دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەسمائی كوڕی حارثه(رضي الله عنه)

ناوى ئەسمائی كوڕی حارثهى كوڕی سەعیدى كوڕی عەبدوڵایە، براكەى ناوى هیندە،[1] كونیەكەى ئەبوو موحەممەدە.[2]

ئەم هاوەڵە لەگەڵ هیندى برایدا لە ئەهلى صوففە بوون.[3]

ئەبووهورەیرە دەڵێت من ئەسماء  و هندى كوڕانى حارثهم وادیوە خزمەتكارى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بون، لە بەردەرگاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)  بوون و خزمەتیان دەكرد.[4]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە رۆژی عاشوورادا ئەسمائی نارد بۆ لاى هۆزەكەی و پێی فەرموو (مر قومك بصیام عاشوراء) (بڕۆ بۆ لاى هۆزەكەت و پێیان بڵێ با رۆژووى عاشوورا بگرن)، وتى ئەى ئەگەر چووم و بینیم نانیان خواردبوو، فەرمووى (فلیتموا) با لەو كاتەوە بیگرن.[5]

پرسیاركردنى ئەسماء سەبارەت بە وردەكاریەكان ئاماژەیە بە تامەزرۆیی ئەو هاوەڵە بۆ گەیاندنى نیازى تەواوى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، چونكە ئەو دەیزانى بەشێكی رۆژەكە چووبوو  و ئەگەر هەیە ئەوان نانیان خواردبێت، مەرجێكی رۆژوویش ئەوەیە لە بانگى بەیانیەوە هیچ نەخۆیت، بۆیە ئەو پرسیارەى كرد تا وردەكارى فەرمانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ هۆزەكەى وەربگرێت.

سەبارەت بە مردنى دوو را هەیە، رایەك دەڵێت ئەسماء لە سەردەمى موعاویە لە بەصرە كۆچی دوایی كردووە، لە سەردەمى ئیمارەتى زیاد و لە ساڵی پەنجا و سێی كۆچیدا بووە، رای دووەم پێى وایە لە ساڵی شەست و شەشدا كۆچی دوایی كردووەو ئەوكات تەمەنى هەشتا ساڵ بووە.[6]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص64.

[2] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص86.

[3] - أسدالغابة، ج1، ص122.

[4] - أسدالغابة، ج1، ص122، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص64.

[5] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15657، صحيح ابن حبان، الرقم 3678، المستدرك على الصحيحين، الرقم 6274، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 867، معرفة الصحابة، الرقم 1013، قال شعيب الأرناؤوط صحيح لغيره.

[6] - أسدالغابة، ج1، ص122.

 2676
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.