دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  شێخ محه‌ممه‌د عوسمان ماردینی

شێخ محه‌ممه‌د عوسمان ماردینی
ئیمام شێخ محه‌ممه‌د كوڕی عوسمان  كوڕی عه‌لی شه‌مسولئاباری ماردینی، حه‌ڵه‌بی، شافیعی. نازناوی: شه‌مسه‌ددین بووه‌، به‌ ئیبنولئابار ناسراوه‌، شه‌رعزان و شاره‌زای بنچینه‌ و ئوسوڵ و فه‌رمووده‌ناس بووه‌، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ گه‌شتی حه‌ج و له‌په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدا و له‌نێوان هه‌ردوو شاری مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌دا ساڵی (871كۆچی – 1466زاینی) وه‌فاتی كردووه‌.
كتێبه‌ مێژووییه‌كان شتێكی ئه‌وتۆیان له‌باره‌ی ژیاننامه‌ی شێخی ماردینی باسنه‌كردووه‌، ته‌نها ئیمامی سه‌خاوی – به‌ڕه‌حمه‌ت بێت – كه‌ سه‌رجه‌م نووسراوكانی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و باسی كردوون و شتێكی كه‌میشی له‌باره‌ی ژیاننامه‌كه‌یه‌وه‌ نووسیوه‌. سه‌خاوی ده‌ڵێت شێخی ماردینی چه‌ندین كتێبی له‌به‌ركردووه‌ له‌زانسته‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا و شاره‌زای شه‌رع بووه‌ و له‌زانسته‌ زمانه‌وانییه‌كانی عه‌ره‌بیدا شاره‌زا بووه‌ و له‌به‌رده‌ستی زانا گه‌وره‌كان پێگه‌یشتووه‌. ئه‌و كه‌سێكی پیاوباش و خێردار و بێ كینه‌ و ڕق بووه‌.
جێی باسه‌ (عوسمان كوڕی عه‌لی) باوكی شێخی ماردینی، زانایه‌كی به‌توانای سه‌رده‌می خۆی بووه‌، ده‌ستنووسێك له‌كتێبخانه‌ی "توینجن" له‌ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌ به‌ناوی "تخمیس بانت سعاد" واته‌ پێنجخشته‌كیكردنی هۆنراوی به‌ناوبانگی (بانت سعاد)، كه‌ به‌هۆنراوه‌ دانراوه‌ و ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی "عوسمان كوڕی عه‌لی ماردینی"یه‌ و له‌سه‌ده‌ی شه‌شدا وه‌فاتی كردووه‌. كه‌ پێده‌چێت دانراوی باوكی شێخ محه‌مه‌د ماردینی بێت. شاری ماردینیش ده‌كه‌وێته‌ كوردستانی باكوره‌وه‌ و سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی زانایانی سه‌رده‌می خۆی بووه‌ 1.
هه‌رچی زانای گه‌وره‌ شێخ محه‌ممه‌دی ماردینییه‌، چه‌ند كتێبێكی نووسیون، له‌وانه‌:
1/حاشیه‌یه‌ك له‌سه‌ر "الجامع الصحیح"ی ئیمامی بوخاری. كه‌ سێ به‌رگ بووه‌. تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و ته‌حقیق نه‌كراوه‌. نوسخه‌یه‌كی به‌ده‌ستوخه‌تی نووسه‌ر له‌(مركز الـماجد) له‌شاری دوبه‌ی پارێزراوه‌ 2.
2/شه‌رحی (منهاج الطالبين وعمدة الـمفتين)ی ئیمامی نه‌وه‌وی، له‌فیقهی شافیعیدا. شێخ محه‌ممه‌دی ماردینی ناوی ناوه‌: (البحر الـمواج في شرح الـمنهاج) 3.
3/شه‌رحی كتێبی (الورقات)ی ئیمامی حه‌ره‌مه‌ین ئه‌لجوینی، شێخی ماردینی ناوی ناوه‌: (الأنجم الزاهرات على حل ألفاظ الورقات) 4.

ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الشيخ محمد عثمان المارديني وآثاره، اعتمدنا على: السخاوي، الضوء اللامع ج8ص148؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج10ص284؛ حاجي خليفة، كشف الظنون ج2ص1875؛ الباباني، هدية العارفين ج2ص205؛ ابن الغزي، ديون الإسلام ج1ص72؛ المدرس، علماؤنا ص523؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلماء الأكراد ج3ص127؛ مردوخ روحاني، ميَذووي ناوداراني كورد-تاريخ مشاهير الكرد ج1ص137. 
2ينظر: قسم المخطوطات في الموقع الرسمي لمركز جمعة الماجد للثقافة والتراث: www.almajidcenter.org 
3مخطوط؛ ومن النسخ المخطوطة في مكتبات العالم، مكتبة (الأوقاف بالموصل)، الموصل/العراق، رقم الحفظ: (110 /1197)؛ ومكتبة (الحرم المكي)، مكة المكرمة/المملكة العربية السعودية، رقم الحفظ: (35 شافعي)؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي (32352)، و(56092).
4مطبوع؛ ت: عبد الكريم بن محمد النملة، ط:2، مكتبة الرشد، رياض/المملكة العربية السعودية 1416ه-1996م؛ وبتحقيق: محمد السيد عثمان، ط:1، دار الكتب العلمية، بيروت/لبنان 1434ه-2013م.

 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.