دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەحمەر ئەبووعەسیب(رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە مەولاى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)[1]و ناوى ئەحمەرە،[2] بەڵام سەبارەت بە باوكى راى جیاواز هەیە، ئیبن عەبدولبەر بە ئەحمەرى كوڕی عەسیب هاتووە،[3] بەڵام لاى ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر بە ئەحمەر ئەبوو عەسیب ناوى دەبەن،[4] ئیبن حەجەر دەڵێت لەوانەیە ئەبوو عەسیب ناوى باوكى بێت،[5] بەڵام ئیبن ئەثير ئەبووعەسیبی وەك كونیەى ئەحمەر هێناوە.[6]

ئەوەى ئیبن ئەثيرراستە، چونكە لە سەنەدى فەرموودەیەكدا كە ئەحمەر گێڕاویەتیەوە بە ئەبوو عەسیب ناوى هاتووە.[7]

ئیبن كەثير بە ئەبووعەشیب ناوى دەبات،[8] كچێكی هەبوو ناوى مەیموونە.[9]

ئەبووعەسیب زۆرجار شەوانە لە مزگەوت دەمایەوەو تێكەڵی ئەهلى صوففەى دەكرد.[10]

ئەحمەر فەرمودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە سەبارەت بە تاو  طاعوون، دەڵێت لە پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) بیست فەرمووى:(أتاني جبريل عليه السلام بالحمى والطاعون فأمسكت الحمى بالمدينة وأرسلت الطاعون إلى الشام، والطاعون شهادة لأمتي ورحمة ورجز على الكفار)[11] (جبریل علیە السلام هات بۆ لام و تا و طاعوونى لەگەڵ خۆی هێنابوو، منیش تام لە مەدینە هێشتەوەو طاعوونم نارد بۆ شام، تاعوون شەهیدی و رەحمەتە بۆ ئوممەتەكەم و بۆ بێباوەرانیش سزایە).

لە فەرموودەیەكى تردا دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شەوێك چوویە دەر و منى بانگ كرد، منیش لەگەڵی چوومە دەرەوە، پاشان داى بە لاى ئەبووبەكردا و بانگى كرد و ئەویش هاتەدەرەوە، پاشان داى بە لاى عومەردا و بانگى كرد و ئەویش هاتە دەرەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو تا چووە ناو حەوشەیەكى پشتیوانیەك..[12]

ئەبوو عەسیب لە رۆژی وەفاتى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ئامادەى نوێژ لەسەركردن و ئەسپەردەكردنى بوو.[13]

ئەبوو عەسیب دواتر چوویە بەصرەو لەوێ نیشتەجێ بوو و تەمەنێكى زۆر ژیا.[14]

مەیموونەى كچی دەڵێت ئەبوو عەسیب بەسەر یەكەوە سێ رۆژ رۆژووى دەگرت، رۆژانى (البيض) یش رۆژووى دەگرت، نوێژی چێشتەنگاشی دەكرد، كاتێ پیر بوو و پەكى كەوت بە دانیشتنەوە نوێژی دەكرد، لە شوێنى خەوەكەشیدا (جلجل)[15] ێكى دانابوو كە نەیدەتوانى بانگم بكات بەوە ئاگادارى دەكردمەوە.[16]



[1] - أسدالغابة،ج1ص86، الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص275.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1ص71.

[3] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1ص71.

[4] - أسدالغابة،ج1ص86، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص32.

[6] - أسدالغابة،ج1ص86.

[7] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20328، المعجم الكبير للطبرانى، الرقم 17600، معرفة الصحابة لأبي نعيم، الرقم 966.

[8] - البدايةو النهاية، ج5، ص322.

[9] - سير أعلام النبلاء، ج2ص475.

[10] - حلية الأولياء لأبى نعيم، ج2،ص27.

[11] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20328، المعجم الكبير للطبرانى، الرقم 17600، معرفة الصحابة لأبي نعيم، الرقم 966، صححه الألباني في السلسلة الصحيحة، الرقم 761.

[12] - حلية الأولياء لأبي نعيم، ج2، ص27-28، البداية و النهاية، ج5، ص323.

[13] - البدايةو النهاية، ج5، ص322.

[14] - سير أعلام النبلاء، ج3، ص475.

[15] - شتێك بوو كە دەیلەراندەوە دەنگى بەرزدەبوویەوە.

[16] - سير أعلام النبلاء، ج2، ص475، البداية و النهاية، ج5، ص323.

 3948
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.