حازم (رضي الله عنه)
حازم (رضي الله عنه)
ناوى حازمە، بەڵام ناوى باوكى و رەچەڵەكى نەزانراوە، فەرموودەیەكى لێوە گێردراوەتەوە.[1]
حازمى كوڕی حەرام (رضي الله عنه)
ناوى حازمى كوڕی حەرامى جذامیە، دانیشتوویەكى گوندنشینی ناو شام بووە، كوڕێكی هەبوو بە ناوى شەبیب كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[2]
حازم دەڵێت لە ئەردەن راوێكم كردبوو، بە دیارى بردم بۆ پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئەویش لێی وەرگرتم و مێزەرێكی عەدەنى كردە خەلآتم، هەروەها فەرمووى ناوت چیە؟ وتم ناوم حازمە، فەرمووى (بل أنت مطعم)،[3] (بەڵكو تۆ ناوت موطعيمه).
حازمى كوڕی حەرمەلە (رضي الله عنه)
ناوى حازمى كوڕی حەرمەلەى كوڕی مەسعوودی غیفاریە،[4] فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوەو دەڵێت دام بە لاى پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم)، پێی فەرمووم:(يا حازم أكثر من قول لا حول ولا قوة إلا بالله، فإنها من كنوز الجنة)،[5] (ئەى حازم زۆر بڵێ لا حول و لا قوە إلا بالله، چونكە ئەوە لە كەنزەكانى بەهەشتە).
[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 4.
[2] - أسد الغابة، ج1، ص 527.
[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 3.
[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 3.
[5] - سنن ابن ماجة، الرقم 3823 و اللفظ له، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3480، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 3826.
|