دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (عەبدوڵا) بووە - بەشی نۆیەم

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی رەبیعە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبی رەبیعەیە، كونیەكەى ئەبووعەبدوڕەحمانە، دایكی ناوى ئەسمائی كچی مەخرەمەیە، عەبدوڵا برایەكى هەبوو بە ناوى عەییاشی كوڕی ئەبی رەبیعە كە ئەویش هاوەڵێكی ناسراوى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم).[1]

 سەرەتا ناوى بەحیر بوو، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی بە عەبدوڵا.

لەپێش غەزاى حونەیندا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نزیكەى سی یان چل هەزارى لە عەبدوڵا بە قەرز وەرگرت، كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە غەزاى حونەین گەڕایەوە، فەرمووى كوڕەكەى ئەبی رەبیعەم بۆ بانگ بكەن، عەبدوڵا هات، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (چەندت دانابوو-قەرزت دابوو- هەڵیگرەوە، خوا بەرەكەت بخاتە سامان و منداڵتەوە).[2]

عەبدوڵا كاربەدەستى بەردەم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو لە یەمەن و لە سەردەمى ئەبووبەكریشدا لەوێ مایەوە،[3] لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابیشدا والى یەمەن بوو،[4] لە سەردەمى خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففاندا لە هەمان پۆستدا مایەوە، بەڵام كاتێك عوثمان گەمارۆ درا، عەبدوڵا كەوتەڕی بۆ پشتیوانى كردنى، لە نزیك مەككە بوو كە لەسەر سوارەكەى كەوتەخوارەوەو بەو هۆیەوە مرد.[5]

 

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی سەبقە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبی سەبقە یان ئەبی سەقبەیە، عەبدوڵا دەڵێت جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەسەر گوێدرێژەكەى بوو، منیش باوەشم كرد بە گوێدرێژەكەدا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە قامچیەكەی تێیخوڕیم، منیش وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) تۆڵەم دەوێت، ئەویش قامچیەكەى دایە دەستم، منیش قاچیم ماچكرد.[6]

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی عەوف(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبی عەوفى بەجلیە، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەوكات ناوى عەبدشەمس بوو، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عەبدوڵا.[7]

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی كەرب(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبی كەربەو وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[8]

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی مەعقیل(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبی مەعقیلە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[9]

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی ئەوفا (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی عەلقەمەى كوڕی خالیدەى ئەسلەمیە، كونیەكەى ئەبووموعاویە یان ئەبووئیبراهیم یان ئەبووموحەممەدە، هەم خۆی و هەم عەلقەمەى باوكیشی كە بە ئەبووئەوفا ناسراوە هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون.[10]

عەبدوڵا یەكێكە لە بەشداربوانى حودەیبیە، لە بەیعەتى ريضواندا بەشدار بوو،[11] لە غەزاى حونەینیشدا بەشدارى كرد.[12]

عەبدوڵا دەڵێت لە حەوت یان شەش غەزادا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەشدار بووین و تیایدا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كوللەمان دەخوارد.[13]

عەبدوڵا دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیاو لە كاتى دەركەوتنى خەواریجەكاندا لە جیهادى دژ بە خەواریجەكاندا بەشدار بوو.[14]

عەبدوڵا دواتر لە كوفە نیشتەجێ بوو، لە دواییەكانى ژیانیدا بینایی لەدەستدا، دواجار لە ساڵی هەشتا یان هەشتاو شەش یان هەشتاو حەوتى كۆچیدا وەفاتى كرد.[15]

عەبدوڵا فەرموودەى زۆرى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.

عەبدوڵا دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە كاتى غەزایەكیدا وەستا تا خۆر كەج بوو، دواتر هەستاو وتارى فەرموو بۆ خەڵكەكەو فەرمووى(أيها الناس لا تتمنوا لقاء العدو و سلوا الله العافية، فإذا لقيتموهم فاصبروا، واعلموا أن الجنة تحث ظلال السيوف[16] (ئەی خەڵكینە ئاوات مەخوازن بەرنگارى دوژمن ببنەوە، بەڵكو داواى عافیەت لە خوا بكەن، ئەگەریش گەیشتن بە دوژمن و بەرنگاربوونەوە لەگەڵیان، ئەوە خۆڕاگر بن، بشزانن بەهەشت لەژێر سێبەرى شمشێرەكاندایە).

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی ئومەییە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبی ئومەییەیە، براى ئومموسەلەمەیە، دایكی ناوى عاتیكەى كچی عەبدولموتەلیبە، واتە پوورزاى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)، عەبدوڵا سەرەتا نەیارێكی سەرسەختى موسڵمانان بوو، بەردەوام دژایەتى دەكرد تا فەتحى مەككە كرا، كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ فەتحى مەككە، عەبدوڵا هاودەم بە ئەبووسوفیان بەرەو مەدینە چوون و لەرێدا گەیشتن بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، داوایان كرد بچن بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) رازى نەبوو، دواتر ئومموسەلەمە سەبارەت بەوان قسەی كرد لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتى دا بێنەژوورەوە، ئەوانیش هاتنە ژوورەوەو موسڵمان بوون، موسڵمانبوونەكەشیان دروست بوو و عەبدوڵا بۆ فەتحى مەككە لەناو سوپاى موسڵماناندا مایەوەو دواتریش بەشدارى هەریەك لە غەزاكانى حونەین و طائیفی كرد، لەو غەزایەدا تیرێكی بەركەوت و كوشتى.[17]

 

عەبدوڵاى كوڕی ئەبی ئومەییەى ئەسەدى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبی ئومەییەی كوڕی وەهبی ئەسەدیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى حونەین و تیایدا شەهید بوو.[18]

 

عەبدوڵاى كوڕی ئەبیلجەدعاء  (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبیلجەدعائی تەمیمی یان عەبدیە، عەبدوڵا دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(بە دڵنیاییەوە بە شەفاعەتى یەك كەس لە ئوممەتەكەم خەڵكێك كە زیاترن لە بەنوتەمیم دەچنە بەهەشتەوە)، وتیان ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) جگە لە تۆیە؟ فەرمووى جگە لە منە.[19]

 

عەبدوڵاى كوڕی ئەبیلحەمساْ  (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەبیلحەمسائى عامیریەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[20]

عەبدوڵاى كوڕی ئەدرەع(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەدرعەو باوكى بە ئەبوحەبیبە ناسراوە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى حودەیبیە.[21]

عەبدوڵاى كوڕی یەزید(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی یەزیدی كوڕی زەیدە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) تەمەنى بچووك بوو، كاتێك لە بەیعەتى ريضواندا ئامادەیی هەبوو هێشتا منداڵ بوو.[22]

عەبدوڵاى كوڕی ئەسلەم (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەسلەمى كوڕی زەیدە، یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى ريضوان.[23]

عەبدوڵاى كوڕی ئەسوەد(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەسوەدى كوڕی شوعبەیى سدووسیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، عەبدوڵا دەڵێت وەك وەفدى سدووس چووینە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و خورمامان بەدیارى بۆ هێناو خستمانە بەردەستی.[24]

عەبدوڵاى كوڕی ئەصرەم (رضي الله عنه)

ناوى عبدولآى كوڕی ئەصرەمە، سەرەتا ناوى عەبدعەوف بوو، هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ناوت چیە؟ وتى ناوم عەبدعەوفە، فەرمووى بەڵكو ناوت عەبدوڵایە، عەبدوڵا موسڵمان بوو.[25]

عەبدوڵاى كوڕی ئەقرەم (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەقرەمى كوڕی زەیدلى خوزاعیە، عەبدوڵا دەڵێت لەگەڵ باوكم بووم كە بینیم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نوێژی دەكرد.[26]

عەبدوڵاى كوڕی ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەوسی كوڕی حوذەیفەیە، وەك ئەندامێكی وەفدى ثهقەفیەكان چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[27]

عەبدوڵاى كوڕی ئەوسى ئەنصارى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەوسی كوڕی قەيظيه، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[28]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 79.

[2] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 10257 و اللفظ له، سنن ابن ماجة، الرقم 2421، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6090، مسند احمد بن حنبل، الرقم 16089، صححه شعيب الأرناؤوط، كما صححه الألباني.

[3] - أسد الغابة، ج3، ص 236.

[4] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج5، ص 444.

[5] - أسد الغابة، 3، ص 236.

[6] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص 136.

[7] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 204.

[8] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 217.

[9] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 242.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 18.

[11] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص 98.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 18.

[13] - صحيح البخاري، الرقم 5182، صحيح مسلم، الرقم 3704، صحيح ابن حبان، الرقم 5333،

[14] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18738.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 18.

[16] - صحيح البخاري، الرقم 2825، صحيح مسلم، الرقم 3363، سنن أبي داود، الرقم 2275.

[17] - أسد الغابة، ج3، ص 177.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 14.

[19] - سنن ابن ماجة، الرقم 4314، سنن الترمذي، الرقم 2421 و قال حسن صحيح غريب، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15552، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 6713، صححه شعيب الارناؤوط، صححه الألبانى في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 4316.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 63.

[21] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 53.

[22] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 267.

[23] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 7.

[24] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 8.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 9.

[26] - سنن ابن ماجة، الرقم 877، سنن الترمذي، الرقم 259، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 16081، المستدرك على الصحيحين، الرقم 775، صححه الذهبي في التلخيص، كما صححه شعيب الأرناؤوط، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 881.

[27] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 18.

[28] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 18.

 1270
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.