دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  عەبدوڵاى كوڕی عەمرى كوڕی عاص(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەمرى كوڕی عاصى قورەیشی سەهمیە، سەرەتا ناوى عاص بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عەبدوڵا.[1]

جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عەبدوڵاى كوڕی عەمرى كوڕی عاصی بینی، فەرمووى ئەرێ عەبدوڵا وا بیستوومە بە ڕۆژ بەرۆژوویت و بە شەویش شەونوێژ دەكەیت؟ عەبدوڵا وتى بەڵێ ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (وامەكە، رۆژوو بگرەو رۆژووش بشكێنە و شەونوێژیش بكەو بشخەوە، جەستەت مافی هەیە بەسەرتەوە، چاوت مافى هەیە بەسەرتەوە، هاوسەرت مافی هەیە بەسەرتەوە، میوانت مافى هەیە بەسەرتەوە، هێندە بەسە لە هەموو مانگێكدا سێ رۆژ بەڕۆژوو بیت چونكە بەوە بۆ هەر چاكەیەك دە بەرامبەرت بۆ هەیە، ئەوە دەبێتە رۆژووی هەموو ساڵەكە)، منیش هەر وازم نەهێنا و داوام دەكرد مۆڵەتى زیاترم بدات، وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) من توانا لەخۆمدا بەدی دەكەم، فەرمووى(دەى وەك رۆژوی پێغەمبەرى خوا داوود رۆژوو بگرە و لەوە زیاتر مەكە) وتم رۆژووى پێغەمبەرى خوا داوود چۆن بووە؟ فەرمووى نیوەى ساڵەكە بەڕۆژوو دەبوو-واتە رۆژناڕۆژێك-، عەبدوڵا دواتر كە تەمەنى كرد و پیر بوو و تواناى جارانى نەما، وتى خۆزگە مۆڵەت و كارئاسانیەكەى پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) قبووڵ بكردایە.[2]

عەبدوڵا فەرموودەى زۆری لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.

عەبدوڵاى كوڕی عەمر دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئێمە فەرموودە لە تۆ دەبیستین، جا مۆڵەتمان دەدەیت بیاننووسین؟ فەرمووى بەڵێ، عەبدوڵا یەكەم كەس بوو نامەى پێغەمبەرى خواى(صلى الله عليه وسلم) بۆ خەڵكی مەككە نووسیەوە،[3] عەبدوڵا دەڵێت وتم ئەوەی لە كاتى خۆشی و لە تووڕەییشدا دەیفەرموویت بینووسمەوە؟ فەرمووى(نعم، إنه لا ینبغی لی أن أقول إلا حقا)، (بەڵێ، من تەنها وتنى حەقم بۆ شیاوە-تەنها حەق دەڵێت).[4]

عەبدوڵا دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده، والمهاجر من هجر ما نهى الله عنه[5] (موسڵمان ئەو كەسەیە كە موسڵمانان لە زمان و دەستی پارێزراو بن، كۆچەریش ئەو كەسەیە كە دوور دەگرێت لەوەى خوا دوورەپەرێزی لێكردووە).

عەبدوڵاى كوڕی عەمر دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(أربع من كن فيه كان منافقا خالصا، ومن كانت فيه خصلة منهن كانت فيه خصلة من النفاق حتى يدعه، إذا اؤتمن خان، وإذا حدث كذب، وإذا عاهد غدر، وإذا خاصم فجر[6] (چوار سیفەت هەن هەركەس تیایدا بێت ئەوە دووروویەكى تەواوە، هەركەسیش سیفەتێك لەوانەى تێدا بێت ئەوە سیفەتێكی دووروویی تێدایە تا وازى لێدەهێنێت، ئەگەر سپاردەى درایە لا ناپاكى دەكات، ئەگەر قسەی كرد درۆ دەكات، ئەگەر بەڵێنی دا ناپاكى دەكات، ئەگەریش دادوەرى كرد ناحەقی بڵێت).

عەبدوڵاى كوڕی عەمر دەڵێت بیستم لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (إن الله لا يقبض العلم انتزاعا ينتزعه من العباد، ولكن يقبض العلم بقبض العلماء، حتى إذا لم يبق عالما اتخذ الناس رءوسا جهالا، فسئلوا فأفتوا بغير علم، فضلوا وأضلوا[7] (خواى گەورە زانست لە دەست بەندەكانى هەڵناگرێت، بەڵكو وا زانست هەڵدەگرێت كە زانایان دەباتەوە، تا ئەوەى كە زانایان نەمان، خەڵكی بڕێ سەركردەى نەزان دەگرنەبەر، پرسیاریان لێدەكەن و ئەوانیش بێ  زانست فەتوا دەدەن، خۆیان گومڕا دەبن و خەڵكیش گومڕا دەكەن).

سەبارەت بە وەفاتى، رایەك دەڵێت لە شام و لە ساڵی شەست و پێنجى كۆچی و لە تەمەنى حەفتاو دوو ساڵیدا وەفاتى كردووە، چەند رایەكیش هاتووە لە میصر یان مەككە یان طائیف كۆچی دوایی كردبێت، سەبارەت بە ساڵى وەفاتى هەریەك  لە ساڵی شەست و هەشت یان شەست و نۆی كۆچی هاتووە.[8]



[1] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 193.

[2] - صحيح البخاري، الرقم 1891، صحيح مسلم، الرقم 2047، صحيح ابن حبان، الرقم 3698.

[3] - صحيح ابن حبان، الرقم 4385، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 4886، ضعفه شعيب الأرناؤوط،

[4] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 326،

[5] - صحيح البخاري، الرقم 10، صحيح ابن حبان، الرقم 230، سنن أبي داود، الرقم 2135، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8427، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 19298، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 6322، المعجم الصغير للطبراني، الرقم 461.

[6] - صحيح البخاري، الرقم 34، صحيح مسلم، الرقم 113، صحيح ابن حبان، الرقم 254، سنن أبي داود، الرقم 4089، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8460، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 17521، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 6585.

[7] - صحيح البخاري، الرقم 100، صحيح مسلم، الرقم 4934، صحيح ابن حبان، الرقم 6827، سنن ابن ماجة، الرقم 51، سنن الترمذي، الرقم 2643.

[8] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 193.

 1372
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.