دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (شەریك) بووە

شەریكی تجیبی (رضي الله عنه)

ناوى شەریكی كوڕی ئەبیلئەغفەلى تجیبیەو شاعیرێكی ناسراو بوو، شەریك چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، دواتریش ژیاوەو لە فەتحى میصردا بەشدارى كردووە.[1]

شەریكی كوڕی سەمى (رضي الله عنه)

ناوى شەریكی كوڕی سەمی مورادیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، دواى وەفاتى پێغەمبەری خوایش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە فەتحى میصردا بەشدارى كرد و لەوێ مایەوە، پاش ماوەیەك شەریك داواى لە عەمری كوڕی عاص كرد زەویەكی پێ بدات تا بیچێنێت، عەمر رازى نەبوو، كەچی شەریك خۆی چوو چاندى، عەمر نامەى نووسی بۆ خەلیفە عومەرى كوڕی خەططاب، عومەر داواى كرد شەریكی بۆ بنێرێت، كە چوو بۆ ئەوێ، عومەر وتى دەبێت تەمبێت بكەم، شەریك وتى تەوبەیەك كە خوا لە بەندەكانى وەردەگرێت تۆش لە منى وەربگرە، عومەر وتى یانى تۆبە دەكەیت؟ وتى بەڵێ، عومەریش لێی خۆش بوو.[2]

شەریكی كوڕی عەبدعەمر (رضي الله عنه)

ناوى شەریكی كوڕی عەبدعەمر یان دەوترێت كوڕی عەبدوڵایە، لە پشتیوانانە، برایەكى هەبوو بە ناوى ثابت كە پێكەوە لە غەزاى ئوحوددا بەشدارییان كرد.[3]

شەریكی كوڕی وائیلە(رضي الله عنه)

ناوى شەریكی كوڕی وائیلەیەو فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، تا سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابیش ژیاوە، چونكە موغیرەى كوڕی شوعبە دەڵێت فەرموودەیەكم گێڕایەوە بۆ عومەر، ئەویش وتى یان بەڵگە دەهێنیتەوە بۆ ئەو فەرموودەت یان سزات دەدەم، ئەوەبوو تا وادەى حەجى ساڵ مۆڵەتى دا، ئەوەبوو شەریك هات و ئەو فەرموودەى گێڕایەوە.[4]

 

شەریكی كوڕی ئەنەس(رضي الله عنه)

ناوى شەریكی كوڕی ئەنەسە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەبدوڵا، شەریك یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحودو هاودەم بە خۆیشی عەبدوڵاى كوڕیشی بەشدارى كرد.[5]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 342.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 345.

[3] - أسد الغابة، ج2، ص 603.

[4]- الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 343.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 343.

 1184
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.