دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان بە پیتی (ظ) دەستپێدەكات

ظهبیەى كچی بەڕراْ  (رضي الله عنها)

ناوى ظهبیەى كچی بەڕرائی كوڕی مەعروورە، باوكى یەكێكە لە هاوەڵە ناسراوەكان، ظهبیە هاوسەری ئەبووقەتادەى ئەنصاریە.[1]

جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە ظهبیەی فەرموو (ئێوە هەینیتان لەسەر واجب نیە، جیهادیشتان لەسەر واجب نیە)، ظهبیەش وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەى تەسبیحاتى جیهادم فێر بكە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (بڵێ سبحان الله و لا الە الا الله و الله اكبر و لله الحمد).[2]

ظهبیەی كچی وەهب(رضي الله عنها)

ناوى ظهبیەى كچی وەهبە، ئەم ئافرەتە موسڵمان بوو و هەر لە مەدینەش وەفاتى كرد.[3]

ظهمیائى كچی ئەشرەس(رضي الله عنها)

ناوى ظهمیائى كچی ئەشرەسەو باسێكی هاتووە لە سەرەتاى كۆچكردنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ مەدینە چووە تا ئاو ببات بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و چووەتە خزمەتى و بەسەرهاتەكانى رێ و هاتنەكەى بۆ گێڕاوەتەوە.[4]

 

ظوهەیرى كوڕی رافیع(رضي الله عنه)

ناوى ظوهەیری كوڕی رافیعی كوڕی عەددیە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبە، دواتریش لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد.[5]

 

ظيبيانى كوڕی كەرادە(رضي الله عنه)

ناوى ظيبيانى كوڕی كەرادە یان كوڕی كەدادەى ئیادیە، هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو و پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) هەندێ زەوى ناوچەی خۆیانى



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 9.

[2] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 7109.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 9.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 9.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 560.

 1207
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.