مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لیزاده
مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لیزاده
ناوی: حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لاعه‌بدولڕه‌حمانی جه‌لی كوڕی مه‌لا عه‌بدوڵڵای یه‌كه‌م كوڕی مه‌لا محه‌ممه‌دی ناسراو به"مه‌لازاده"ی جه‌لییه، نازناوی: شاره‌زووری، كوردی، شافیعی، نه‌قشبه‌ندی. له‌گوندی (جه‌لی) له‌دایكبووه، كه پێشتر مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی باوكی له‌گوندی شیواشانی قه‌زای ڕانیه دانیشتووه و دواتر گواستویه‌تییه‌وه بۆ جه‌لی كه ده‌كه‌وێته پشت كێوی (ئاواكرد) له‌باكوری قه‌زای كۆیه سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر. ناسراوه به(مه‌لا عه‌بدوڵڵای دووه‌م) و (مه‌لا عه‌بدوڵڵای شاره‌زووری) و (كاك جه‌لی). ناوبراو مامۆستا و زانا و ڕێزدار بووه، له‌زۆربه‌ی زانسته‌كاندا شاره‌زایی هه‌بووه، دیندارێكی دونیانه‌ویست بووه، ساڵی (1247كۆچی – 1830زاینی) به په‌تای تاعون له‌شاری كۆیه كۆچی دوایی كردووه و دوای خۆی (محه‌ممه‌دئه‌سعه‌د)ی كوڕی له‌جێی دانیشتووه.
سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لی لای باوكی بووه، لای ئه‌و خوێندوویه‌تی و دوای كۆچی دوایی باوكیشی له‌ساڵی (1217كۆچی – 1802زاینی) بووه‌ته جێگه‌داری و درێژه‌ی به وانه‌وتنه‌وه و خزمه‌تی ئاین داوه. پاش ده‌ركه‌وتنی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی له‌ساڵی (1232كۆچی – 1817زاینی) ته‌مه‌سسوكی پێكردووه و چووه‌ته ڕێزی په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه‌وه و پله‌كانی ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌ی بڕیوه تا گه‌یشتووه‌ته پله‌ی خه‌لیفه. ئیتر مه‌ولانا خالد كردوویه‌تی به‌خه‌لیفه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا و بووه‌ته ڕێنیشانده‌رێكی ئاینیی له‌و ناوچه‌یه‌دا. مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لی سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵیی به‌وانه‌وتنه‌وه و پێشنوێژی نوێژه‌كان و ئیش‌وكاری دیكه‌وه، به‌ڵام ڕۆژانه مه‌جلیسێكی ئامۆژگاری و ڕێنمایی خه‌ڵكی داناوه و ئامۆژگاری كردوون و داوای لێكردوون پابه‌ند بن به‌شوێنكه‌وتنی شه‌ریعه‌تی پاكی ئیسلام و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان درودی خوای لێبێت. مه‌لا عه‌بدوڵڵا كچێكی له‌بنه‌ماڵه‌ی مه‌ولانا خالد ماره‌كردووه كه برازای مه‌ولانا بووه، به‌و خزمایه‌تییه‌ش هێنده‌ی دیكه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردووكیان پته‌وبووه. مه‌لا عه‌بدوڵڵا تاوه‌فاتكردنی به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر خزمه‌تی زانست و زانیاری و ئاینداریی خۆی1 .
آثاره العلمية.
أشارت المصادر والمراجع إلى بعض مؤلفات الشيخ عبدالله الجلي، وهي:
1-حاشية على: فتح الباري شرح البخاري.
2-مؤلف على: الإتقان في علوم القرآ‌ن-للإمام جلال الدين السيوطي، المتوفى سنة: (911ه-1505م)، وسماه: "غراز إتقان"، وهو في علوم القرآ‌ن.
3-رسالة في: بيان إبطال ثواب صدقة من عليه دين مستغرق جميع ماله.
4-حاشية على:إنسان العيون-السيرة الحلبية-.
5-حاشية على:جامع الأصول-لابن الأثير.
6-منظومة: وسيلة الوصول إلى ساحة عناية الرسول-صلى الله عليه وسلم-، في السيرة.
ولكن بعد البحث والتحري في كتب التراجم وفهارس مكتبات المخطوطات، لم يعثر الباحث على أية معلومات على أي من هذه التصانيف المذكورة للمترجَم.
مه‌لا عه‌بدوڵڵا چه‌ندین كتێب و نووسراوی هه‌بووه، له‌وانه حاشییه‌ك له‌سه‌ر (فتح الباري شرح صحيح البخاري) كه به‌وه خزمه‌تی زانستی فه‌رمووده‌ی كردووه و جێده‌ستی له‌و بواره‌دا دیاربووه و جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس باسی كردووه و ناوی كتێبه‌كه‌ی له(بنه‌ماڵه‌ی زانیاران و علماۆنا) هێناوه. به‌ڵام توێژه‌ر پاش گه‌ڕان و پشكنین بۆ ئه‌و كتێبه هیچ زانیارییه‌كی زیاتری له‌وباره‌وه ده‌ستنه‌كه‌وت.
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الملا عبدالله جلي وآثاره، اعتمدنا على: الباباني، هدية العارفين ج1ص489؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج6ص68؛ المدرس، علماؤنا ص360-361، المدرس، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران-العوائل العلمية ص430؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلما‌ء الأكراد ج2ص118؛ مردوخ روحاني، مێژووی ناودارانی كورد-تاريخ مشاهير الكرد ج1ص326.
|