دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (عەلاء) بووە

عەلائی كوڕی جاریە(رضي الله عنه)

ناوى عەلائی كوڕی جاریەیەو یەكێكە لە موسڵمانبوانى پاش فەتحى مەككە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دەستكەوتەكانى حونەیندا سەد وشتری پێ بەخشی.[1]

عەلائی كوڕی حەضرەمى (رضي الله عنه)

ناوى عەلائى كوڕی حەضرەمی كوڕی عیمادە، باوكى كە لە بنەڕەتدا ناوى عەبدوڵا بوو لە مەككە نیشتەجێ بوو و هاوپەیمانى حەربی كوڕی ئومەییەی باوكى ئەبووسوفیان بوو.

عەلا ْ یەكێك بوو لە نووسەرەكانى بەردەستی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[2]

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) عەلائى كرد بە بەرپرسی بەحرەین و تا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد لەو پۆستەیدا بوو، دواتریش ئەبووبەكری صدیق لەو پۆستەى هێشتیەوە، عومەری كوڕی خەططابیش لە پۆستەكەى هێشتیەوە تا لە ساڵی چواردەى كۆچیدا وەفاتى كرد، یان دەوترێت لە ساڵی بیست و یەكی كۆچیدا وەفاتى كردووە.[3]

عەلائی كوڕی سەعد(رضي الله عنه)

ناوى عەلائی كوڕی سەعدى ساعیدیە، لە فەتحى مەككەدا بەیعەتى دا بە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، عەلا ْ دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە كۆڕێكدا بوو فەرمووى ئەوە دەبیستن كە من دەیبیستم؟ وتیان چی دەبیستیت ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)؟ فەرمووى (ئاسمان هاواریەتى و حەقیشیەتى هاوارى بێت، چونكە شوێن پێیەكی تێدا نەماوە مەگەر فریشتەیەكی لەسەر راوەستاوە یان لە كڕنووشە یان لە سوجدەدایە).[4]

عەلائی كوڕی وەهب(رضي الله عنه)

ناوى عەلائی كوڕی وەهبی قوڕەیشی عامیریە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى فەتحى مەككە، لە جەنگى قادسیەدا بەشدارى كرد، لە خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففاندا والى جزیرە بوو.[5]



[1] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 540.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص 80.

[3] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 541.

[4] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4942.

[5] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 543.

 1179
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.