دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان بە پیتی (ش) دەستپێدەكات و زانیاری لەسەریان كەمە

شاصری جنۆكە (رضي الله عنه)

ناوى شاصرەو یەكێكە لەو جنۆكانەى هاتنە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و باوەڕیان پێهیێنا.[1]

شافیعی كوڕی سائیب(رضي الله عنه)

ناوى شافیعی كوڕی سائیبى كوڕی عوبەیدە، باپیرە گەورەى ئیمامى شافیعیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، سائیبی باوكیشی لە غەزاى بەدردا موسڵمان بوو.[2]

شەبەثى كوڕی سەعد(رضي الله عنه)

ناوى شەبەثى كوڕی سەعدەو بەشدار بووە لە فتووحاتى میصردا.[3]

شەبەث دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (بەندە لە رۆژی دواییدا كتێبێكی بۆ دەردەكرێت كە چاكەكانى ئەوی تێدایە).[4]

شەبر (رضي الله عنه)

ناوى شەبرەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) كردوویەتى بەبەرپرسی كۆكردنەوەى زەكاتى هۆزەكەى خۆی.[5]

شەبیبی كوڕی حەرام (رضي الله عنه)

ناوى شەبیبی كوڕی حەرامى كینانیە، یەكێكە لە بەشداربوانى حودەیبیە.[6]

شەجارى سەليطى (رضي الله عنه)

ناوى شەجارەو لە بەنى سەليطه، جارێك داى بە لاى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) كە لەبەر دەرگاى مزگەوت دانیشتبوو و دەیفەرموو (موسڵمان براى موسڵمانە...).[7]

 

شەجەرەى نەصری (رضي الله عنه)

ناوى شەجەرەیەو هاودەم بە هەوەزانیەكان دژ بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمانان بەشدارى حونەینی كرد، دواتر هات و موسڵمان بوو.[8]

شەراحیلی كوڕی زورعە(رضي الله عنه)

ناوى شەراحیلی كوڕی زورعەی حەضرەمیەو وەك ئەندامێكی وەفدى هۆزەكەى هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو.[9]

شەراحیلی كوڕی موررە(رضي الله عنه)

ناوى شەراحیلی كوڕی موڕرەی كیندیەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)،تا سەردەمى عەلى كوڕی ئەبووطالیب ژیا و خەلیفە بەرپرسیارێتی پێ سپارد.[10]

شەرافی كچی خەلیفە(رضي الله عنها)

ناوى شەرافی كچی خەلیفەیەو خوشكی دیحیەى كەلبیە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم ئافرەتەى بەهاوسەر گرت، بەڵام نەیگواستەوە.[11]

شەرەفەتودار (رضي الله عنها)

ناوى شەرەفەتودارەو لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[12]

شەریدی كوڕی سوەید(رضي الله عنه)

ناوى شەریدی كوڕی سوەیدە، لە طائیف نیشتەجێ بوو، ژنێكی هەبوو بە ناوى ئامینەى كچی ئەبولعاص،[13] شەرید لە بەیعەتى ريضواندا بەشدار بوو.[14]

شەرید دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دایكم وەسیەتى كرد لەبری ئەو كۆیلەیەك ئازاد بكەین، منیش كەنیزەیەكى رەشم لایە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى بانگى بكە، كەنیزەكە هات، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى پەروەردگارت كێیە؟ وتى الله، فەرمووى من كێم؟ وتى تۆ پێغەمبەرى خوایت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئازادى بكە چونكە ئەو باوەڕدارە.[15]

 

شەريطى كوڕی ئەنەس(رضي الله عنه)

ناوى شەريطى كوڕی ئەنەسی كوڕی مالیكى ئەشجەعیە، دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوو.[16]

شەريط كوڕێكى هەبوو بە ناوى نوبەيط كە هاودەم بە باوكى لە حەجى ماڵئاواییدا بەشدارى كرد.[17]

شەقیقەى كچی مالیك(رضي الله عنها)

ناوى شەقیقەى كچی مالیكە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە، شەقیقە هاوسەری حارثى كوڕی سوراقە بوو.[18]

شەكەلى كوڕی حومەید(رضي الله عنه)

ناوى شەكەلى كوڕی حومەیدی عەبسیە، كوڕێكی هەبوو بە ناوى شوتەیر كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[19]

شەكەل دەڵێت چوومە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) پەناگرتنێكم فێر بكە تا بیڵێم، ئەویش لەپی دەستی گرتم و فەرمووى بڵێ خوایە پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی بیستنم و لە خراپەی بینینم و لەخراپەی زمانم و لە خراپەی دڵم و لە خراپەی داوێنم.[20]

شەمعوون (رضي الله عنه)

ناوى شەمعوونەو كونیەكەى ئەبوورەیحانەیەو زیاتر بە كونیەكەى ناسراوە، لە پشتیوانانە، دواتر لە شام نیشتەجێ بوو.[21]

شەمعوون دەڵێت لە غەزایەكدا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووین كە تووشی سەرمایەكی زۆر بووین و وامان لێهات چاڵمان هەڵكەند و دەچووینە ناویەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە ئەویە لە خەڵكەكە بینی، فەرمووى كەس نیە ئەمشەو پاسەوانیمان بكات و منیش نزایەكی بۆ بكەم كە فەزڵی پێ بەدەست بخات؟ یەكێكلە پشتیوانان هەستا و وتى من ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نزاى بۆ كرد، منیش هەستام و وتم من ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)،نزایەكی جیا لەوەى پشیتوانیەكەى بۆ منیش كرد.[22]

شەمعوون دەڵێت جارێك چوومە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و سكالآى ئەوەم كرد كە قورئان خوێندنم لەسەر سەختە، ئەویش فەرمووى (لە تواناى خۆت زیاتر لەسەر شانى خۆت مەنێ و زۆر سوجدە بەرە)، عومەیرە دەڵێت ئەبوورەیحانە هاتە عەسقەلان و لەوێ زۆر سوجدەى دەبرد.[23]

جارێك شەمعوون لە میافارقین لە سەنگەرنشینی رێی خوادا بوو، لەوێ ئەسپێكی كڕی و كەوتەوە رێ، كە گەیشتنە رستن لە نزیك حیمص بە كۆیلەكەى وت پارەكەت دا بە خاوەنەكەى؟ كۆیلەكەى وتى نا، شەمعوون لەسەر ئەسپەكە دابەزی و بە تەنیا كەوتەوە ڕێ بۆ میافارقین و پارەكەى دا بە كابرا و دواتر گەڕایەوە بەرەو شام.[24]

جارێك شەمعوون لەسەر كەشتیەك بوو لە دەریادا و دەرزیەكەى دەستی كەوتە ناو ئاوەكەوە، شەمعوون وتى خوایە داوام لێتە ئەو دەرزیەم بۆ بگێڕیتەوە، دەرزیەكە دەركەوتەوەو شەمعوون هەڵیگرتەوە.[25]

 

 

شەمماسی كوڕی عوثمان (رضي الله عنه)

ناوى شەمماسی كوڕی عوثمانى مەخزوومیە، دەوترێت بەڵكو شەمماس نازناوەو ناوى عوثمان بووە، دایكی ناوى صەفییەی كچی رەبیعەیە، شەمماس زۆر زوو موسڵمان بوو.[26]

شەمماس ژنێكی هەبوو بە ناوى ئومموحەبیب كە ئەویش موسڵمان بوو و یەكێك بوو لە ژنە كۆچەریەكان، لەم ژنەی كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەبدوڵا.[27]

شەمماس یەكێك بوو لە پیاوە كەشخە و قۆزەكانى ناو مەككە،[28] یەكێكیش بوو لە یەكەم دەستەى كۆچەران بۆ حەبەشەو لەوێشەوە گەڕایەوە بۆ مەككە، دواتر لەوێوە كۆچی كرد بۆ مەدینە.[29]

كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان شەمماس و حەنظهلەى كوڕی ئەبی عامیرەوە.[30]

شەمماس لە غەزاى بەدر و ئوحوددا بەشدارى كرد و لە ئوحوددا شەهید بوو،[31] لەغەزاى ئوحوددا شەمماس بە چواردەورى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) دەجەنگا و دوژمنانى دووردەخستەوە تا شەهید بوو.[32]

شەمماس بە دەستى ئوبەی كوڕی خەلەف شەهید كرا،[33] كاتێك شەهید بوو تەمەنى سی وچوار ساڵان بوو.[34]

بەڵام تەرمى شەمماس لەگەڵ شەهیدەكانى ئوحوددا نەبوو، بەڵكو بە بریندارى برا بۆ مەدینەو تیرێكی پێوە بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى بیبەن بۆ لاى ئومموسەلەمە، برا بۆ لاى و لەوێ شەمماس گیانى سپارد، جا رایەك دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى كرد تەرمەكەى ببرێتەوە بۆ ئوحود و بەو جلەى خۆیەوە ئەسپەردە بكرێت،[35] رایەكیش دەڵێت برا لە بەقیع ئەسپەردە كرا.[36]

 

شەمووسی كچی عەمر (رضي الله عنها)

ناوى شەمووسی كچی عەمرەو لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[37]

شەمووسی كچی مالیك(رضي الله عنها)

ناوى شەمووسی كچی مالیكەو خوشكی شەقیقەى كچی مالیكە، چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[38]

شەمووسی كچی نوعمان (رضي الله عنها)

ناوى شەمووسی كچی نوعمانەولە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە، هەروەها فەرموودەى لە پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دروستكردنى مزگەوتەكەى مەدینەدا بەشدارى كرد.[39]

شەمووسی كچی ئەبی عامیر (رضي الله عنها)

ناوى شەمووسی كچی ئەبی عامیرەو لە پشتیوانانە، چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[40]

شەهابی عەنبەری (رضي الله عنه)

ناوى شەهابی عەنبەریەو كوڕێكی هەبوو بە ناو حەبیب، لە فتووحاتى سەردەمى خەلیفە راشیدینەكاندا ئەمیر بوو، ئەمەش بەڵگەى هاوەڵبوونیەتى، چونكە ئەوان تەنها هاوەڵانیان دەكردنە ئەمیر.[41]

شەهابی قوڕەشی (رضي الله عنه)

ناوى شەهابی قوڕەیشیەو دواتر لە حیمص نیشتەجێ بوو، لە خزمەت پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) فێری قورئان بوو، كە چوو بۆ حیمص، خەڵكی لەوەوە فێری قورئان خوێندن بوون.[42]

شەهابی كوڕی زوهەیر (رضي الله عنه)

ناوى شەهابی كوڕی زوهەیرەو هاودەم بە ژمارەیەك لە هاورێیانى هاتووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[43]

شەهابی كوڕی ئەسماْ  (رضي الله عنه)

ناوى شەهابی كوڕی ئەسمائی كوڕی موڕرى كیندیە، هاتووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[44]

شەیبانى كوڕی عەلقەمە(رضي الله عنه)

ناوى شەیبانى كوڕی عەلقەمەى تەمیمیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[45]

شەیبانى كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى شەیبانى كوڕی مالیكە، لە پشتیوانانەو كونیەكەى ئەبوویەحیایە.[46]

شەیبان دەڵێت جارێك چوومە مزگەوت و پاڵم دایەوە بە ژوورەكەى پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم)، ئاگادار بووم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پارشێو دەكات، گرمەگرمێكم كرد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەبویەحیا وەرە نان بخۆ، وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەمەوێت بەڕۆژوو بم، ئەویش فەرموى منیش دەمەوێت بەڕۆژوو بم، بەڵام بانگبێژەكەمان ئازارێك لە چاویدا هەبوو و پێش ئەوەى كاتى بانگى بەیانى بێت بانگى دا.[47]

 

شەیبەى كوڕی عوثمان (رضي الله عنه)

ناوى شەیبەى كوڕی عوثمانى عەبدەریە، دایكی ناوى هیندی كچی عومەیرە، موصعەبی كوڕی عومەیر خاڵۆی شەیبە بوو، ئەم هاوەڵە لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو، دواتر هاودەم بە عوثمانى كوڕی طهلحە یان پاش مەرگى عوثمان كلیلی كەعبەى وەرگرت و ئەو كلیلە بۆ نەوەكانى مایەوە.[48]

رایەك دەڵێت شەیبە لە غەزاى حونەیندا موسڵمان بوو، چونكە شەیبە لە غەزاى حونەیندا بەشدارى كرد و ویستی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تیرۆر بكات، بەڵام خوا پاراستی لەو تاوانەو موسڵمان بوو.[49]

سەبارەت بە كاتى مردنى رایەك دەڵێت لە ساڵی پەنجا و حەوتى كۆچیدا بووە، رایەكیش دەڵێت لە سەردەمى یەزیدی كوڕی موعاویەدا وەفاتى كرد.[50]

 

 

شەیمائی خوشكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)

ناوى شەیمائی كچی حارثهو خوشكی شیری پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)، شەیما ْ تەمەنى زیاتر بوو و هاودەم بە حەلیمەتوسەعدیەى دایكی دایەنى بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەكرد و دەیگرتە كۆش.[51]

شەیما ْ  چوویە خزمە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) من خوشكی تۆم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى بە چ بەڵگەیەك؟ شەیما ْ وتى بە منداڵی گازێكت لێگرتم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە ئەوەى زانى، عەباكەى خۆی بۆ راخست و داینیشاند، دواتر فەرمووى ئەگەر پێت خۆش بێت لێرە لاى من بمێننەوە و رێزدار و خۆشەویست دەبیت، ئەگەریش حەز دەكەیت بگەڕێیتەوە ناو هۆەكەت ئەوە من كۆڵ و یارمەیت بۆ دادەنێم، شەیمائیش وتى دووەمیان هەڵدەبژێرم، پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) توێشووى بۆ ئامادە كرد و دوو خزمەتكاریشی پێشكەش كرد.[52]

 

شوباثى كوڕی خەدیج(رضي الله عنه)

ناوى شوباثى كوڕی خەدیجى كوڕی سەلامەیە، باوكى و دایكی لە بەیعەتى عەقەبەدا بەشدار بوون و لەهەمان شەودا شوباث لەدایك بوو.[53]

 

شوجاعى كوڕی وەهب(رضي الله عنه)

ناوى شوجاعى كوڕی وەهبی كوڕی رەبیعەی ئەسەدیە، یەكێكە لە یەكەمین دەستەى موسڵمانبوان،[54] شوجاع كەسێكی لەڕی بالآبەرز بوو.[55]

شوجاع یەكێك بوو لە بەشداربوانى كۆچی حەبەشەو دواتر گەڕایەوە مەككەو لەوێوە كۆچی كرد بۆ مەدینەو توانى لە غەزاى بەدردا بەشدار بێت.[56]

كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران وپشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان شوجاع و ئەوسی كوڕی خەولیەوە.[57]

شوجاع لە غەزاكانى بەدر و ئوحودو خەندەق و غەزاكانى دواتریشدا بەشدارى كرد.[58]

ئیبن سەعد هێناویەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شوجاعى نارد بۆ لاى حارثى كوڕی ئەبی شیمرى غەسانى تا بانگەوازى بكات بۆ ئیسلام و نامەیەكیشی پێدا نارد بۆی.[59]

هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە مانگى رەبیعولئەووەلى ساڵی هەشتی كۆچیدا شوجاعى وەك ئەمیری سریەیەك نارد بۆ بەنى عامیر و هاودەم بەو بیست و چوار كەسی نارد و فەرمانى كرد هێرش بباتە سەریان، شوجاعیش بە رۆژ سریەكەى دەوەستاند و بە شەو رێیان دەبڕی و شالآویان برد و بە دەستكەوتەوە گەڕانەوە بۆ مەدینە.[60]

شوجاع لە جەنگى یەمامەشدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو،[61] ئەوكات تەمەنى لە سەروو چل ساڵانەوە بوو.[62]

شورەیحى حەضرەمى (رضي الله عنه)

ناوى شورەیحى حەضرەمیەو لە فەرموودەیەكى صەحیحدا باسی هاتووە كە لە خزمەت پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) باسی شورەیح كرا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ذاك رجل لا يتوسد القرآن[63] (ئەوە پیاوێكە دەست هەڵناگرێت لە قورئان خوێندنەوە).

شورەیحی كوڕی ضهمرە(رضي الله عنه)

ناوى شورەیحی كوڕی ضهمرەى موزەنیە، یەكەم كەس بوو صەدەقەى موزەینەى هێنا بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[64]

 

شورەیحی كوڕی ئەبرەهە(رضي الله عنه)

ناوى شورەیحی كوڕی ئەبرەهەیە، شورەیح دەڵێت پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بینی لە رۆژانى تەشریقدا لە نوێژی نیوەڕۆدا الله أكبری دەكرد تا لە مینا دەرچوو، لە دواى هەر نوێژێكی فەرزەوە الله أكبری دەكرد.[65]

شورەیرە(رضي الله عنها)

ناوى شورەیرەى كچی حارثى كوڕی عەوفى نەخەعیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[66]

شوقران (رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە ناوى شوقرانەو خزمەتكارى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)، دەوترێت ناوى صالحی كوڕی عەددی بووە، دەوترێت كۆیلەیەكى حەبەشی بوو كە عەبدورەحمانى كوڕی عەوف بە دیارى بەخشی بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، رایەكیش دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شوقرانى كڕی و دواى بەدر ئازادى كرد، رایەكیش دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە میراتى لە باوكیەوە شوقرانى بۆ مایەوە.[67]

شوقران لە غەزاى بەدردا وەك كۆیلە بەشدارى غەزاكەى كرد و دواتریش سەرپەرشتی بڕێك لە دیلەكانى دەكرد.[68]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەندێ لە بەرپرسیارێتی كۆكردنەوەى زەكاتى دەدایە دەست شوقران.[69]

شوقران دەڵێت پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بینی لەسەر گوێدرێژێك بوو و رووەو خەیبەر دەچوو و نوێژی لەسەر دەكرد و ئاماژەیەكی كرد.[70]

شوقران یەكێك بوو لەوانەى ئامادەى شۆردنى تەرمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو.[71]

كاتێك پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كردو نزیك بوو بیخەنە ناو گۆڕەكەیەوە، شوقران پارچە قوماشێكی پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) هێنا كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیپۆشی، لەگەڵیدا خستیە ناو گۆڕەكەوەو وتى بەخوا دواى خۆت نابێت كەس بیپۆشێت.[72]

ئەگەرچی ئەو گێڕانەوەى پێشوو سەنەدى لاواز بوو، بەڵام رووداوەكە صەحیحە كە شوقران ئەو جلەى خستووەتە ناو گۆڕەكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، وەك چۆن ئەلبانیش بە صەحیحی داناوە.[73]

 

 

شومەیلەى كچی حارث (رضي الله عنها)

ناوى شومەیلەى كچی حارثهو لە پشتیوانانە، هاوسەری حارثى كوڕی نوعمانە و دوو منداڵی لێی بوو بە ناوەكانى خالید و بەشیرە، شومەیلە چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[74]

 

شیفائى كچی عەبدوڵا (رضي الله عنها)

ناوى شیفائی كچی عبدولآی عەدویە، دەوترێت ناوى لەیلا بووە، دایكی ناوى فاطيمهى كچی وەهبە، شیفا ْ لە ئافرەتانى موسڵمانبووى پێش كۆچی مەدینەیەو لە مەككە موسڵمان بوو و یەكێك بوو لە یەكەمین ئەو ئافرەتە موسڵمانانەى مەككە كە كۆچیان كرد بۆ مەدینە، ئافرەتێكی زۆر زیرەك و شارەزا بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەردانى دەكرد و جارجارەش خەوى پێش نیوەڕۆی لە ماڵی شیفائدا دەكرد و شیفائیش راخەرێكی تایبەتى دانابوو بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[75]

شیفا ْ دەڵێت جارێك چووم بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و داواى یارمەتیم لێكرد، ئەویش پۆزشی دەهێنایەوە كە هیچی لا نیە، منیش سەركۆنەم دەكرد، ئینجا كاتى نوێژ هات و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ نوێژ، منیش چووم بۆ لاى كچەكەم كە ژنی شورەحبیل بوو، دەبینم شورەحبیل لە ماڵەوەیە، وتم كاتى نوێژەو تۆ نەچویت بۆ مزگەوت و لە ماڵەوە دانیشتویت؟ كەوتمە سەركۆنەكردنى، ئەویش وتى پوورێ گیان، سەركۆنەم مەكە، تەنها جلێكم هەبوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە كاتى لێیوەرگرتین، شیفا ْ دەڵێت منیش وتم بە دایك و باوكمەوە بەقوربانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بم، ئەوە حاڵی بوو و منیش لە بەیانیەوە سەركۆنەم دەكرد.[76]

 

شیفائی خوشكی عەبدوڕەحمان (رضي الله عنها)

ناوى شیفائی كچی عەوفە و خوشكی عەبدوڕەحمانى كوڕی عەوفە، ئەم ئافرەتە لە مەككە موسڵمان بوو و هاودەم بە عاتیكەى خوشكی كۆچی كرد بۆ مەدینە.[77]

 

شیفائی كچی عەوف(رضي الله عنها)

ناوى شیفائی كچی عەوفە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى پێش هیجرەت و یەكێكیشە لە ئافرەتە كۆچەریەكان.[78]

 



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 45.

[2] - أسد الغابة، ج2، ص 578.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 311.

[4] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 3362.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 312.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 313.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 315.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 317.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 325.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص325.

[11] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 160.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 726.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 340.

[14] - أسد الغابة، ج2، ص 599.

[15] - صحيح ابن حبان، الرقم 189، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6282، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 17615، حسنه شعيب الأرناؤوط،كما حسنه الألباني في صحيح و ضعيف سنن النسائي، الرقم 3653.

[16] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 341.

[17] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 3337.

[18] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 418.

[19] - أسد الغبة، ج2، ص 607.

[20] - سنن الترمذي، الرقم 3499، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 7613، المستدرك على الصحيحين، الرقم 1893، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 1447، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 7056، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن الترمذي، الرقم 3492.

[21] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3،ص 358-359.

[22] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 2370، صححه الذهبي في التلخيص.

[23] - الآحاد و المثاني لابن أبي عاصم، الرقم 2054.

[24] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 360.

[25] -الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 360.

[26] - أسد الغابة، ج2، ص 608.

[27] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 245.

[28] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 357.

[29] - أسد الغابة، ج2، ص 608.

[30] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 245.

[31] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 357.

[32] - أسد الغابة، ج2، ص 608.

[33] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص 42.

[34] - أسد الغابة، ج2، ص 608.

[35] - أسد الغابة، ج2، ص 608.

[36] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 357.

[37] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 730.

[38] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 419.

[39] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 731.

[40] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 731.

[41] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 367.

[42] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 366.

[43] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج،ص 363.

[44] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 363.

[45] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 367.

[46] - أسد الغابة، ج2، ص 613.

[47] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 7541، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 7059، المطالب العالية لابن حجر، الرقم 1105

[48] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 370.

[49] - دلائل النبوة للبيهقي، الرقم 139.

[50] - أسد الغابة، ج2، ص 615.

[51] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 732.

[52] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 733.

[53] - أسد الغابة، 2، ص 579.

[54] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 316.

[55] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 94.

[56] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج، ص 316.

[57] - أسد الغابة، ج1، ص 217.

[58] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 94.

[59] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 261.

[60] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص 127.

[61] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 316.

[62] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 94.

[63] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15420، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 1282، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6497، صححه ابن حجر في الإصابة، ج3، ص 339، كما صححه شعيب الأرناؤوط، كما صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن النسائي، الرقم 1783.

[64] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 336.

[65] - المعجم الاوسط للطبراني، الرقم 7416، ضعفه الحافظ ابن حجر في الإصابة ج3، ص 333.

[66] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 727.

[67] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 351-352.

[68] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 352.

[69] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص 64.

[70] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15725، قال شعيب الأرناؤوط صحيح لغيره.

[71] - أسد الغابة، ج2، ص 606.

[72] - سنن ابن ماجة، الرقم 1623، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 6340، ضعفه الألباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 1628.

[73] ­- سنن الترمذي، الرقم 1004و قال حديث حسن غريب، صححه الألباني إرواء الغليل فيتخريج أحاديث منار السبيل، 3/197.

[74] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 343.

[75] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 727.

[76] - المعجم الكبير للطبراني، الرم 20626،المستدرك على الصحيحين، الرقم 6957، حذفه الذهبي من التلخيص، الآحاد و المثاني لابن أبي عاصم، الرقم 595.

[77] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 730.

[78] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 729.

 1414
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.