ئەوفا (رضي الله عنه)
ئەوفاى كوڕی عورفوطه(رضي الله عنه)
هەریەك لە ئەوفا و عورفوطهى باوكیشی هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون، باوكى لە جەنگى طائیفدا شەهید بوو.[1]
ئەوفاى كوڕی مەولە (رضي الله عنه)
ئەوفاى كوڕی مەولەى تەمیمی، چوەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)،[2] لەو هاوەڵانە ئەژمار دەكرێت كە لە بەصرە نیشتەجێ بوون.[3]
فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە كە چوەتە خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەڵام ئیبن عەبدولبەر دەڵێت سەنەدەكەى بەهێز نیە.[4]
[1] - أسد الغابة، ج1، ص227.
[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص162.
[3] - أسد الغابة، ج1، ص227.
[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص162.
|