ناوى جابیرى كوڕى عەتیكی كوڕی قەیسی كوڕی حارثه، یان ناوى بە جەبریش هاتووە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، كونیەكەى ئەبووعەبدوڵایە.[1]
هەندێ پێیان وایە جەبر و جابیرى كوڕی عەتیك هەر یەك كەسایەتی بن، بەڵام رای تریش هەیە كە بە براى یەكتریان دەزانێت وەك چۆن ئیبن سەعد ئاماژەی بەوە كردووەو ئیبن حەجەریش ئەو مەسەلەى باس كردووە،[2] بەڵام بەو پێیەى لە باسی هەریەك لە جەبر و جابیردا هاتووە لە فەتحى مەككەدا ئالآى هۆزەكەى خۆی پێ بووەو زۆرێكیش ئاماژە بەوە دەدەن یەك كەسایەتى بن، پێدەچێت راى راستتر ئەوەبێت كە جەبر و جابیر هەر یەك كەسایەتى بن.
دایكی ناوى جەمیلەى كچی زەیدی كوڕی صەیفییە،[3]ژنێكی هەبوو ناوى هەضهبەی كچی عەمرى كوڕی مالیك بوو كە لەو ژنەى ئەم مندالآنەى هەبوو (عەتیك، عەبدوڵا، ئومموثابت).[4]جەبرى كوڕی عەتیك دوو كوڕی تریشی هەبوو بە ناوەكانى (موحەممەد و عەبدولمەلیك).[5]
هەروەها جەبر برایەكى هەبوو بە ناوى بەشیر، بەشیری كوڕی عەتیك لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد، دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى یەمامەشدا بەشدارى كرد و هەر لەو جەنگەشدا كوژرا.[6]
كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەری و پشتیوانەكانەوە، برایەتى خستە نێوان خەببابی كوڕی ئەرەت و جەبرى كوڕی عەتیكەوە.[7]
جابیر كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەبدوڵا كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە،[8] كوڕێكی تریشی هەبوو بە ناوى ئەبووسوفیان كە ئەمیشیان فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[9]
هەروەها جابیر برایەكى هەبوو بە ناوى حارثى كوڕى عەتیك.[10]
جابیر لە بەدر و غەزاكانى تریشدا بەشدارى كرد،[11] لە فەتحى مەككەدا ئالآى بەنوموعاویە بەدەست جابیرى كوڕی عەتیكەوە بوو.[12]
جابیرى كوڕی عەتیك هەر لە مەدینە ژیاوەو لەوێش مایەوە تا كاتى مردنى.[13]
موحەممەدى كوڕی عومەر دەڵێت جەبرى كوڕی عەتیك لە ساڵی شەست و یەكی كۆچیدا وەفاتى كرد لەو كاتەى یەزیدی كوڕی موعاویە دەسەلآتدار بوو، تەمەنیشی لە كاتى مردنیدا حەفتاو یەك ساڵ بوو.[14]
[1] - أسد الغابة، ج1، ص 379.
[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 452.
[3] - أسد الغابة، ج1، ص 390.
[4] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 469.
[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج5، ص 261.
[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص313.
[7] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 166.
[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 437.
[9] - أسد الغابة، ج1، ص 379.
[10] - أسد الغابة، ج1، ص 379.
[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 437.
[12] - أسد الغابة، ج1، ص 379.
[13] - أسد الغابة، ج1، ص 390.
[14] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص469.