دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەقرەمى كوڕی زەید(رضي الله عنه)

ئەقرەمى كوڕی زەید ئەبووعەبدوڵاى خوزاعى، كوڕێكى هەبوو بە ناوى عەبدوڵا كە فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[1]

عەبدوڵاى كوڕی دەڵێت جارێك لەگەڵ باوكم لاى ئاژەڵەكان بووین، كاروانێ هاتن ولە نزیكمانەوە دابەزین، باوكم وتى تۆ لێرە بە با بڕۆم پرسیارێكیان لێ بكەم، منیش چووم بە دوایدا كە چووین دەبینم پێغەمبەرى خوایە.[2]

هەروەها فەرموودەیەكى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە كە ئەقرەع دەڵێت لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نوێژم كرد لەكاتى سوجدەبردندا بن باڵیم دەبینی،[3] لە گێڕانەوەى تردا هاتووە كە عەبدوڵاى كوڕیشی بەشدارى نوێژەكە بووە.[4]

ئەو گێڕانەوەى دووەم جیایە لە گێڕانەوەى یەكەم، چونكە ئەوەى كە عەبدوڵاى كوڕیشی تیایدا بەشدار بووە ئەوە بووە كە چووە بە دواى باوكیداو لەوێ پێغەمبەرى خواى بینیوە.

مەبەست بەوەى بن باڵی پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) بینیوە ئەوەیە كە لە كاتى سوجدەبردندا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هێندە بە كراوەیی دەستى داناوە تا بە تەواوەتى بن باڵی بینراوە، هەروەك لە گێڕانەوەى تردا هاتووە كە لەكاتى سوجدە بردندا هێندە بەرز و كراوە رادەوەستا بەرخێ دەیتوانى بە بن دەستیدا بڕوات، پێچەوانەى كەسانێ كە هێندە نزم سوجدە دەبەن كە وەك لە فەرموودەكەدا هاتووە وەك دانیشتنى سەگ دەكەن كاتێ باڵیان دەلكێنن بە سكیانەوە، ئەوەش لە فەرموودەدا دوورەپەرێزى لێكراوە، بەگشتى تەمبەڵی و ساردى موسڵمان لە جوانى نوێژەكەیدا نەبونى خشووعە لە نوێژدا، بە دەگمەن دەبینیت لە نەزانیەوە بێت، هەرچەندە لە نەزانیەوە بێت یان لە كەمتەرخەمیەوە بێت هەردووكیان قبووڵ نەكراون.



[1] - أسد الغابة، ج1، ص168.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص 168.

[3] - السنن الصغرى للنسائي، الرقم 1101، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 684، أسد الغابة، ج1، ص169، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن النسائي.، الرقم 1108.

[4] - سنن ابن ماجة، الرقم 877، سنن الترمذي، الرقم 259، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن الترمذي، الرقم 274.

 2308
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.