلتها أنا وابنك[4] (خوا ئەو دەردە زاڵ ناكات بەسەر پێغەمبەرەكەیدا، ئەوە نەفەسێكی شەیتانیە، بەڵام ئەم نەخۆشیەم لەو پاروە خواردنەوەیە كە من و كوڕەكەت خواردمان).



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 610.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 610.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 242.

[4] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص 236.

 1213
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.