دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەعشاى مازنى (رضي الله عنه):

ناوى عەبدوڵاى كوڕی ئەعوەرەو لە بەنى مازنە، نیشتەجێی بەصرە بوو.

ئەم هاوەڵە ژنێكى هەبوو بە ناوى موعاذە، ئەم خێزانەى بێ بیانوو ئەم مێردەى خۆی جێهێشت، واتە نشوزى بەرامبەر ئەنجامدا، جارێك كە ئەعشا چوویە دەرەوە، موعاذە رایكردو چوو بۆ لاى میترەفی كوڕی نەهصەل و داواى كرد پەناى بدات، كاتێ ئەعشا گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بینی ژنەكەى لە ماڵەوە نیە، هەواڵی پێدرا كە رایكردووەو نشوزى كردووە و پەناى بدوەتە لاى میترەف، ئەعشا چوو بۆ لاى میترەف و سەیری كرد ژنەكەى لەوێ نیە چونكە میترەف شاردبوویەوە، ئەعشا پێی وت ژنەكەمم بۆ بگێڕەوە، ئەویش وتى لاى من نیە و ئەگەریش لاى من بوایە بۆم نەدەگێڕایتەوە، میترەف بەهێزتر و بەدەسەلآتدارتر بوو لە ئەعشا، ئەعشا هەروا گەڕایەوەو چوو بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و مەسەلەكەى بۆ باسكرد،[1] پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نامەى نووسی بۆ میترەف و فەرمانى پێكرد ژنەكەى بۆ بگێڕێتەوە، كاتێ میترەف نامەكەى پێ گەیشت و خوێندیەوە، بە موعاذەى وت ئەوە نامەى پێغەمبەرى خوایە و منیش تۆ دەدەمەوە بە ئەعشا، موعاذەش وتى دەى بەڵێن و پەیمان و پەناى پێەمبەرى خوام بۆ وەربگرە تا لەسەر ئەوەى كردوومە سزام نەدات، ئەویش ئەو بەڵێنەى لە ئەعشا وەرگرت ئینجا ژنەكەى دایەوە پێی.[2]



[1] - معجم الصحابة لابن القانع، ج1، ص65-66، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص144.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج7، ص 53، أسد الغابة، ج1، ص157- 158، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 6705، الآحاد والمثانى لابن أبي عاصم، الرقم 1095.

 2196
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.