دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەغەرى (رضي الله عنه)

ئەغەرى (رضي الله عنه):

زانیارى ورد لەسەر ئەم هاوەڵە نیە تەنها هێندە نەبێت كە فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە، ئەم هاوەڵە غیفاریە، هەرچەندە هەندێ بە ئەغەری موزەنى دێنن و پێیان وایە ئەم ئەغەرەو ئەوەش هەر یەكن، بەڵام ئەمە هاوەڵێكى ترە، فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نوێژی بەیانى كرد بۆ هاوەڵانى و تیایدا سوورەتى (الروم)ى خوێند.[1]

ئەغەرى موزەنى (رضي الله عنه):

ناوى ئەغەرى كوڕی یەسارى موزەنیە، هەروەها هاتووە جوهەنیە، لە نێو هاوەڵانى نیشتەجێی كووفەدا ناوى هاتووە،[2] فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، لەوانە دەگێڕێتەوە كەسێك هات وتى ئەی پێغەمبەرى خوا من بەیانیم كردەوە كەچی ویتری شەوم نەكردووە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرموى (إنما الوتر بالليل أعادها ثلاثا أو أربعا، قم فأوتر)، (ویتر تەنها بە شەوە، سێ یان چوار جار دووبارەى كردەوە، پاشان فەرمووى هەستە و ویتر بكە).[3]

هەروەها فەرموودەیەكى تری گێڕاوەتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (يا أيها الناس توبوا إلى الله فإنى أتوب في اليوم مائة مرة).[4](ئەى خەڵكینە تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لاى خوا چونكە من لە یەك رۆژدا سەدجار تەوبە دەكەم).

راجیایی هەیە سەبارەت بە ئەغەرەكان، هەیانە بە سێ كەسایەتى جیا دەیانهێنێت، ئەغەرى موزەنى و ئەغەرى جوهەنى و ئەغەرێكى تر، ئەمەش راى ئیبن مندەیە، هەیە هەر سێیان بە یەك دەزانێت كە ئەمەش راى ئەبوونوعەیمە، هەیە بە دوانیان دەزانێت، ئەغەری پێشوو، هەروەها ئەغەرى موزەنى و جوهەنى بەیەك دەزانێت، ئیبن ئەثير پێی وایە راكەى ئەبوونوعەیم نەگونجاوە، بەڵام راى ئەوەى دوان بن یان سیان بن هەردووكیان ئەگەریان هەیە.[5]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 97.

[2] - أسد الغابة،ج1، ص160.

[3] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 4197، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 887، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 977، حسنه الألباني في السلسلة الصحيحة، الرقم 1712.

[4] - صحيح مسلم، الرقم 4977، سنن أبي داود، الرقم 1307، سنن الدارمي، الرقم2676، صحيح ابن حبان، الرقم 932، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 9903، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 12464، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 17514، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 884.

[5] - أسد الغابة،ج1، ص161.

 2376
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.