دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەسفەعى بەكرى (رضي الله عنه):

هەریەك لە ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر باسیان كردووە، فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هات بۆ لامان و كەسێك پرسیارى كرد كام ئایەتەى قورئان گەورەترە؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (الله لا إله إلا هو الحي القيوم).[1]

ئەم فەرموودەیە بەو واتایە بۆ ئوبەى كوڕی كەعب هاتووە، ئوبەى دەگێڕێتەوە جارێكیان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پرسیارى كرد لە ئوبەى و پێی فەرموو (يا ابا المنذر أتدري أي آية من كتاب الله معك أعظم) واتە (ئەى ئەبومونزیر ئایا ئەزانى چ ئایەتێكى كتێبی خوا هەیەو لەبەرت بێت گەورەترین ئایەتە) ئوبەى دەڵێت منیش وتم (الله لا إلە إلا هو الحى القیوم)، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) داى بەسەر سنگمدا و فەرمووى (و الله لیهنئك العلم ابا المنذر) یاخوا زانستت لێ پیرۆز بێت ئەى ئەبوو مونذیر.[2]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص115، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص57.

[2] - صحيح مسلم، الرقم 1396، سنن أبوداود، الرقم 1283، أسد الغابة، ج1ص66.

 2737
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.