دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەسلەمى حەبەشی(رضي الله عنه)

ئەمە ئەو هاوەڵەیە كە بێ ئەوەى نوێژێ بكات دنیاى جێهێشت،

ئەبوو نوعەیم دەڵێت ناوى یەسارە،[1] ئیبن ئەثير دەڵێت ناوى ئەسلەمە، بەڵام بە ئەسوەد ناسراوە، كۆیلەیەكى حەبەشی رەش بوو كە كۆیلەى كەسێكى جوولەكە بوو، ئەو جوولەكەش لە خەیبەر دەژیا.[2]

ئەسوەدى حەبەشی كارى شوانەیی دەكرد بۆ خاوەنە جوولەكەكەى، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە گەمارۆى خەیبەرى دا، ئەسوەد پاش گەڕانەوەى لە لەوەڕاندنى ئاژەڵەكان چوو بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێی وت دەكرێ باسی ئیسلامم بۆ بكەیت و پێم بڵێیت ئیسلام چیە؟ پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) تێیگەیاند كە ئیسلام چیە، ئەویش موسڵمان بوو، ئینجا وتى ئەى پێغەمبەرى خوا ئەم مەڕو ئاژەلآنە هى ئەو كابرایەن من چییان لێ بكەم، فەرمووى (اضرب في وجوهها فإنها سترجع إلى ربها) (بەڕێیان بكە خۆیان دەچنەوە بۆ لاى خاوەنەكانیان)، ئەویش مشتێ خۆڵی هەڵگرت و وەشاندى بەرووی ئاژەڵەكاندا و وتى بڕۆنەوە بۆ لاى خاوەنەكانتان سوێند بەخوا خۆم ناتانبەمەوە، هەموویان چوون تا گەیشتنەوە ناو قەلآكە، ئینجا ئەسلەم لێنەوى تا لەگەڵ موسڵمانان بەشدارى جیهادى خەیبەر بكات، بەردێكى بەركەوت و شەهید بوو، هاوەڵان تەرمەكەیان هێنا بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و لە پشت پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) بە داپۆشراوى دایاننا، هەندێ  لە هاوەڵانیش لە دەورى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لایەكى كردەوە تا سەیری بكات، خێرا رووى وەرگێڕا، هاوەڵان وتیان ئەى پێغەمبەرى خوا رووت لێ وەرگێڕا؟![3] پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تێیگەیاندن كە روووەرگێڕانەكە لە رقەوە نیە و پێی فەرموون (إن معه الآن زوجته من الحور العين) ئێستا ژنە حۆریەكەى بەهەشتی لەگەڵیدایە.[4]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص63.

[2] - أسدالغابة، ج1، ص118.

[3] - أسدالغابة، ج1، ص118.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص63.

 3186
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.