دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (سوەید) بووە

سوەیدى كوڕی صامت (رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی صامتە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[1]

سوەیدى ئەنصارى (رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی ئەنصاریەو كوڕێكی هەبوو بە ناوى عوقبە كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە، سوەید دەڵێت لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە غەزاى خەیبەرەوە دەهاتینەوە كە ئوحودمان لێ بەدیاركەوت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (الله أكبر، شاخێكە ئێمەی خۆشدەوێت و ئێمەش خۆشمان دەوێت).[2]

سوەیدی كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی حارثى ئەزدیەو هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[3]

سوەیدی كوڕی زەید(رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی زەیدەو هاودەم بە براكانى هاتووەت خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[4]

سوەیدی كوڕی صەخر (رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی صەخرى جوهەنیە، زۆر زوو موسڵمان بوو، كاتێك كورزى كوڕی جابیرى فەهری لە شەووالى ساڵی شەشی كۆچیدا چوو بۆ سریەی عرنیین سوەیدیش چوو، هەروەها یەكێك بوو لە بەشداربوانى حودەیبیە و لە بەیعەتى ريضواندا بەشدارى كرد، دواتریش لە فەتحى مەككەدا بەشدارى كرد و یەكێك بوو لەو چوار كەسەی كە ئالآكانى جوهەینەیان بەدەستەوە بوو.[5]

 

سوەیدی كوڕی عامیر (رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی عامیر یان عەمرە، لە پشتیوانانە،[6] كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان سوەید و وەهبی كوڕی سەعدەوە.[7]

هەریەك لە وەهب و سوەیدیش لە غەزاى موئتەدا بەشدار بوون و تیایدا شەهید بوون.[8]

 

سوەیدی كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی قەیسی عەبدیە، سوەید دەڵێت جارێك من و مەخرەفەى عەبدی لە ناوچەی هەجەرەوە جلێكمان هێنا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هات بۆ لامان، ویستی شەرواڵێكمان لێ بكڕێت، كەسێكی لا بوو كە كێشانەى شمەك و بەهاكەى دەكرد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى پێكرد تا بەهاى ئەو شەرواڵەی بۆ جیا بكاتەوە تا بیداتو فەرمانیشی كرد تەواو بەهاكەى بدات و هیچی لێ نەبڕێت.[9]

 

سوەیدی كوڕی نوعمان (رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی نوعمانى كوڕی مالیكە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، كونیەكەى ئەبووعوقبەیە، فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە كە بوخارى هێناویەتى و ئیبن حەجەر تانەى لێدەدات و دەڵێت بوشەیری كوڕی یەسار كە فەرموودەكەى لێوە گێڕاوەتەوە نەگەیشتووە بە سەردەمى ژیانى سوەید.[10]

بوشەیری كوڕی یەسار دەڵێت سوەیدی كوڕی نوعمان بۆی گێڕامەوە كە لە غەزاى خەیبەردا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەرچوو تا گەیشتنە صەهبا ْ كە لە خوارووى خەیبەرە، نوێژی عەسری كرد.[11]

سوەید لە جەنگى قادسیەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[12]

 

سوەیدی كوڕی هوبەیرە(رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی كوڕی هوبەیرەى دیئلیە، فەرموودەی لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[13]

 

 

سوەیدی ئاهیلی (رضي الله عنه)

ناوى سوەیدی ئاهیلیە، كوڕێكى هەبوو بە ناوى عەبدوڵا كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[14]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 226.

[2] - مسند احمد بن حنبل، الرقم 15356، صححه شعيب الأرناؤوط.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 224.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 225.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 349.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 227.

[7] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 407.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج، ص 227.

[9] - صحيح ابن حبان، الرقم 5224، سنن أبي داود، الرقم 2915، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7473، سنن ابن ماجة، الرقم 2217، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 5997، صححه الذهبي في التلخيص، كما صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 2220.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 229.

[11] - صحيح البخاري، الرقم 205.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 229.

[13] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15540.

[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 231.

 1452
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.