شێخ ئه‌حمه‌د هه‌كاری
شێخ ئه‌حمه‌د هه‌كاری
ناوی: ئیمام شێخ ئه‌حمه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی حسه‌ین كوڕی مو‌سا كوڕی موسكی هه‌كاری، كوردی، میسری، بووه. هه‌كاری، ناوچه‌یه‌كه له‌باكوری شاری موسڵه‌وه، له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ر. دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن، ئێستا ده‌كه‌وێته باكوری كوردستانه‌وه. زه‌ركه‌لی ده‌ڵێت: به‌ئه‌سڵ كورد بووه، كونیه‌ی: ئه‌بو سه‌عید بووه. نازناوی: شه‌هابه‌ددین بووه. فه‌رمووده‌ناس و موفه‌سسیر و زانا به‌گێڕه‌ره‌وانی فه‌رمووده "رجال الحدیث" بووه، نیشته‌جێی وڵاتی میسر بووه و ساڵی (763كۆچی وه‌فاتی كردووه) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
شێخ ئه‌حمه‌د هه‌كاری به‌چاودێریی باوكی پێگه‌یشتووه، ئه‌و ده‌ستیگرتووه و بردوویه‌تییه كۆڕی زانایانی فه‌رمووده‌ناس و له‌گه‌وره زانایانی سه‌رده‌می خۆی له‌پیاوان و ئافره‌تان، دایناوه و گوێبیستی فه‌رمووده‌ی كردووه. له‌وانه: نوری كوڕی سه‌فوان، شه‌ریفی موسه‌وی، ستتولوزه‌را (ست الوزراء)، ئه‌بوحه‌سه‌نی ئیبن قه‌ییم و چه‌ندانی دیكه‌ش. گوێبیستی سه‌حیحی بوخاری و سونه‌نی ئه‌بوداوود بووه، یه‌كێك بووه له ڕیوایه‌تكارانی موسنه‌دی (الـمستخرج على صحیح مسلم)، خۆیشی خوێندوویه‌تییه‌وه بۆ خه‌ڵك، دواتر چووه‌ته شاری مه‌نسورییه و بووه‌ته گه‌وره‌ی مامۆستایانی خوێنه‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده بۆ خه‌ڵك، هه‌روه‌ها له‌مزگه‌وتی (الحاكمی) و (القطبیه) وانه‌ی وتووه‌ته‌وه، خه‌ڵكانێكی زۆر له‌به‌رده‌ستیدا فێری زانست بوون و خوێندنیان ته‌واوكردووه. گرنگیی زۆری داوه به زانستی فه‌رمووده به‌تایبه‌تی زانستی پیاوناسی واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕیوایه‌تكاری فه‌رمووده‌كانن. شێخ ئه‌حمه‌د هه‌كاری به‌ده‌ستوخه‌تی خۆی بابه‌تگه‌لێكی زۆری نووسیوه و شایه‌تی ئاینداری و چاكه‌كاریی و خۆبه‌كه‌مزانیی بۆدراوه.
جێی باسه بنه‌ماڵه‌ی (موسكی) كه شێخ ئه‌حمه‌د هه‌كاری له‌وانه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانستیی بوون كه خزمه‌تێكی زۆری سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریان كردووه، ئه‌وان نه‌وه دوای نه‌وه ئه‌و ڕێچكه‌یان به‌رنه‌داوه و له‌زانستی فه‌رمووده‌دا ده‌ستی باڵایان هه‌بووه، باووباپیر و نه‌وه‌یان، كچ و كوڕیان، زۆرینه‌یان فه‌رمووده‌ناس و گه‌وره‌موحه‌ددیسی سه‌رده‌می خۆیان بوون. بۆ نمونه كوڕه‌كانی شێخ ئه‌حمه‌دی هه‌كاری خۆی و دوو خوشكه‌كه‌ی: جوه‌یرییه و ئه‌سما، هه‌روه‌ها باوكیشیان فه‌رمووده‌ناس بووه 1.
آثاره العلمية.
قال المقريزي: "... وكتب الكثير بخطه الفائق" 2، وهذا دليل على الذكاء ومحبته للكتابة، ومن تأليفاته المذكورة في المصادر والمراجع:
1-كتاب: رجال الصحيحين.
2-العقد الغالي في حل ِّإشكال الجامع الصحيح.
3-رجال السنن الأربعة 3.
4-تفسير القرآ‌ن 4: قال الزركلي: "ستة مجلدات منه، هي: 1، و2، و4، و5، و6، و7" 5.
كتێبی یه‌كه‌میان ناوی (رجال البخاری ومسلم)ـه و به‌خه‌تی خۆی له(دار الكتب الـمصرية) ده‌ستنووسه. مێژوونووسان باسیان كردووه. دووه‌میشیان كتێبی (العقد الغالي في حل إشكال صحيح البخاري)، ئه‌میشیان ده‌ستنووسه و نوسخه‌یه‌كی له‌كتێبخانه‌ی نیشتمانیی له‌پاریسی فه‌ڕه‌نسا6، و نوسخه‌یه‌كی دیكه‌ی له كتێبخانه‌ی (ناوه‌ندی شافه‌یسه‌ڵ) تایبه‌ت به ده‌ستنووس له‌شانشینی سعودییه 7، پارێزراوه. جگه له‌م دوو دانراوه‌ی شێخی هه‌كاری، هه‌ر له‌كتێبخانه‌ی نیشتمانیی له‌پاریس كتێبێكی دیكه هه‌یه به‌ناوی (كتاب الـمساحة)، كه ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی: ئه‌حمه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ئه‌حمه‌دی هه‌كارییه، به‌ڵام له‌كتێبه مێژووییه‌كاندا ناوی نه‌هاتووه و ساڵى وه‌فاتى نووسه‌ره‌كه‌ى هه‌مان ساڵى وه‌فاتى شێخ هه‌كارییه؛ پێ ده‌چێت هى ئه‌و بێت.
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الشيخ أحمد الهكاري وآثاره اعتمدنا على: الزركلي، الأعلام ج1ص91؛ الكتاني، الرسالة المستطرفة ص207؛ السيوطي، حسن المحاضرة ج1ص358؛ الباباني، هدية العارفين ج1ص112؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج1ص146؛ السيوطي، طبقات الحفاظ ص529؛ المقريزي، درر العقود الفريدة ج1ص267؛ المدرس، علماؤنا في خدمة العلم والدين ص51؛ صالح أمين، أعلام علما‌ء الكورد ومصنفاتهم في علوم السنة ص356-358؛ البحركي، حياة الأمجاد من علما‌ء الأكراد ج1ص57.
2ينظر: المقريزي، درر العقود الفريدة ج1ص267.
3مخطوط؛ وله عدة نسخ، منها: المكتبة الخديوية، القاهرة/مصر، رقم الحفظ: (1/237)؛ ويوجد المجلد الأول منه بخطه في دار الكتب، محفوظ برقم: (1/73)؛ ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (47788)؛ والزركلي، الأعلام ج1ص91.
4مخطوط؛ وله عدة نسخ، منها: المكتبة الخديوية، القاهرة/مصر، رقم الحفظ: (1/153)؛ ومكتبة دار الكتب المصرية، القاهرة-مصر، رقم الحفظ: (1/40)؛ ومكتبة معهد المخطوطات العربية، القاهرة/مصر، رقم الحفظ: (107-112)؛ ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (47787).
5الزركلي، الأعلام ج1ص91.
6مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (60121)؛ مؤسسة آل البيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج2ص1086.
7مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (12802).
|