هاوەڵانێك كە ناویان (رەبیع) بووە
رەبیعى كوڕی سەهل(رضي الله عنه)
ناوى رەبیعى كوڕی سەهلە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[1]
رەبیعى كوڕی قارب(رضي الله عنه)
ناوى رەبیعى كوڕی قاربی عەبسیە، وەك وەفد چوویە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عەبایەكى سەر شانى پێبەخشی و وشترێكیشی پێدا.[2]
رەبیعى كوڕی نوعمان (رضي الله عنه)
ناوى رەبیعى كوڕی نوعمانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[3]
رەبیعى كوڕی ئیاس(رضي الله عنه)
ناوى رەبیعى كوڕی ئیاسی كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[4]
رەبیعى ئەنصارى (رضي الله عنه)
ناوى رەبیعەو لە پشتیوانانە، كچێكی هەبوو بە ناوى ئومموسەعد كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[5]
[1] - أسد الغابة، ج2، ص 246.
[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 459.
[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 459.
[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 455.
[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 460.
|