شێخ محه‌ممه‌د عوسمان ئه‌فه‌ندی
شێخ محه‌ممه‌د عوسمان ئه‌فه‌ندی
ناوی: شێخ محه‌ممه‌دی كوڕی مه‌لا عوسمان ئه‌فه‌ندیی كوڕی ئه‌بوبه‌كر ئه‌فه‌ندیی كوچكمهلایه، له‌قه‌ڵای هه‌ولێر ساڵی (1290كۆچی – 1873زاینی) له‌دایكبووه. موفتی و مامۆستا و شاعیر بووه، ساڵی (1364كۆچی – 1945زاینی) كۆچی دوایی كردووه، باوكی قازی ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندیی موفتی بووه.
شێخ محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی هه‌ر له‌قه‌ڵای هه‌ولێر و له‌ناو خانه‌واده‌یه‌كی زانستدۆستدا پێگه‌یشتووه، لای كۆمه‌ڵێك زانا خوێندوویه‌تی، زیاتر لای شێخ عه‌لی ئه‌فه‌ندیی مامی وانه‌ی خوێندووه و لای ئه‌و به‌شێك له‌زانستی فه‌رمووده‌ی ته‌واوكردووه و مۆڵه‌تی (الاحاديث الـمسلسلات)ی لێوه‌رگرتووه، پاشان چووه‌ته خزمه‌تی مامێكی دیكه‌ی به‌ناوی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی و زانسته‌كانی دیكه‌ی لای ئه‌و ته‌واوكردووه و مۆڵه‌تنامه‌ی زانستی (الاجازه العلمیه)ی لای ئه‌و وه‌رگرتووه. له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانستیی له‌شاری موسڵ به‌شداریی كردووه و به‌پله‌ی باڵا تاقیكردنه‌وه‌ی بڕیوه، به‌وه‌ش وه‌ك مامۆستا له‌هه‌ولێر دامه‌زراوه، دواتر كراوه‌ته موفتی شاری هه‌ولێر و تا كۆچی دوایی خزمه‌تی میـلـلـهتهكهی خۆی كردووه1 .
آثاره العلمية.
له مؤلفات؛ ولكن بعد بحث وتحرٍ من قبل الباحث في المصادر والمراجع حول حياة الشيخ وآثاره، والبحث في فهارس المخطوطات في مكتبات العالم، لم يحصل الباحث على أي شي‌ء حول التأليفات الآتية للمترجم؛ وهي:
1-تفسير قسم من القرآ‌ن الكريم بصورة مختصرة.
2-شرح بعض أحاديث صحيح البخاري2 .
3-رسالة في الطريقة النقشبندية.
4-شرح قصيدة البردة للبصيري، ونظم قصيدة على نفس وزن قصيدة البردة وقافيتها.
5-تخميس بعض قصائد "فضولي" الشاعر التركي.
شێخ محه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی چه‌ند دانراوێكی هه‌ن له‌بواره‌كانی ته‌فسیر و ته‌سه‌وف و ئه‌ده‌ب و عه‌قیده و فه‌رمووده، له‌وانه: ته‌فسیری به‌شێك له‌قورئانی پیرۆز به‌پوختی. هه‌روه‌ها شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی بوخاری.
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الشيخ محمد عثمان أفندي وآثاره، اعتمدنا على: جمال بابان، أعلام الكُرد ج1ص531؛ الصويركي، الموسوعة الكبرى لمشاهير الكُرد ج4ص234؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلما‌ء الأكراد ج3ص125-126.
2ينظر: جمال بابان، أعلام الكُرد ج1ص531.
|