دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  زاهیرى كوڕی حەڕام (رضي الله عنه)

ناوى زاهیری كوڕی حەڕامى ئەشجەعیە، بۆچونێ دەڵێت لە غەزاى بەدردا بەشدار بووە، بەڵام راكە پشت ڕاست نیە.[1]

ئەنەسی كوڕی مالیك دەڵێت: پیاوێكی لادێكانى دەوروبەرى مەدینە كە پێی دەوترا زاهیری كوڕی حەرام دیارى بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەهێنا، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) كە بیویستایە بچێتە دەرەوە ئامادەكارى بۆ دەكرد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (إن زاهر بادينا و نحن حاضروه)، (زاهیر كارى دەرەوەى شارى ئێمە دەكات و ئێمەش كارى ناوشارى دەكەین)، جارێ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هات بۆ لاى زاهیر، لەو كاتەدا زاهیر شمەكەكانى دەفرۆشت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە پشتەوە دەستى لە مل كرد و چاوەكانى گرت، زاهیر وتى بەرمبدە، ئەوە كێیە؟ لایكردەوە، كە زانى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم) پشتی خۆی دەنووسان بە سنگى پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو:(كێ ئەم كۆیلەیە دەكڕێت؟) زاهیریش دەیوت ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوەندە بە كەمنرخم دادەنێیت؟ پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو:(بەڵام تۆ لاى خوا كەمنرخ نیت)، یان دەیفەرموو: (بەڵكو تۆ لاى خوا گرانبەهایت).[2]

زاهیر كابرایەك بوو بالآى كورت و شێوەی ناشیرین بوو، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زۆر ئەوی خۆشدەویست.[3]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 546.

[2] - صحيح ابن حبان، الرقم 5869، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 12399، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 3360، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 19689، صححه شعيب الأرناؤوط.

[3] - جامع معمر بن راشد، الرقم 286.

 1156
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.