دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (رەبیعە) بووە - بەشی یەكەم

رەبیعەى كوڕی لوهەیعە(رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی لوهەیعەیە، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، رەبیعە دەڵێت: هاتمە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و زەكاتى ماڵ و سامانەكەمم هێنا و خستمە خزمەتى، پاشان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نامەیەكى بۆ نووسیم كە تیایدا نووسرابوو: بسم الله الرحمن الرحيم، لربيعة بن لهيعة).[1]

بەڵام ئەگەر تێبینی بكەین پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە نامەكانیدا پاش ناوهێنانى خوا بە ناوى خۆیەوە دەستى پێكردووە، واتە لە موحەممەدى كوڕی عەبدوڵا، یان لە موحەممەدى پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) بۆ فلآنەكەس، بۆیە جیا لە لاوازى سەنەدەكەى، نەگونجاوى دەقەكەشی دووبارە لاوازى فەرموودەكە نیشان دەدات.

رەبیعەى كوڕی ئەبی خەرشە(رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی ئەبی خەرشەی كوڕی عەمرى قوڕەیشی عامریە، لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[2]

رەبیعەى كوڕی دراج(رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی دراجى كوڕی عەنبەسى قورەیشی جومەحیە، سەرەتا بێباوەڕ بوو و لە جەنگى بەدردا بە بێباوەڕى بەشدارى كرد و بەدیل گیرا، دواتر ئازاد كرا، هەر بە بێباوەڕی مایەوە تا فەتحى مەككە، پاش فەتحى مەككە موسڵمان بوو و تا سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططاب ژیا.[3]

 

رەبیعەى كوڕی ئەبی صەلت (رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی ئەبی صەلتە، دواتر لە بەصرە نیشتەجێ بوو و لەوێ خانوویەكى بنیادنا.[4]

 

رەبیعەى كوڕی ئەكثهم (رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی ئەكپەمى ئەسەدیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر،[5] دواتریش لە هەموو غەزاكانى تردا بەشدارى كرد،[6] لە غەزاى خەیبەریشدا بەشدار بوو و تیایدا شەهید بوو، ئەوكاتیش تەمەنى سی ساڵان بوو و بە دەستى حارثى جوولەكە شەهید كرا،[7] بەڵام ئیبن سەعد دەڵێت: كاتێك لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد تەمەنى سی ساڵان بوو و كاتێك شەهید بوو لە خەیبەر تەمەنى سی و حەوت ساڵان بوو.[8]

رەبیعەى كوڕی عەیدان (رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی عەیدانە، هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، جارێك لەگەڵ هاوەڵێكی تر بە ناوى ئیمروئولقەیس كوڕی عابس كێشەیەكیان هەبوو بردیانە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەویش كێشەكەى چارەسەر كرد بۆیان.[9]

رەبیعەى كوڕی عوثمان (رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی عوثمانى كوڕی رەبیعەى تەیمیە، رەبیعە دەڵێت: لە مزگەوتى خەیف لە مینا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەرنوێژی بۆ كردین، جا لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو:(خوا ئاگادارى ئەو كەسە بێت كە پەیامى منى بیست و وەریگرت بیگەیەنێت بەوەى نەیبیستووە).[10]

رەبیعەى كوڕی فەضل(رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی فەضلى كوڕی حەبیبە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحودو تیایدا شەهید بوو.[11]

رەبیعەى كوڕی فیراس(رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی فیراسە، دەوترێت بەڵكو رەبیعەى فارسیە، فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە،[12] دواتر لە میصر نیشتەجێ بوو.[13]

رەبیعەى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى رەبیعەى كوڕی قەیسی عدوانیە، لە سەردەمى خیلافەتى عەلیدا لە ناو سوپاى عەلیدا لە جەنگى صفیندا بەشدارى كرد.[14]



[1] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2442.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 463.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 463.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص468.

[5] - أسد الغابة، ج2، ص 247.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 95.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 460.

[8] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 95.

[9] - المنتقى لابن الجارود، الرقم 977.

[10] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2448.

[11] - أسد الغابة، ج2، ص 257.

[12] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2446.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 473.

[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 474.

 1272
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.