دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  مه‌لا ئه‌حمه‌دی گۆرانی

مه‌لا ئه‌حمه‌دی گۆرانی
ناوی: مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕی ئیسماعیل كوڕی عوسمان كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی ڕه‌شید كوڕی ئیبراهیم، شه‌ره‌فه‌ددینی شاره‌زووریی، هه‌مه‌دانی، ته‌ورێزی، گۆرانی، قاهیره‌یی، ڕۆمیی، شافیعیی پاشان حه‌نه‌فی. ساڵی (813كۆچی – 1410زاینی) له‌گوندی (كوران) له‌دایكبووه‌ كه‌ به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی مێژوویی گوندێكی ناو چیاكانه‌ سه‌ر شاری به‌سته‌ك له‌پارێزگای هورموزگان له‌باشوری ئێران؛ هه‌ندێكیش پێیانوایه‌ كه‌ سه‌ر به‌هۆزی "گۆران"ـه‌ و نازناوه‌كه‌ی له‌وه‌وه‌ هاتووه‌، مه‌قریزیی مێژوونووس ده‌ڵێت ساڵی (809كۆچی -1406زاینی) له‌شاره‌زوور له‌دایكبووه‌. چه‌ندین نازناوی هه‌بووه‌، له‌وانه‌: شه‌هابه‌ددین، شه‌ره‌فه‌ددین، شه‌مسه‌ددین، شه‌مسولـمیـلـلـه‌. كونیه‌ی: ئه‌بولعه‌بباس بووه‌. یه‌كێك بووه‌ له‌زانا پایه‌داره‌كانی بواری قیرائاتی قورئانی و فیقه و فه‌رمووده‌ و ڕێزمانی عه‌ره‌بی (النحو العربی). ساڵی (893كۆچی – 1488زاینی) له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ كۆچی دوایی كردووه‌ و هه‌ر له‌وێ نێژراوه‌.
مه‌لا ئه‌حمه‌دی گۆرانی له‌شاره‌كه‌ی خۆی گه‌وره‌بووه‌ و پێگه‌یشتووه‌، قورئانی پیرۆزی له‌به‌ركردووه‌ و بۆ ئیمامی قه‌زوینیی خوێندووه‌ته‌وه‌، شاره‌زایی له‌زانسته‌كاندا وه‌رگرتووه‌ و حاشییه‌ی ته‌فتازانی خوێندووه‌ و زانستی زمانی عه‌ره‌بی و به‌لاغه‌ و شیعرناسیی له‌و وه‌رگرتووه‌.  زانسته‌كانی دیكه‌شی له‌زانا ناوداره‌كان وه‌رگرتووه‌ و توانیویه‌تی ده‌ستی باڵای له‌زۆرینه‌یاندا هه‌بێت.
دواتر شاره‌كه‌ی خۆی جێهێشتووه‌ و گه‌ڕاوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ "حه‌سه‌ن كیێف" (حصن كَیْفَا)، كه‌ شار و قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌دا ده‌ڕوانێت و ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاری ئامه‌د و جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ر، له‌ دیاربه‌كر. له‌وێ زمانی عه‌ره‌بی لای "جه‌لال حه‌لوانی" ده‌خوێنێت، پاشان له‌ته‌مه‌نی سی ساڵیدا ده‌چێت بۆ دیمه‌شق، له‌وێ له‌گه‌ڵ "عه‌لا بوخاری" زانای دیاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و وانه‌ی لێوه‌رده‌گرێت، پاشان له‌گه‌ڵ زاناكه‌ی (حه‌سه‌ن كیێف): جه‌لال حه‌لوانی، ده‌چن بۆ شاری قودس و له‌وێ ته‌فسیری كه‌ششافی ئیمامی زه‌مه‌خشه‌ریی لاده‌خوێنێت. دوای ئه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی سی‌وپێنج ساڵیدا ده‌چێته‌ قاهیره‌ و ژیانێكی زۆر هه‌ژارانه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام له‌زانستوه‌گرتن دانابڕێت، له‌وێ سه‌حیحی بوخاری ده‌خوێنێت و شه‌رحی ئه‌لفییه‌ی عێراقی و سه‌حیحی موسلیم ده‌خوێنێت و به‌گوێبیستبوون وه‌ریده‌گرێت. ئیمامی مه‌قریزی ده‌ڵێت: سه‌حیحی موسلیم و ئه‌لشاتبییه‌م لا خوێنده‌وه‌، هه‌ستم به‌زمانپاراویی و لێهاتوویی و شاره‌زایی ته‌واوی ده‌كرد له‌فیقه و زمانه‌وانیی عه‌ره‌بی و زانستی قیرائات و چه‌ندین زانستی دیكه‌دا. مه‌لا ئه‌حمه‌دی گۆرانی له‌قاهیره‌ زانستی زیاتر وه‌رده‌گرێت و به‌شداریی دانیشتنی زانایان ده‌كات، وه‌ك دانیشتنی خوێندنه‌وه‌ی سه‌حیحی بوخاری كه‌ سوڵتانی ئه‌وكاتی میسر خۆی به‌شدار بووه‌. ناو و ناوبانگ له‌قاهیره‌ په‌یدا ده‌كات و به‌رپرسان ڕێزی زانست و زانیارییه‌كه‌ی ده‌گرن.
دواتر مه‌لا ئه‌حمه‌دی گۆرانی ده‌چێت بۆ شاری (بۆرسه‌) له‌توركیا كه‌ عوسمانییه‌كان حوكمی ده‌كه‌ن، له‌وێ و له‌سه‌رده‌می سوڵتانی مورادی چواره‌مدا شێخی گۆرانی ده‌ستده‌كات به‌وانه‌وتنه‌وه‌ له‌خوێندنگه‌ی سوڵتانی موراد و سوڵتان بایه‌زید. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ قازیی سه‌ربازیی سوپا له‌و شاره‌دا.
له‌سه‌رده‌می سوڵتان محه‌ممه‌دی فاتیحدا چه‌ند پۆستێك وه‌رده‌گرێت، له‌وانه‌: درێژه‌دان به‌پۆستی قازیی سه‌ربازیی سوپا، قازیی شاری بۆرسه‌ به‌گشتی، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وقافی شار، هه‌روه‌ها سوڵتان ده‌یكاته‌ موفتی هه‌موو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و نازناوی "شێخولئیسلام" وه‌رده‌گرێت.
مه‌لا ئه‌حمه‌دی گۆرانی تا توانیویه‌تی هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ دروستكردنی مزگه‌وت و خوێندنگه‌ له‌شاره‌كاندا، له‌وانه‌: له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ مزگه‌وتێك و خوێندنگه‌یه‌كی دروستكردووه‌ و ناوی ناوه‌: (دار الحدیث).
گرنگترین قوتابییه‌كانی مه‌لا ئه‌حمه‌دی گۆرانی، سوڵتان محه‌ممه‌دی فاتیح بووه‌ كه‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵی فه‌تح كردووه‌، هه‌روه‌ها مه‌ولا عه‌لائه‌ددینی عه‌ره‌بی و شوكروڵڵای شیروانی و مه‌ولا محێددینی عه‌جه‌می و سه‌یید ویلایه‌ت و چه‌ندینی دیكه‌1 .
مؤلفاته.
كان الإمام الكوراني من العلماء البارزين، الذين كانت لهم اليد الطولى في نشر العلم في الدولة العثمانية، ولقد أسهم في تزويد المكتبان الإسلامية وإثرائها بمؤلفات كثيرة في فنون عدة؛ ومن تأليفاته:
1-غاية الأماني في تفسير الكلام الرباني: وهو تفسير لكتاب الله تعالى كاملاً، وأورد فيه مؤاخذات كثيرة، على العلامتين الزمخشري والبيضاوي2 .
2-العبقري في حواشي الجعبري: وهو تعليقه على "كنز المعاني شرح حرز الأماني-للجعبري، ت: (732ه-1332م)": وهو في الأصل شرح على منظومة "حِرز الأماني ووجه التهاني-للشاطبي، ت: (590ه-1194م)"3 .
3-كشف الأسرار في قراءة الأئمة الأخيار: وهو شرح لمنظومة ابن الجزري ت: (883ه-1478م) المسمى: "نهاية البررة فيما زاد على العشرة"، وهو في غاية الإشكال، يشتمل على قراءة ابن محيصن والأعمش والحسن البصري وهو زيادة على العشر، وأبياته 54 بيتاً4 .
4-لوامع الغرر شرح فرائد الدرر: شرح لمنظومة "فرائد الدرر-لأحمد الشرعبي اليماني ت: (837ه-1434م)": وهي نظم للقراءات الثلاث المتممة للعشر، وهي على وزن الشاطبي وقافيته، وأهداها للسلطان بايزيد الثاني5 .
5-الكوثر الجاري على رياض أحاديث البخاري6 .
6-الدرر اللوامع: وهو في شرح "جمع الجوامع-للسبكي ت:771ه-1370م" في علم أصول الفقه7 .
7-رسالة في الرد على "رسالة في الولاء-لمحمد بن فرامرز الشهير بملا خسرو ت: 885ه-1480م": وهي رد لما ذهب إليه الملا خسرو في مسألة الولاء التي قرّر فيها الإرث بالولاء، وأجاب عليه الملا خُسرو أيضًا8 .
8-المرشح على الموشّح: وهو حاشية على كتاب "الموشّح-للإمام محمد بن أبي بكر الخبيصي ت:731ه-1331م" وهو في الأصل شرح لكتاب "الكافية-لابن الحاجب ت:646ه-1249م"9 .
9-منظومة الشافية في العروض والقافية: ألفها للسلطان محمد بن السلطان مراد خان، وهي قصيدة في علم العروض في ستمئة بيت10 .

ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الملا أحمد بن إسماعيل الكُوراني وآثاره، اعتمدنا على: طاشكبرى زاده، الشقائق النعمانية ص51؛ السخاوي، الضوء اللامع ج1ص241؛ المقريزي، درر العقود الفرديدة ج1ص259؛ الشوكاني، البدر الطالع ج1ص39؛ السمعاني، الأنساب ج3ص473؛ الزركلي، الأعلام ص99؛ السيوطي،  نظم العقيان ص40؛ تقي الدين عبدالقادر، الطبقات السنية ج1ص280؛ إسماعيل الباباني، إيضاح المكنون ج2ص92؛ أبو المعالي،  ديوان الإسلام ج4ص80؛ الأدنوي، طبقات المفسرين ص353؛ يوسف بن تغري، النجوم الزاهرة ج15ص344؛ الصويركي، الموسوعة الكبرى لمشاهير الكُرد ج1ص80-81؛ حاجي خليفة، كشف الظنون ج1ص553-596-646-899، ج2ص1022-1190-1371-1486؛ الأسنوي، معجم المفسرين ج1ص30؛ معجم المؤلفين ج1ص166؛ محمد بن محمد، معجم حفاظ القرآن عبر التاريخ ج2ص37؛ إسماعيل الباباني، هدية العارفين ج1ص135؛ أبي الطيب، معجم الأصوليين ص49؛ المدرس؛ علماؤنا ص 76؛ محمد عصام، اتحاف القاري ص101؛ البحركي؛ حياة الأمجاد من العلماء الأكراد ج1ص59.
2مطبوع؛ بعنوان "غاية الأماني في تفسير الكلام الرباني-من النجم إلى الناس-"، ت: محمد مصطفي كوكصو، جامعة صاقريا كلية العلوم الاجتماعية، سكاريا/تركيا 1428ه– 2007م.
3مخطوط؛ وللكتاب نسخ خطية منها: نسخة في المكتبة (السعيدية)، حيدر آباد/الهند، رقم الحفظ: (54)؛ ومكتبة (محمد مراد)، إستانبول/تركيا رقم10؛ ومكتبة (نور عثمانية)، إستانبول/تركيا، رقم الحفظ: (63)؛ ومكتبة (ولي الدين جار الله)، إستانبول/تركيا، رقم الحفظ: (9)؛ ينظر: مؤسسة آل البيت، الفهرس الشامل-علوم القرآن–مخطوطات القراءات- ص137.
4قام بدراسته وتحقيقه (عبدالله بن حماد القرشي)؛ إشراف محمد بن عمر بازمول، وقدم كأطروحة دكتوراه في جامعة أم القرى سنة: (1428هـ-2007م).
5مطبوع؛ في المجلدين، ت: ناصر بن سعود بن حمود القثامي، ط:1، مكتبة الرشيد، رياض/المملكة العربية السعودية 1430 ه- 2009م.
6مطبوع، في 11مج: أحمد عزو عناية، ط:1، دار إحياء التراث العربي، بيروت/لبنان 1429هـ- 2008م.
7مطبوع؛ ت: إلياس قبلان التركي، ط:1، دار صادر، بيروت/لبنان 1427ه-2007م.
8مخطوطة؛ ويوجد للمخطوطة عدد من النسخ منها: نسخة في مكتبة (السليمانية)، رقم الحفظ: (2/1051)؛ ومكتبة مركز الملك فيصل للبحوث والدراسات الإسلامية، الرياض/السعودية، رقم الحفظ: (2359-1-فك)، أو نسخة أخرى برقم (2361-1-فك)؛ ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (23270)، و(23273)؛ أحمد الكوراني، الكوثر الجاري، ت: عائشة بنت آدم ص49.  
9مخطوط؛ يوجد للحاشية عدد من النسخ منها: نسخة في مكتبة (الأوقاف العامة) بالموصل، رقم: (261)، ينظر: فهرس مخطوطات مكتبة الأوقاف العامة في الموصل ج2ص189؛ ونسخة في دار الكتب العامة بتونس رقم: (1006).
10حاجي خليفة، كشف الظنون ج2ص1022؛ بعد بحث واطلاع طويل لم أعثر على نسخ لهذا الكتاب، ربما في عداد المفقود من كتب الكوراني، والله أعلم.

 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.