دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  زانایانێك كە تایبەت بە هاوەڵان نووسینیان هەیە 2- ئیبن مەندە

ئیبن مەندە


ناوی موحەممەدی كوڕی ئیسحاقی كوڕی موحەممەدی كوڕی یەحیای كوڕی مەندەی ئەصفەهانیە، كونیەكەی ئەبوو عەبدوڵایە، (1) ئەم زانایەی ئەهلی سوننە فارس بووە، لەساڵی 310 یان 311 كۆچی لە ئەصفەهان لەدایك بووە،  (2) لە ساڵی 395 كۆچی لە مانگی ژیلقەعدەو لە شەوی هەینیدا كۆچی دوایی كردووە، (3) ئیبن كەپیر دەڵێت لە ساڵی 396 لە مانگی صەفەر لە ئەصفەهان مردووە. (4)
هاوسەرەكەی ناوی ئەسمائی كچی ئەبی سەعد بووە. (5)
بنەماڵەكەی ناسراو بون بە ئایینداری و زانستخوازی، (6) باوكی و باپیریشی زانای دیاری فەرموودە بون، (7) هەروەها برای باپیریشی كە ئیمام عەبدورەحمانی كوڕی یەحیای ئەصفەهانیە زانایەكی زۆر گەورە بووە، (8) هەروەها منداڵەكانیشی ئەبولقاسم عەبدورەحمان،(9) ئەبووعەمر عەبدولوەهاب،(10)  ئەبولحەسەن عوبەیدوڵا، (11) عەبدورەحیم،(12)  نەوەكانیشی بە هەمان شێوە زاناو كەسانی زۆر هەڵكەوتەی بواری زانست بون‌و لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعە بون. (13)
هێندە بەسە كە ژەهەبی لە بارەیانەوە دەڵێت:(هیچ بنەماڵەیەكی فەرموودە گێڕەوەكانم نەدیوە وەك  بنەماڵەی بەنی مەندە وابن، هەر لە خیلافەتی موعتەصەمەوە تا ساڵی 630 ریوایەتی فەرموودەیان تێدا ماوەتەوە). (14)
ئیبن مەندە هەر لە منداڵیەوە لەگەڵ شیرپێدانیدا زانستیشی پێدرا و باوكی گرنگی زۆری پێدا، لە ساڵی 318 كۆچی بۆ یەكەمجار فەرموودەی وەرگرت و گێڕانەوەی لێوە بیست، (15) تەمەنیشی ئەوكات هەشت ساڵان بوو، باوكی لەگەڵ خۆی دەیبرد بۆ كۆڕی زانایان و گرنگی پێدەدا تا لەسەر بنەمایەكی تەواوی زانستخوازی پەروەردەی بكات.
دواتر ئیبن مەندە پاش وەرگرتنی زانست لەلای زانایانی شاری خۆی، روویكردە دەرەوەی شاری خۆی بۆ گەڕان بە دوای زانستدا، بۆ ئەوەش چەندین شوێنی كرد، ئیتر هێندە گەڕاوە تا ئەوەی 1700 مامۆستای هەبووە، ماوەی سی و ئەوەندە ساڵ وڵاتەو وڵاتی كردووە بۆ زانست، (16) ماوەیەكی زۆریش لە ناوچەی ئەودیو رووبار مایەوە، ئیبن كەپیر دەڵێت لەوانەیە لەوێ ماوەیەك كاری بازرگانیشی كردبێت و دواتر گەڕابێتەوە بۆ وڵاتی خۆی. (17)
ئیبن مەندە خۆی دەڵێت دوو جار رۆژهەڵات و رۆژئاوام كردووە. (18)
گرنگترین ئەو شوێنانەی بۆی چووە (ئەسكەندەریە، تەرابلوس، بوخارا، بەغداد، بیت المقدس، بەیرووت، بیكەند، تنیس، حیمص، دیمەشق، صەیدا، گووس، غەززە، قولزوم، قیساریە، كووفە، مەرو، میصر، مەككە، نەیسابوور، هەمەدان). (19)
ئەبولقاسمی كوڕی دەڵێت: باوكم چوار هەزار بەشی نووسیوە، هەزار بەشی لە مەككە لە ئەبووسەعید ئیبنولئەعرابیەوە، هەزار  بەشی لە خەیپهمەی كوڕی سولەیمان لە تەرابلوس، هەزار بەشی لە نەیسابوور لە ئەصەممەوە نووسیوە، هەزار بەشی لە بوخارا لە هەیپهمی كوڕی كولەیبەوە نووسیوە. (20)
زانای فەرموودەناس بووەو لەپێناو زانستدا چەندین وڵاتی كردووە.
وتەی زانایان لەسەری:
ئەبوو ئیسحاق ئیبراهیمی كوڕی موحەممەدی ئەصفەهانی مامۆستای لە بارەیەوە دەڵێت: (كەسی وەك ئەبووعەبدوڵای كوڕی مەندەم نەدیوە). (21)
ئەبوو ئیسماعیلی ئەنصاری هەرەوی دەڵێت: (ئەبووعەبدوڵا ئیبن مەندە لە گەورە كەسانی سەردەمی خۆی بووە).  (22)
ئیبن مەندە دەڵێت یەك فەرموودەم لە كەسی بیدعەچی وەرنەگرتووە. (23)
ئیبن مەندە لەسەر رێبازی سەلەف بوو، لەسەر مەزهەب و رێبازی ئەهلی سەلەفیش چەندین كتێبی نووسیوە، هەروەك لەسەر دەستەكانی جیا لە ئەهلی سوننەو جەماعە نووسینی زۆری نووسیوەو وەڵامی داونەتەوە، لەوانە وەك موعتەزیلە و مورجیئەو جوهەمیە و شیعەو قەدەریە. (24)
ئیبن مەندە لەسەر مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد بووە، واتە حەنبەلی بووە، ئیبن ئەبی یەعلاش لە (گبقات الحنابلە) دا باسی كردووە. (25)
ناوی چەند مامۆستایەكی:
ئیبراهیمی كوڕی ئیسحاقی كوڕی میهران.
ئیبراهیمی كوڕی موحەممەدی كوڕی صالحی قەنگهری دیمەشقی.
ئیبراهیمی كوڕی یەحیای نەیسابووری.
ئەحمەدی كوڕی ئیبراهیمی كوڕی موحەممەدی كوڕی جامعی میصری.
ئەحمەدی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئەییووبی نەیسابووری.
ئەحمەدی كوڕی ئیسحاقی كوڕی موحەممەد.
ئەحمەدی كوڕی ئیسماعیلی عەسكەری میصری.
ئەحمەدی كوڕی حەسەنی كوڕی عوتبەی رازی.
دەیان زانای تر كە ناوهێنانیان زۆری دەوێت و خوێنەر دەتوانێت لە روانینی بۆ خودی كتێبەكەی ئیبن مەندە ناوی ئەو مامۆستایانەی بخوێنێتەوە كە دەقی لێوە بیستون. (26)
خوێندكارەكانی:
ئیبن مەندە خوێندكاری زۆری هەبووە كە زۆرێكیان ناویان نەهاتووە، بەڵام لێرەدا بە نموونە ناوی چەند خوێندكارێكی دەهێنین:
ئەبووبەكر ئەحمەدی كوڕی فەچلی كوڕی موحەممەدی باگیرقانی ئەصفەهانی كە زانایەكی دیاری فەرموودەناس بووە.
ئەبوو مەنصوور شوجاعی كوڕی عەلی كوڕی شوجاعی ئەصفەهانی كە زانایەكی فەرموودەناس بووە.
ئەبولفەچل عەبدورەحمانی كوڕی ئەحمەدی كوڕی حەسەنی كوڕی بونداری رازی كە ئیمامێكی گەورە بووە.
ئەبووعەمر عەبدولوەهابی كوڕی موحەممەدی كوڕی ئیسحاق كە كوڕی خۆی بووەو یەكێك بووە لە زانا گەورەكانی فەرموودە.
ئوممولفەتح عائیشەی كچی حەسەنی كوڕی ئیبراهیمی وەركانی كە ژنە زانایەكی فەرموودەناس بووە. (27)

نووسینەكانی:
سەبارەت بە نووسینەكانیشی زۆر بون، بەڵام ئەوانەی ناویان هاتووە هەوڵ دەدەین لێرەدا ناوەكانیان بخەینەڕوو:
أسامى مشايخ الإمام البخاري.
الإيمان
معرفة الصحابة
الرد على الجهمية
التوحيد ومعرفة أسماء الله عزوجل وصفاته على الإتفاق و التفرد.
شروط الأئمة.
فتح الباب في الكنى والألقاب
مسند إبراهيم بن أدهم (28)

كتێبی (معرفة الصحابة):
سەبارەت بە ناوی ئەم كتێبە ئەو تاكە كەس نیە ئەم ناونیشانەی هەڵبژاردبێت بەڵكو چەندین زانای تر هەمان ناونیشانیان هەڵبژاردووە.
لە نووسینەكەیدا ناوی هەموو ئەوانەی هێناوە كە هاوەڵ بوونیان چەسپاو و بێگومانە، ناوی ئەوانەشی هێناوە كە لە سەردەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ژیاون بەڵام گومان هەیە لەسەر ئەوەی ئایا هاوەڵن یان نا، باسی ئەوانەشی كردووە كە دڵنیابووە هاوەڵ نین بەڵام لە كتێبەكانی پێش خۆیدا باسكراون، ئەوەشی روون كردوەتەوە، ئەوانەشی كە ئەهلی كیتاب بون و پێش پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) مردون و پێغەمبەری خوایان دیوە ئەوانەشی هێناوە.
ژمارەی ئەو كەسانەی لەو كتێبەدا ناوی هێناون بریتین لە نزیكەی(672) كەسایەتی، ئەمە بەوانەوە كە سەلماوە هاوەڵن و ئەوانەشی كە گومان هەیە لە هاوەڵ بوونیان.
كاتێ‌ باسی كەسایەتیەكی كردووە لەو فەرموودانەشی هێناوە كە ئەو كەسە گێڕاویەتیەوە با هەموویشی نەهێنابێ، لە هێنان‌و نەهێنانی ئەو گێڕانەوانەشدا گرنگیشی نەداوە بە سەنەدی فەرمووەدەكە.
............................


پەراوێزەكان:
  - ابن كثير: البداية والنهاية، ج11، ص336.
٢- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص29.
٣- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج3، ص146.
٤- ابن كثير: البداية والنهاية، ج11، ص336.
٥- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص39.
٦- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج3، ص146.
٧ - ابن خلكان: وفيات الأعيان و أنباء أبناء الزمان، ج4، ص289.
٨- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص29.
٩- ابن كثير: البداية والنهاية، ج12، ص118، الصفدي: الوافي بالوفيات، ج18، ص138.
١٠- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج14، ص189.
١١- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج18، ص355.
١٢- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص37.
١٣- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج18، ص351، ج19، ص395.
١٤ - الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص39.
١٥ - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج3، ص146.
١٦- ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج3، ص146، الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص30.
١٧- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص36.
١٨ - ابن أبي يعلى: طبقات الحنابلة، مكتبة ملك فهد الوطنية، مكة المكرمة، 1999، ج3، ص300.
١٩- بڕوانە پێشەكی كتێبی (معرفە الصحابە لابن منده)  كە دكتۆر عامر حسن صبری نووسیویەتی ، ص 23-29.
٢٠- ابن العماد الحنبلي:شذرات الذهب، ج3، ص146.
٢١- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص34.
٢٢- الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج17، ص34.
٢٣- ابن أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج3، ص300.
٢٤- بڕوانە پێشەكی كتێبی (معرفە الصحابە لابن منده)  كە دكتۆر عامر حسن صبری نووسیویەتی ، ص 19.
٢٥- ابن أبي يعلى: طبقات الحنابلة، ج3، ص299.
٢٦- معرفة الصحابة لابن منده.
٢٧- بڕوانە پێشەكی كتێبی (معرفە الصحابە لابن منده)  كە دكتۆر عامر حسن صبری نووسیویەتی ، ص20-21.
٢٨- بڕوانە پێشەكی كتێبی (معرفە الصحابە لابن منده)  كە دكتۆر عامر حسن صبری نووسیویەتی ، ص 21-22.


 10246
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.