دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەثيلهى كچی راشید(رضي الله عنهما)

 

ناوى ئەثيلهیە و كچی راشید[1]ە كە كونیەكەى ئەبوو ئەثيله بوو،[2] ئەمانە خەڵكى حیجاز بوون،[3] راشیدی باوكى لە سەردەمى نەفامیدا ناوى ضالم بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی بۆ راشد.[4]

ئەثيله هاوكارى باوكى بوو  و شوانەیی دەكرد.[5]

جارێك ئەثيله سەرقاڵی مەڕ لەوەراندن بوو، كەسێك بە ناوى حەمەلى كوڕی مالیكى هوزەلى داى بە لایدا، لەو كاتەدا ئەثيله بۆ لەوەڕاندنى ئاژەڵەكان پەچەى سەر دەموچاوى لابردبوو ، حەمەل كە دەموچاوى ئەثيلهى بینی پێی سەرسام بوو، بۆیە وشترەكەى راگرت و بەستیەوەو چوو بەرەو لاى ئەثيله و ویستى دەستدرێژی بكاتەسەر، ئەثيله پێی وت ئەى حەمەل راوەستە و لەسەرخۆ بە، تۆ لە شوێنێكیت و من لە شوێنێكم، بڕۆ لاى باوكم داوام بكە، باوكم ناتگێڕێتەوەو جوابت ناكات، بەڵام حەمەل خۆی نەگرت و بەوە رازى نەبوو و هەڵمەتى بۆ برد، ئەثيلهش هەڵمەتى برد بۆ حەمەل و خستیە سەرزەوى و لەسەر سنگى دانیشت و وەعدى لێوەرگرت كە وازى لێ بهێنێ، ئینجا هەستایەوەو وازى لێهێنا، بەڵام حەمەل لە وەعدەكەى پاشگەز بوویەوە، تا سێ جار ئەمە روویدا، بۆ جارى سێیەم ئەثيله كە لەسەر سنگى حەمەل دانیشتبوو فیهرێكى (پارچە بەردێكى) گرتەدەستى و كەوتە لێدانى حەمەل و داى بە سەریدا، ئینجا جێی هێشت و مەڕەكانى بەڕێكرد، پاش كەمێك خەڵكێ لە هۆزەكەى حەمەل دایان بە لاى حەمەلدا، وتیان بۆچی وات لێهاتووە؟ وتى وشترەكەم وای لێكردم، وتیان وانیە، وا وشترەكەت بەستراوەتەوەو لەپاڵیشتا فیهر (پارچە بەردێ) هەیە، بەهەرحاڵ بردیانەوە ماڵەوەو مەرگ یەخەى گرت، لە سەرەمەرگیدا وتیان ئەى حەمەل تۆڵەت لە كێ بكەینەوە؟ وتى كەس دەستى نیە لە خوێنمدا جگە لە ئەثيله، كاتێ حەمەل مرد هوذەیل چوون بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و وتیان خوێنى حەمەل لاى راشیدە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) راشیدی بانگ كردو پێی فەرموو (ئەى راشید هوذەیل بانگەشەى ئەوە ئەكەن خوێنی حەمەل لاى تۆیە)، راشید وتى ئەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) من نەمكوشتووە، هوزەیل وتیان ئەثيله كوشتوویەتى، راشید وتى بۆ ئەثيله ئاگادار نیم، راشید چوو بۆ لاى ئەثيله و پێی وت (هوزەیل بانگەشەى ئەوە ئەكەن خوێنى حەمەل لاى تۆیە)، ئەثيله وتى مەگەر ئافرەت پیاو ئەكوژێ؟ بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) درۆی لەگەڵ ناكرێ، ئەثيله چوو بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و باسەكەى بۆ گێڕایەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (بارك الله فیك)، خوێنەكەی حەمەلیشی رەواكرد و خوێن بایی بۆ دانەنا.[6]



[1] - أسد الغابة، ج3، ص 139، الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص602.

[2] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص504.

[3] - أٍد الغابة، ج6، ص9.

[4] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص504.

[5] - أسد الغابة، ج3، ص 140.

[6] -  أسد الغابة، ج3، ص 140، الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص602.

 3449
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.