سینانى ضهمرى (رضي الله عنه)
ناوى سینانى ضهمریە، كاتێك ئەبووبەكر ویستی دەربچێت بۆ جەنگى هەڵگەڕاوەكان، سینانى لەسەر مەدینە دانا.[1]
سینانى كوڕی ثهعلەبە(رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی ثهعلەبەى كوڕی عامیرە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزا ئوحود.[2]
سینانى كوڕی سوەید(رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی سوەیدی جوهەنیە، سینان و یاسر و سەییار براى یەكدى بوون و هەرسێیان چوونەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[3]
سینانى كوڕی سیننە(رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی سیننەی ئەسلەمیە، مامى حەرمەلەى كوڕی عەمرە، فەرموودەی لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[4]
سنان دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (الطاعم الشاكر له مثل أجر الصائم الصابر)،[5] (ئەو كەسەی خواردن دەخوات و سوپاسگوزارە، وەك ئەو كەسە پاداشتی هەیە كە بەڕۆژووە-خواردن ناخوات- و خۆڕاگرە لەسەری).
سینانى كوڕی صەیفی (رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی صەیفی كوڕی صەخرە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان لە بەنى سەلەمە،[6] دایكی ناوى نائیلەى كچی قەیسە.[7]
سینان لە بەیعەتى عەقەبە [8] و غەزاى بەدر و ئوحود و غەزاكانى دواتریشدا بەشدارى كرد.[9]
سینانى كوڕی ظوهەیر (رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی ظوهەیرە، سینان دەڵێت وشترێكم بە دیاری برد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[10]
سینانى كوڕی عەمر (رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی عەمرى قوضاعیە، زۆر زوو موسڵمان بوو، زۆر لە خزمەت پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بوو، لە غەزاى ئوحود و غەزاكانى تریشدا بەشدار بوو.[11]
سینان ژنێكی هەبوو بە ناوى حەبیبەى كچی مەسعوود كە ئەویش هاولەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو و بەیعەتى دابوو بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[12]
سینانى كوڕی غەرفە(رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی غەرفەیە، فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[13]
سینانى كوڕی ئەبی سینان (رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی ئەبی سینانى ئەسەدیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[14]
سینان یەكەم كەس بوو هەواڵی طولەیحەى كوڕی خوەیلیدی ئەسەدی نارد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[15]
هەروەها سینان لە ئوحود و خەندەق و حودەیبیەشدا بەشداربوو.[16]
سینان یەكێك بوو لەو كەسە یەكەمینانەى لە بەیعەتى ريضواندا بەیعەتیان دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[17]
سینانى كوڕی ئەبی عوبەید(رضي الله عنه)
ناوى سینانى كوڕی ئەبی عوبەیدی كوڕی وەهبە، لە پشتیوانانە لە عەدویەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[18]
[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 190.
[2] - الإصابة في تمييز الحصابة، ج3، ص 186.
[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 187.
[4] - الإصابة في تمييز الحصابة، ج3، ص 186.
[5] - سنن ابن ماجة، الرقم 1761، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18619، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6359، حسنه شعيب الأرناؤوط، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 1765.
[6] - أسد الغابة، ج2، ص 536.
[7] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 572.
[8] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 572.
[9] - الطبقات الكبرى لابن سعد ، ج3، ص 572.
[10] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 3205.
[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 189.
[12] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 340.
[13] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 6289.
[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 187.
[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 187.
[16] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 94.
[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 187.
[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 189.