دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  عەقیلی كوڕی ئەبووطالیب(رضي الله عنه)

ناوى عەقیلی كوڕی ئەبووطالیبى كوڕی عەبدمەنافى قوڕەیشی هاشمیە، براى عەلى كوڕی ئەبووطالیبی زاواى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موژدەپێدراوى بەهەشت و چوارەم خەلیفەى موسڵمانانە، عەقیل تەمەنى لە عەلى زیاتر بوو، عەقیل ئامۆزاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو، دایكی ناوى فاطيمهى كچی ئەسەدە.[1]

عەقیل لە غەزاى بەدردا لەناو سوپاى بێباوەڕاندا بەشدارى كرد و بەدیل گیرا، هاودەم بەویش عەبباسی مامیشی بەدیل گیرا، جا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە عەبباسی فەرموو ئەی عەبباس خۆت و عەقیلى برازات و نەوفەلی كوڕی حارث و عوتبەى هاوپەیمانت بە سامان ئازاد بكە، چونكە تۆ سامانت هەیە، ئەویش وایكرد.[2]

ئیبن سەعد دەڵێت عەقیل لە ساڵی هەشتى كۆچیدا كۆچی كرد بۆ مەدینەو موسڵمان بوو وبەشدارى غەزاى موئتەى كرد، دواتر نەخۆش كەوت.[3]

رایەك دەڵێت عەقیل پێش رێككەوتنى حودەیبیە موسڵمان بوو، بەڵام لە ساڵی هەشتەمى كۆچیدا وەفاتى كرد.[4]

رایەكیش دەڵێت عەقیل بە بێباوەڕی مایەوە تا لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو، دواتر لە غەزاى حونەیندا بەشدارى كرد و لە دەورى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) مایەوە.[5]

جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە عەقیلی فەرموو (ئەی ئەبوویەزید من دووجار تۆم خۆشدەوێت، خۆشەویستیەك لەبەر نزیكیت-خزمایەتیت-لێم و خۆشەویستیەك لەبەرئەوەى دەزانم مامم چەندە تۆی خۆشدەوێت).[6]

رایەك دەڵێت لە سەردەمى موعاویەی كوڕی ئەبووسوفیاندا وەفاتى كرد، ئیبن حەجەر دەڵێت بە سەنەدى صەحیح هاتووە كە  لە سەرەتاى دەسەلآتى یەزیدى كوڕی موعاویەدا وەفاتى كردووە.[7]



[1] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 42.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 13-14.

[3] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 43.

[4] - أسد الغابة، ج4، ص 70.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 532.

[6] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 6505، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 1435.

[7] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 531.

 1303
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.