دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان بە پیتی (ع) دەستپێدەكات و زانیاری لەسەریان كەمە -1-

عابیسى كوڕی جەعدە(رضي الله عنه)

ناوى عابیسى كوڕی جەعدەی تەمیمیە، بەشدارى كۆڕی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووەو دەڵێت ئاوپرژێنی دەستى پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بەركەوت.[1]

عابیسی خزمەتكار (رضي الله عنه)

ناوى عابیسەو مەولاى حوەيطبى كوڕی عەبدولعوززایە، دەوترێت ئەم ئایەتە سەبارەت بە ئەو و صوهەیبى رۆمی دابەزى(ومن الناس من یشری نفسە ابتغاء ....).[2]

عازبی كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى عازبی كوڕی حارثى كوڕی عەددیە، لە پشتیوانانەو باوكى بەڕرائى هاوەڵی ناسراوى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم).[3]

عاقیلى كوڕی بوكەیر (رضي الله عنه)

ناوى عاقیلی كوڕی بوكەیری كوڕی عەبدیالیلە، سەرەتا ناوى غافیل بوو، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى نا عاقیل، ئەم هاوەڵە لە دەستەى یەكەمى موسڵمانبوانە، دەوترێ یەكەم كەس بوو لە ماڵی ئەرقەم بەیعەتیدا بە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[4]

عاقیل یەكێك بوو لە كۆچەران، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان عاقیل و موبەشیری كوڕی عەبدولمونذیرەوە.[5]

عاقیل هاودەم بە براكانى (عامیر و خالید و ئیاس) لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد و خۆی لە غەزاكەدا شەهید بوو، لەو كاتەشدا تەمەنى سی و چوار ساڵان بوو.[6]

عالیەى كچی ظيبيان (رضي الله عنها)

ناوى عالیەى كچی ظيبيانى كوڕی عەمرە، هاوسەری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عالیەی بەهاوسەرگرت و ماوەیەك لاى مایەوەو دواتر تەلآقی دا.[7]

عائیشەی كچی ئەبووسوفیان (رضي الله عنها)

ناوى عائیشەی كچی ئەبووسوفیانە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[8]

 

عائیشەی كچی جەریر (رضي الله عنها)

ناوى عائیشەی كچی جەریرە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[9]

عائیشەی كچی عومەیر (رضي الله عنها)

ناوى عائیشەی كچی عومەیرە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[10]

عائیشەی كچی قوادمەضي الله عنها)

ناوى عائیشەی كچی قودامەى كوڕی مەظعوونى قوڕەیشی جومەحیە، لە مەككە بەیعەتى دا بە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، هاودەم بە دایكی بەیعەتى دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[11]

 

عەبایەى كوڕی بەحیر (رضي الله عنه)

ناوى عەبایەى كوڕی بەحیری باهیلیەو هاوەڵی پغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم) و فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[12]

عەبباسی كوڕی میرداس(رضي الله عنه)

ناوى عەبباسی كوڕی میرداسی كوڕی ئەبی عامیرە، باوكى بە دەستی جنۆكە كوژراوە.[13]

عەبباس لە سەردەمى نەفامیشیدا مەى نەدەخواردەوە، دەیوت ناكرێت گەورەى هۆزەكەم بم و هۆشم لەدەست بدەم.[14]

پێش ئەوەى فەتحى مەككە روبدات، عەبباس چوو بەرەو مەدینە، لە رێدا گەیشت بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمانان كە دەچوون بۆ فەتحى مەككە، ئەویش چوویە ناو سوپاكەوەو بەشدارى فەتحى مەككەى كرد، دواتریش لە غەزاى حونەیندا بەشدارى كرد.[15]

موسڵمانبوونى عەبباس تەنها بەخۆیەوە نەوەستا، بەڵكو هاودەم بە سێ سەد كەس لە هۆزەكەى موسڵمان بوو،[16] رایەكیش دەڵێت نۆسەد كەس لە هۆزەكەى لەگەڵیدا بوون،[17] پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەك یەكێك لە دڵراگیركراوان بەخششی عەبباسی دەكرد،[18] ئیتر هەموویان لە فەتحى مەككەو غەزاى حونەین و طائیفدا بەشدارییان كرد.[19]

عەبباس نە لە مەدینە نیشتەجێ بوو، نە لە مەككە، بەڵكو لە نزیك بەصرە لە ناوچەیەك نیشتەجێ بوو و بۆ كاتى غەزاكان دەچوویەوە بۆ بەشدارى كردن.[20]

عەبباسی كوڕی ئەنەس(رضي الله عنه)

ناوى عەبباسی كوڕی ئەنەسی كوڕی عامیرە، شەریكی كارى عەبدوڵاى باوكى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، بەڵام بە هاتنى ئیسلامیش كەسێكی بێباوەڕ بوو و لە غەزاى خەندەقدا لەناو سوپاى بێباوەڕاندا بوو، پاش خەندەق هاودەم بە هۆزەكەى موسڵمان بوو هاوكات خۆی سەرۆكى هۆزەكەى بوو.[21]

عەبەسی كوڕی عامیر (رضي الله عنه)

ناوى عەبەسی كوڕی عامیرى كوڕی عەددیە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر و ئوحود.[22]

عەبدەى خزمەتكار (رضي الله عنه)

ناوى عەبدەیەو خزمەتكارى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم).[23]

 

عەبدەى كوڕی موسهیر (رضي الله عنه)

ناوى عەبدەى كوڕی موسهیرەو هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى پێكرد لە ناوچەی خۆیان ئەسپ راگیر بكات.[24]

عەبدەى كوڕی موعتیب(رضي الله عنه)

ناوى عەبدەى كوڕی موعتیبى بەلویە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، دواتریش لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد.[25]

عەبدرەببیهی كوڕی مورەقیع(رضي الله عنه)

ناوى عەبدرەببیهی كوڕی مورەقیعى تەمیمی سەعدیە، سەرەتا ناوى عەبدولعوززا بوو، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوەكەى گۆڕی.[26]

 

عەبدقەیسی ئەنصارى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدقەیسە و لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، ئیبن حەجەر دەڵێت پێم وا نیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى نەگۆڕیبێت.[27]

عەبدولجەببارى كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى عەبدولجەببارى كوڕی حارثه، عەبدولجەببار دەڵێت چوومە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و فەرمووى ناوت چیە؟ وتم ناوم جەببارى كوڕی حارثه، فەرمووى بەڵكو تۆ عەبدولجەبباریت.[28]

عەبدولجەببار گەڕایەوە بۆ ناو هۆزەكەى و دواتر هەمدى چوویەوە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وبەشدارى غەزاكانى دەكرد و لە غەزایەكدا شەهید بوو.[29]

 

عەبدولعەزیزی كوڕی بەدر (رضي الله عنه)

ناوى عەبدولعەزیزی كوڕی بەدرى كوڕی زەیدى جوهەنیە، سەرەتا ناوى عەبدولعوززا بوو بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عبدولعەزیز.[30]

 

عەبدولعەزیزی كوڕی سەخبەرە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدولعەزیزی كوڕی سەخبەرەیە، سەرەتا ناوى عەبدولعوززا بوو، بەڵام كە هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عەبدولعەزیز، دواتر لە میصر نیشتەجێ بوو.[31]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 566.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 568.

[3] - أسد الغابة، ج3، ص 105.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 575.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 388.

[6] - أسد الغبة، ج3، ص 112.

[7] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 16.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 21.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 21.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 21.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 22.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 635.

[13] - أسد الغابة، ج3، ص 167.

[14] - أسد الغابة، 3، ص 168.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 633.

[16] - أسد الغابة، ج3، ص 167.

[17] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 271.

[18] - أسد الغابة، ج3، ص 167.

[19] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 307.

[20] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 273.

[21] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 629.

[22] - أسد الغابة، ج3، ص 537.

[23] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 392.

[24] - ر الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 391.

[25] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 391.

[26] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 281.

[27] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 380.

[28] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الاصبهاني، الرقم 1378.

[29] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الاصبهاني، الرقم 3443.

[30] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 375.

[31] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 375.

 1565
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.