شێخ محه‌ممه‌د ئیبراهیمی وانی
شێخ محه‌ممه‌د ئیبراهیمی وانی
ناوی: شێخ و ئیمام محه‌ممه‌د كوڕی ئیبراهیم كوڕی محه‌ممه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د. نازناوی: ئهمینهددین، ئه‌بوعه‌بدوڵڵای وانی، (وانی)، وه‌ك نیسبه‌ت بۆ شاری (وان) له‌كوردستانی باكور. (وان) كاتی خۆی قه‌ڵایه‌ك بووه له‌نێوان خه‌ڵات و ناوچه‌كانی ته‌فلیس، هه‌روه‌ها ناسراو بووه به "ئهلـخهڵڵاتی، هه‌مه‌دانی، دیمه‌شقی"، حهنهفیـمهزههب. ئه‌و له‌شاری دیمه‌شق له‌ساڵی (684كۆچی – 1285زاینی) له‌دایكبووه، سه‌رۆكی بانگبێژانی دیمه‌شق بووه و باوكیشی هه‌روابووه، فه‌رمووده‌ناس و شه‌رعزان بووه، له‌بنچینه‌دا خه‌ڵكی شاری (وان) بووه له‌توركیا، له‌شاری دیمه‌شق ساڵی (735كۆچی – 1334زاینی)و یه‌ك مانگ دوای باوكی، كۆچی دوایی كردووه هه‌ر له‌ته‌نیشت ئه‌و نێژراوه، به‌ر ڕه‌حمه‌تی خوا بكه‌ون.
شێخ محه‌ممه‌د وانی، له‌خانه‌واده‌یه‌كی زانستیدا پێگه‌یشتووه، له‌منداڵییدا قورئانی پیرۆزی خه‌تم كردووه، له‌ساڵی (694كۆچی – 1295زاینی) به‌دواوه، له‌ئیبن عهساكیر و زانای دیكه‌وه گوێبیستی فه‌رمووده بووه، له دیمه‌شق و شاره‌كانی مه‌ككه و مه‌دینه و حه‌ڵه‌ب فه‌رمووده‌ی به بیبستن وه‌رگرتووه، سێ جار چووه بۆ میسر و به‌شێك له‌هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رمووده‌ی وه‌رگرتووه و ئیمامی "ئهبرهقوهی" مۆڵه‌تی داوه. شێخی وانی كه‌سێكی زیره‌ك بووه، په‌رستشی زۆر بووه، ئیبن رافیع ده‌ڵێت: دونیای به گوێبیستبوونی فه‌رمووده پڕكردبووه، بووبووه زانایه‌كی حافیز. (بهرزالی) ده‌ڵێت: سه‌ردانی به‌رپرسانی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر وازی له‌وه‌هێنا، ئه‌و به‌رده‌وام به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی و هاوكاریی و به‌رژه‌وه‌ندیی دانیشتووانی شاری مه‌ككه و مه‌دینه‌وه بوو 1.
گرنگترین مامۆستاكانی شێخی وانی، بریتیبوون له:
1/شێخولئیسلام ئه‌بولعه‌بباس ئه‌حمه‌د كوڕی عه‌بدولحه‌لیم، ناسراو به ئیبن ته‌یمییه. (728ك وه‌فاتی كردووه).
2/حافیز شه‌مسه‌ددین محه‌ممه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د ناسراو به ئیمامی زه‌هه‌بی، كه هه‌م مامۆستای بووه و هه‌م قوتابیی بووه. (748ك وه‌فاتی كردووه).
3/شێخ شه‌ره‌فه‌ددین ئه‌بولفه‌زڵ ئه‌حمه‌د كوڕی هیبه‌توڵڵا، ناسراو به"ئیبن عهساكیری دیمه‌شقی). (699ك وه‌فاتی كردووه).
4/ئیمام تهقیددین ئه‌حمه‌د كوڕی عه‌بدولڕه‌حمانی صوریی ساڵحیی حه‌نبه‌لی. (701ك وه‌فاتی كردووه).
5/فه‌رمووده‌ناس و حافیز فه‌خره‌ددین ئهبوعهمر عوسمان ئهلتهوزهریی ئهلـمالیكی. (713ك وه‌فاتی كردووه).
6/خانمی زانا: ستتولئههل كچی عه‌لوان كوڕی سه‌عد كوڕی عه‌لوان، بهعلهبهكیی حه‌نبه‌لی. (703ك وه‌فاتی كردووه).
شێخ وانی شه‌رعزانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بووه، له‌ناو كتێبی ژیاننامه‌ی حه‌نه‌فییه‌كاندا ناوی باسكراوه، ئه‌و نووسراوی هه‌بووه و له‌ڕێی زانست‌دا ماندوو بووه، بنچینه‌كان و عیلمی ئوسوڵ شاره‌زا بووه. ئیمامی زه‌هه‌بی ده‌فه‌رموێت: ئه‌و، لهزیرهكترین و وریاترین و ناوازه‌ترینی خوێندكار و فێرخوازان بوو. زه‌هه‌بی له‌ڕیزی كۆمه‌ڵێك له‌گه‌وره پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌ناسی سه‌رده‌می خۆی، ناوی بردووه و باسی كردووه.
په‌رتووكه زانستییه‌كانی:
هه‌موو هه‌وڵ و لێبڕانی شێخی وانی بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه بووه كه بیستوویه‌تی و نووسینه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و ئیجازهكانی بواری فه‌رمووده. ئه‌و نووسراوانه‌ی كه شێخی وانی نووسیونی و توێژه‌ر دهستیكهوتوون ئه‌مانه‌ن:
1/نووسراوێك كه فه‌رمووده چوارینه‌كانی سه‌حیحی موسلیمی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه. واته ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوون و له‌نێوان موسلیم و پێغه‌مبه‌ری خوادا (سه‌لامی خوای لێبێت) ته‌نها چوار كه‌س هه‌یه 2.
2/نووسراوێك كه چل فه‌رمووده‌ی تهخریجكراوی لهگهورهمامۆستایانی حافیز ئیبن ته‌یمییه‌ی تێدا ته‌خریج كردووه 3.
3/چل فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبژێردراو لهسونهنی ئه‌بوداود 4.
4/نووسراوێك كه (97) فه‌رمووده‌ی تێدایه كه له(122) مامۆستا له‌گه‌وره مامۆستا و شهیخهكانی به‌غدا وه‌رگیراوه، كه مۆڵه‌تیان به‌زانا ئه‌حمه‌د كوڕی ئه‌بی تالیبی حه‌ججار داوه (730ك وه‌فاتی كردووه) 5.
5/چل فه‌رمووده له‌چل زانای به‌غدایی وه‌رگیراون كه هی شێخ له‌تیفی حهڕڕانی بووه 6.
6/چل فه‌رمووده له فه‌رمووده‌كانی شه‌ره‌فه‌ددین كوڕی حسه‌ینی مه‌قدیسی 7.
7/ناوی شێخ و مامۆستاكانی قازی تاجه‌ددینی جه‌عبه‌ری 8.
8/سه‌رجه‌م سه‌نه‌دی ڕیوایه‌ته‌كانی، كه هه‌مووی موجهلـلـهدێكه. (كهتتانی) له‌كتێبی (فهرس الفهارس)دا باسی كردووه 9.
تێبینى:
شێخی وانی یه‌كێكه له‌گه‌وره زانایانی فه‌رمووده‌ناسی سه‌رده‌می خۆی، وه‌ك ئیمامی زه‌هه‌بی باسیكردووه. هه‌موو زانست و پسپۆڕیی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ خزمه‌تی زانستی فه‌رمووده و نووسینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه به گوێبیستبوون وه‌ریگرتبوون.
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الشيخ محمد الواني وآثاره اعتمدنا على: ابن حجر، الدرر الكامنة ج5ص18؛ الصفدي، الوافي بالوفيات ج2ص18؛ السيوطي، تذكرة الحفّاظ ج4ص201؛ الذهبي، زغَل العلم ص33؛ ابن ناصر الدين، الرد الوافر ص36-39؛ السيوطي، طبقات الحفاظ ص531؛ الذهبي، معجم الشيوخ الكبير ج2ص137-138؛ ابن فهد، لحظ الألحاظ ص87؛ ابن كثير، البداية والنهاية ج14ص198؛ ابن الوردي، تاريخ ابن الوردي ج2ص299؛ الكتاني، معجم المعاجم والمشيخات ج1ص417؛ الصفدي، أعيان العصر ج4ص215؛ عبد القادر القريشي، الجواهر المضية ج2ص5؛ المدرس، علماؤنا ص499؛ الكتاني، فهرس الفهارس ج2ص1118؛ الذهبي، تاريخ الإسلام ج15ص534؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلما‌ء الأكراد ج3ص13؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج2ص214؛ الواني، مقدمة "جزء فيه أحاديث رباعيات من صحيح مسلم بن الحجاج" ص7-12؛ خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (60318)، و(60319)؛ الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج1ص91، ج2ص801.
2مطبوع بعنوان: "جزء فيه أحاديث رباعيات من صحيح مسلم بن الحجاج"؛ بتحقيق وتعليق: يعقوب بن مطر المرشدي العتيبي، الطبعة الأولى، الناشر: دار الإصباح للنشر، القاهرة/مصر 1435ه- 2014م.
3مطبوع؛ بعدة تحقيقات منها: ت: محمد بن ناصر العجمي، ط:1، دار البشائر الإسلامية، بيروت/لبنان 1426ه-2005م.
4ذكره العلاني في "إثارة الفوائد" ج2ص506؛ وبعد بحث متواضع في فهارس مكتبات العالم لم نحصل على معلومات عنه.
5ذكره الكتاني في "فهرس الفهارس" ج1ص341؛ ولم أحصل على معلومات عنه.
6ذكره العلاني في "إثارة الفوائد" ج2ص512؛ لم أحصل على معلومات عنه.
7ذكره العلاني في "إثارة الفوائد" ج2ص516؛ لم أحصل على معلومات عنه.
8ذكره الصفدي في "أعيان العصر" ج2ص544؛ لم أحصل على معلومات عنه.
9مخطوط؛ نسخة منه موجودة في المكتبة (الظاهرية-مكتبة الأسد)، سوريا، محفوظة برقم: (1097).
|