دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هەموو منالێك موسوڵمانە

عن أَبَي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: مَا مِنْ مَوْلُودٍ إِلَّا يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ، فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أَوْ يُنَصِّرَانِهِ، أَوْ يُمَجِّسَانِهِ كَمَا تُنْتَجُ الْبَهِيمَةُ بَهِيمَةً جَمْعَاءَ، هَلْ تُحِسُّونَ فِيهَا مِنْ جَدْعَاءَ.
متفق عليه.
ئەبووهوڕەیرە دەڵێت پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: هەموو منداڵێ کاتێ لەدایك دەبێ، بە سروشت ئامادەیە بۆ قەبووڵی ئایینی پاك ئەگەر وازى لێ بهێنرێت، بەڵام لەوەودوا باوك و دایکی دەیگۆڕن و لە رێ دەریدەکەن، جا هەیە دەیکەن بە جوولەکەو هەیە دەیکەن بە گاور و هەیە دەیکەن بە ئاگرپەرست، هەیە دەیکەن بە جۆری تر، وەك چۆن بەچکەی ئاژەڵ و ماڵات لە سەرەتاوە بێ کەموکوڕی لەدایك دەبن، ئەوەتانێ نابینن کە بەچکەیەك لە کاتى لەدایکبووندا لووتی بڕابێ یان گوێی قرتابێ یان ناتەواویەکی هەبێ.

 962
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.