بۆچی پەلە بکرێ لەبەڕێکردنی تەرمی مردوو؟
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِىِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: أَسْرِعُوا بِالْجَنَازَةِ فَإِنْ تَكُ صَالِحَةً فَخَيْرٌ تُقَدِّمُونَهَا، وَإِنْ تَكُنْ غَيْرَ ذَلِكَ فَشَرٌّ تَضَعُونَهُ عَنْ رِقَابِكُمْ.
متفق عليه.
ئەبووهوڕەیرە دەڵێت پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: دەستوبرد بن لە بەڕێکردنی تەرمی مردوودا و زوو بیبەن بۆ گۆڕستان، ئەگەر خۆی مرۆڤێکی باش بێ، ئەوە ئێوە ئەیبەن بەسەر خێر و خۆشیدا، خۆ ئەگەر خۆی مرۆڤێکی باش نەبێ، ئەوا شەڕ و خراپەیەکە و لە کۆڵی خۆتانى دەکەنەوە.
|